تەلەفۆن

تەلەفۆن (بە ئینگلیزی: Telephone، لە بنەڕەتدا لە وشەیەکی یۆنانی داتاشراوە) ئامێرێکە کە بۆ گواستنەوەی دەنگ لەڕێگای تەزووەوە بەکاردێت، ئەم ئامێرە لە لایەن زانای بە ڕەگەز ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ مێوچیەوە دروست کراوە ھەرچەندە زۆربەی خەڵک داھێنانی ئامێرەکە دەدەنە پاڵ زانا گراھام بێڵ.

تەلەفۆن
نمونەیەکی تەزد‏‏‏ە‏‏‏نگ

مێژووی بنیاتنانی ئامێری دەنگگوێزەرەوە

زانستی دەنگ زانستێکی کۆنە و زاناو فەیلەسوفی یونانی (فیساگۆرس) لەسەر ئەم زانستە قسەی کردوە و توانیویەتی بۆ یەکەم جار یاسایەکی بیرکاری بۆ نۆتە و دەنگەکان دابنێ بە پێ ی لەرەلەرێکی دیاری کراو، گواستنەوەی دەنگ ھەتا سەدەی نۆزدەش بە ھچ شێوەیەک بیری لێنەکراوەتەوە بەڵکو بەھۆی ئامێری تەلەگرافەوە دەتوانرا نامەی شێوەی وێنەیی بە سیگناڵی پچر پچڕ بنێررێت و وەربگیرێت و بە پی ی ڕێساو یاسایەکی دیاری کراو لێک بدرێتەوە ئەمەش باشترین ھۆکاری گواستنەوەی پەیام بووە، لە ڕاستیدا ھاوسەردەم چەند زانایەک ھەوڵی جۆراوجۆریان داوە تا بتوانن ئەو بیرۆکەیە بگەیننە ئەنجام کە دەنگ بەھۆی وایەرەوە بگوازنەوە چونکە لەو کاتەدا کارەکە ئێجگار دژوار بووە لێرەدا دەتوانم ناوی چەندین زانا و کەسایەتی بھێنم کە بەشێوەی جیاواز ھەوڵیان داوە لەوبوارەدا تا زانای گەورەی ئەمریکی بە ڕەگەز بەریتانی (ئەلێکساندەر گراھام بێڵ) لە ساڵی (١٨٧٦) دا توانی ئامێرێک گەشە پێبدات کە گواستنەوەی دەنگی بەھۆی کارۆموگناتیسیەوە ڕێکدەخست ئەم بیرۆکەیە یەکەم جار بوو پێشنیار بکرێت و بە تەواوی گونجاو بوو لەگەڵ زانستی سەردەمدا لە کاتێکدا پێشتر (Electrical telegraph) ھەبوو کە کاری گواستنەوەی سیگناڵی بەشێوەی وێنەیی بە ئەنجام دەگەیاند ئەم کە ئامێرەش لە لایەن زانای ئیسپانی (فانسیسکۆ سیلفا) لە ساڵی (١٨٠٤) گەشەی پێدرابوو بەڵام کارەبایی بوو دواتر و زانای ڕوسی (Paul Schilling) لە ساڵی (١٨٣٢) دا وای لە ئامێرەکە کردبوو کە گواستنەوەی سیگناڵ بەھۆی کارۆموگناتیسیەوە بێت، گراھام بێڵیش بیرۆکەی کارەکەی لەم ئامێرەیانەوە وەرگرتووە بەڵام نەک بۆ ناردنی سیگناڵی وێنەیی بەڵکو بۆناردنی دەنگ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە بەکارھێنانی تەکنیکە کارۆموگناتیسیەکە، لە داھێنانە نوییەکەدا کە (Telephone) ە بە شێوەیەک سەرنج ڕاکێش و توانا بوو بە تەواوی تەلەگراف لەبیرکرا و تەلەفۆن شوێنی گرتەوە.

