ساینقەڵا (بە کوردی:ھەڵۆژین) (بە ئازەربایجانی:Sayınqala) لە شارۆچکەکانی پارێزگای ورمێ ئێرانە.
ناوەندی شارستانی ھەڵۆژینە. ئەم شارە لە ٧٢ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای تیکاوشار، ٦٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی نێوئاوان و ٦٣ کیلۆمەتری باکووری بۆکان ھەڵکەوتووە.
ساینقەڵا Şahindej - شاھیندژ - ھەڵۆژین | |
---|---|
Shahin Dezh | |
دیمەنی شارۆچکەی ھەڵۆژین | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | ساینقەڵا |
ناوچە | ناوەندی |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
• قیمقام | ڕەسول مونفەرد |
ڕووبەر | |
• شاری | ٨٫٤١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٢٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٤٠٦ مەتر (٤٬٦١٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• شارۆچکە | ٤٣،٨٥٢ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام (سوننە، شیعە) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ئەم شارە لە نێوان ٣٦ پلە و ٤٠ خولەکی پانایی باکووری و ٤٦ پلە و ٣٤ خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتییە و بەرزایی لە ئاستی دەریا ١٤٠٦ مەترە. ژمارەی دانیشتووانی بەپێی ئاماری ساڵی١٣٩٠ی ھەتاوی(٢٠١١ی زایینی)، ٤٣٨٥٢ کەس و بریتییە لە ٩٩١٦ بنەماڵە. دانیشووانیشی کورد و ئازەری پێکھاتووە.
ساینقەڵا یان شاھین دژ یان ھەڵۆژین ئەمانە ناوی بەکار ھێنراون بۆ ئەم شارۆچکەیە. پێش ھاتنی ئیسلام لە ھەموو ڕێگاکانی ئاگرپەرستیدا بۆ (ئەتشکدا) کە تەختی سڵێمانی ئێستا دەکات، پاسەوان بۆ ئاگرپەرستەکان دادەنرا و پێش ئەوەی بگەنە شوێنە پیرۆزەکەیان قەڵایان بۆ حەوانەوەی خۆیان دروست دەکرد، ئەم قەڵایانە گەورە و گەورەتر دەبوو تاوایان لێھاتبوو ببوونە شارۆچکەیەک. وە ئێستاش لە باکووری ئەم شارۆچکەیە لەسەر بەرزایییە بەناوبانگەکانی ھێلانەی ھەڵۆکان ھەرماون.
لەم شارۆچکەیەدا لەبەرئەوەی لە نەتەوەی جیاواز پێکھاتووە و دیلەکتی جیاوازی تیادایە و وە لەلایەن دەوڵەتەکان ئێرانەوە حکوم کراوەو حکوم دەکرێت ھەریەکە بەناوێک ناوی دەھێنێت، ئەوەتا بە شاھین دژ ناو دەبرێت کە ھەر ھەڵۆژینە کوردییەکەیە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و دەست کاری کراوە. ناوی ئەم شارۆچکەیە لەسەردەمی ئیسلامدا صائین قلعة بووە و لەسەردەمی پەھلەویدا کراوە بە صائین دژ و پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران کراوەتەوە بە شاھین دژ.
ھەڵۆژین لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی مەحمودچغ و لە باشوور لەگەڵ گوندی عەقرەبلو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ھاچەسو لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی مەستاناوا.
ئەم شارۆچکەیە لە پێکھاتەی جیاوازی نەتەوایەتی پێک ھاتووە کە ئەویش کورد و ئازەری پێکھاتووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساینقەڵا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ساینقەڵا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.