قاجاڕەکان بنەماڵەیەکی بەڕەچەڵەک کورد،ی ئازەربایجان،⍮ بوون کە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٤ (١١٧٠ی کۆچیی ھەتاوی) ھەتا ١٩٢٥ (١٣٠٤ی کۆچیی ھەتاوی) بەسەر ئێراندا حوکمڕانییان کردووە.
ئێڵی قاجاڕ یەکێک لە بەرەبابە کوردەکانی ئاسیای ناوەڕاست بوون کە لە هێرشی مەغۆلدا ھاتن بۆ ئێران. سەرەتا لە ئازەربایجاندا نیشتەجێ بوون، دواتر شا عەباسی یەکەم تاقمێکیانی گواستەوە بۆ "ئێستەرئاباد" (گورگانی ئەمڕۆ) کە حکوومەتی قاجاڕەکانیش ئەمانە پێکیان ھێنا. بناغەدانەری ئەم زنجیرە پادشایییە محەممەدخان و دوایین پاشاش ئەحمەدشا بووە.
بەشێکیان لە ئێرانەوە دەڕۆن بۆ ئەوروپا و بەشێکیان دەرۆنە کوردستان، کە دیارترینیان ئێستا لە پارێزگای سلێمانی لە سنووری سلێمانی نیشتەجێن کە نەوەکانی قەرەوەیسی یان پێ دەگوترێت.
ناو | وێنە | نازناو | لەدایکبوون–مردن | دەستپێبوونی پاشایەتی | تەواوبوونی پاشایەتی | |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ | خان شا | ١٧٤٢–١٧٩٧ | ١٧٨٩ | ١٧ی حوزەیرانی ١٧٩٧ | |
٢ | فەتح عەلی شا | شاھەنشا خاقان | ١٧٧٢–١٨٣٤ | ١٧ی حوزەیرانی ١٧٩٧ | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٤ | |
٣ | محەممەدشا | خاقان کوڕی خاقان | ١٨٠٨–١٨٤٨ | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٤ | ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ | |
٤ | ناسرەدین شا | زەڵوڵڵا (سێبەری خوا لەسەر زەوی) قێبلەی عالەم (قیبلەی جیھان) ئیسلامپەنا (پەناگەی ئیسلام) | ١٨٣١–١٨٩٦ | ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ | ١ی ئایاری ١٨٩٦ | |
٥ | موزەفەرەدین شا | ١٨٥٣–١٩٠٧ | ١ی ئایاری ١٨٩٦ | ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧ | ||
٦ | محەممەد عەلی شا | ١٨٧٢–١٩٢٥ | ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٠٧ | ١٦ی تەممووزی ١٩٠٩ | ||
٧ | ئەحمەدشا | ١٨٩٨–١٩٣٠ | ١٦ی تەممووزی ١٩٠٩ | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٥ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قاجاڕەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قاجاڕەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.