مەحمودچغ یان مەحموداوا شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندستانی مەحمودچغ، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
مەحمودچغ محمودآباد Mahmudabad | |
---|---|
Mahmudabad | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | ساینقەڵا |
ناوچە | ناوەندی شارستانی ساینقەڵا |
گوندەوار | مەحمودچغ |
بەرزایی | ١٬٣٥٤ مەتر (٤٬٤٤٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٧٬٨٩٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کوردیی باشووری) |
• ئایین | شیعە دوانزە ئیمامی |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
مەحمودچغ ناوەندی گوندستانی مەحمودچغە، مەحمودچغ بە دووری (٥کم) دەکەوێتە باکوری ڕۆژاوای شارۆچکەی ساینقەڵاوە، دانیشتوانی ئەم شارەدێیە کوردن لە ئێڵی کەڵھوڕی و بە کوردیی کەڵھوڕی لەھجەی چەوداڕۆیی دەدوێن.
مەحمودچغ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی عەباس بڵاغی و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەستاناوا و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ماماڵی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی داش کەسان.
تیرەی چەرداوڕۆکان یەکێکن لە تیرەکانی خێڵی ڕیزوەندی و مێژوویەکی کۆنیان ھەیە، خێڵی ڕیزوەندی لە سێ تیرە پێک ھاتووە: تیرەی ریزوەندی و عالی بەگی و سورمێری. خۆیان بە نەوەی بارامی پێنجەم یان بارامی گوور کە شای ئیمپراتۆریەتیی ساسانیەکان بووە دەزانن، ھەندێک لە ڕیزوەندەکان کۆچیان کردووە بۆ ناوەڕاستی ئێران و ناوی ناوچەکەیان ناوە چەرداوڕۆ یان چھاردولی، کاتێک ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ چووە ساری ئەسفەھان بۆماوەی دوو مانگ، سەرانەی لە خێڵی ڕیزوەندی وەگرت و بووە ھۆی ئەوەی ماڵەکان و گوندەکانیان چۆڵ بکەن و ڕووبکەنە مازندەران و کرماشان. پێش مەرگی ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ سەرۆکی ھۆزی چەرداوڕۆکان، (نەورۆزخان) ھۆزەکەی بەرەو باکووری ڕۆژاوای ئێران کۆچ پێکرد. لە سەدەی نۆزدەدا ئەم ھۆزە جارێکی کە کۆچیان کرد بەرەو ناوچەی ساینقەڵا و ڕۆخی ڕووباری زرینە (زرینەرود).
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەحمودچغ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.