تیکاب (بە کوردی:تیکاو)لە شارۆچکەکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
ناوەندی شارستانی تیکاب. ئەم شارە لە ٥٨ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵایە، ٤٨ کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی سەقزە و ۳۵ کیلۆمەتری باکووری بیجاڕ، و ٣٤ کیلۆمەتری باکووری دیواندەرە ھەڵکەوتووە.
تیکاب تکاب - تیکاو | |
---|---|
Takab | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | تیکاب |
ناوچە | ناوەندی |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
• قایمقام | خەیڕوڵا ڕەحیمی |
ڕووبەر | |
• شاری | ٧٫٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٨٠٠ مەتر (٥٬٩٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• شار | ٨١٣٦٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام (سوننە، شیعە)، یارسان |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ئەم شارە لە نێوان ٣٦ پلە و ٢٤ خولەکی پانایی باکووری و ٤٧ پلە و ٢٤ خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتییە و بەرزایی لە ئاستی دەریا ١٨٠٠ مەترە. ژمارەی دانیشتووانی بەپێی ئاماری ساڵی١٣٩٠ی ھەتاوی(٢٠١١ی زایینی)، ٥٨٣٣٩ کەس و بریتییە لە ١٣٠١٤ بنەماڵە. دانیشووانیشی کورد و ئازەری پێکھاتووە.
شارۆچکەی تیکاب دەکەوێتە ناوەندی ناوچەی ھەوشارەوە، (تیکاو) بەواتای ڕووبارێکی تەسک یان کەم ئاو دێت یان بەمانای زەوی کەم ئاو دێت، ناوی تیکاب تاپێش ساڵەکانی (١٩٣٧ و ١٩٤١) (تیکان تەپە) بوو، وە لە پێش ساڵی (١٩٣٧) بە (خارتەپە) ش ناودەھێنرا بەھۆی ئەوەی چواردەوری شارۆچکەکە گردی زۆری لێبوو، پاشان بەگوێرەی پەیمانگای زمانی ئێرانی ناوەکەی گۆڕدرا بە تکاب.
سەرچاوەی ئابوری ئەم ناوچەیە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا کاری دەستی دەکرێت لەم ناوچەیەدا و بۆ ھەندێ خانەوادە سەرچاوەی بژێوییە، مافووری ھەوشار یان فەرشی ھەوشار کە بەناوبانگییەکی زۆری ھەیە لە ولات و جیھاندا و بازاڕی ساخکردنەوەی ئەم فەرشە کوردییە بەزۆری وڵاتی ئەڵمانیایە. زۆری ئەو نەخش و نیگارانەی کە لەم مافوورانەدا بەکار دەھێنرێت تایبەتە بەناوچەکە، جۆری نەخش و نیگارەکان کە تەونکاران بەکاریدەھێنن ئەمانەن (مەڕان و قشقان و دار و گوڵ و ماسی تێکەڵ و پەنج تورنج … ھتد).
ئاو و ھەوای ئەم شارۆچکەیە وەک ئاو و ھەوای پارێزگای ورمێیە، بەھۆی بوونی بەرز و نزمی لە خاکی ئەم ناوچەیەدا و دووری لە دەریاوە، ئاو و ھەوای ئەم شارۆچکەیە لە وەرزی زستاندا سارد و بەفراویە و ھاوینی گەرم و وشکە کە جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ناوجەی ئازەبایجاندا، بەھۆی ئەژمارکردنی تێکڕایی باران بارینی ساڵانەی کە دکاتە (٣٥٠ملم) وەھا دەردەکەوێت کە ناوچەکە نیمچە بیابان یان بەشێکی بەسود بێت بۆ کشتوکاڵ، لە زۆربەی ڕۆژە ساردەکانی ساڵدا ئەم شارۆچکەیە کە سەرما و ساردییەکی توند بەخۆیەوە دەبینێت لەبەرئەوە بەیەکێ لە ساردترین شارەکانی وڵات دادەنرێت.
پێشتر و لە ئێستاشدا دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە بە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون و کەمتر بە کاری پیشەسازییەوە خەریک بوون، لەڕووی مەروماڵات و کشتوکاڵەوە خزمەتی چاک بەم شارۆچکەیە گەشتووە. لە ئێستادا شارۆچکەی تکاب بەھۆی ئەوەی ناوەندی شارستانە کە یە وە ئەم شارستانە یەکەمە لە ڕووی دەرھێنانی ئاڵتووندا لەسەر ئاستی وڵاتی ئێران.
ھەتاوەکو پێش دروست کردنی خوێندنگە خوێندن لەم شارۆچکەیەدا ھەر لای مەلای مزگەوەتکان بوو لە مزگەوتەکاندا، لە سەردەمی مەشروتیەدا (شێخ ئەبوحەسەن زولمەجدین) کە ئاشنای زمانی فەرەنسی و زانستی تازەببوو لەگەڵ ھاوکارانی ئەم زانستە تازەیەی ھێنایە ئەم شارۆچکەیەوە، خوێندنگەی (محەمەدیە) ئێستا کە پێیدەوترێت (شەھید چەمران) یەکەم خوێندنگە بوو کە دامەزرا لە ساڵی (١٩١٧ز) لە شارۆچکەی تیکاو، وە لە ساڵی (١٩٤١ز) خوێندنگەی یەکەم خوێندنگەی کچان دامەزرا، ھەروەھا لە سڵی (١٩٥٣) لەم شارۆچکەیەدا یەکەم خوێندنگەی ناوەندی دامەزرا.
دوری ڕێگای شارۆچکەی تیکاو بە شاری ورمێ ناوەندی پارێزگا (٢٨٠کم)ە، وە دوری ڕێگا بۆ شاری تاران پایتەختی وڵاتی ئێران (٥٢١کم)ە.
ناوی ڕێگا (جاددە) | دوری نێوانیان بە (کم) |
---|---|
تیکاو - تەختی سلێمان | ٤٥کم |
تیکاو - ئەشکەوتی کەرەفتوو | ٤٢کم |
تیکاو - ساینقەڵا | ٨١کم |
تیکاو - بیجاڕ | ٨٨کم |
تیکاو - سەقز | ١٠٧کم |
تیکاو - دیواندەرە | ٨٨کم |
تیکاو - ماە نشان | ١١٧کم |
تیکاو - دندی | ٨٧کم |
تیکاو - زەنگان | ١٨٥کم |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیکاب تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیکاب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.