چۆنیەتی گواستنەوەی دەنگ لەنێو تەلەفۆندا

ئەو لەرەلەرەی دەنگ کە مرۆڤ دەتوانێت بیبیستێت یاخود دروستی بکات لە نێوان (٢٠٠ ھێرتز) بۆ (٤ کیلۆ ھێرتز) دایە ھەر بۆیە تەلەفۆن کە بنیات نرا کار لەسەر گواستنەوەی دەنگ دەکات لە نێوان (٣٠٠ ھێرتز بۆ ٣ کیلۆ ھێرتز) ھەتا بتوانێت بێ کێشە دەنگەکە بگوازێتەوە، ھەرچەندە تەواو نەتوانراوە ئامانجەکە بپێکێت بەڵام بەڕادەیەک نزیکە لە دەنگە بنەڕەتیەکە کە تا ئێستا نەبوەتە کێشە بۆ مرۆڤ، ئەگەر دەنگێک لەخوار یاخود لەسەرو ئەو لەرە لەرەوەبێت کە ئاماژەم پێداوە ئەوا پێ ی دەوترێت (out band signal) بێت مرۆڤیش ناتوانێت بەھۆی تەلەفۆنەوە ئەو دەنگانە بنێرێت یان ببیستێت، ھەربۆیە لە کاتی تەلەفۆن کردنیشدا کەمێک دەنگی قسەکەر دەگۆڕێت بەڵام تا ئێستا نەبوەتە کێشە بۆ مرۆڤ.

ئامێری تەلەفۆن

ئامێری تەلەفۆن وەک ئەوەی ئێستا لەبەر چاوە ئامێرێکە لەبنەڕەتدا بۆ گواستنەوەی دەنگ بەکاردێت لە نێوان دوو کەس یان زیاتردا کە ھەمان تەکنەلۆژیا بەکاردەھێنن و لەسەر ھەمان ھێڵن، بیرۆکەی کارەکەی گواستنەوەی دەنگە بە شیوەیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان دوو ئامێرەکەدا کە بە وایەر پێکەوە بەسراون و بەھۆی ئەو تایبەتمەندیەوە کە ئامێرەکە ھەیەتی دەنگ وەردەگرێت و دەیگۆڕێت بۆ سیگناڵێک کە توانای گواستنەوەی ھەبێت بە وایەرەکەدا و دواتر لە وەرگرەکەوە کارێک دەکات ئەو سیگناڵە وەرگیراوە دەگۆڕێتەوە بۆ دەنگێک کە بە نزیکەیی ھەمان دەنگە بنەرەتیەکەیە و بە تەواوی گوێگر لێ ی تێدەگات، ووشەی تەلەفۆن لە بنەڕەتدا یۆنانیە لە دوو بڕگە پێکدێت کە بڕگەی یەکەمی (Tele) بە واتای (لە دوورەوە) دێت و بڕگەی دووەمی (Phone) بە واتای (دەنگ) دێت.

پێکھاتەکانی تەلەفۆن

ئامێری تەلەفۆن سادەترین ئامێرە کە لەھەر ماڵیکدا ھەبێت بەجۆریک تا ئێستا ئامێرێک دروست نەکراوە ھێندە سادەبێت و ھێندە بە توانابێت، پێکھاتەی ئامێرەکە تەنھا سێ بەش بووە لە سەرەتادا ئەویش وەرگر و نێرەر سویچێک دواتریش پەپکەیەکی ئاراستەکردنی بۆزیادکرا لە ئێستاشدا جگە لەو چوار بەشە سەرەکیە بەھۆی بەئەلیکترۆنی بوونەوە بەدەیان تایبەتمەندی تری بۆ زیاد کراوە کە بووەتە پێکھاتەی گرنگ لە ئامێرەکەدا، پێکھاتە سەرەکیەکانیش ئەمانەن:

یەکەم (Microphone): نێرەرێکی دەنگیە کە دەنگی قسەکەر دەگۆڕێت بۆ شەپۆلی کارۆموگناتیسی و پێکھاتەیەکی سادەی ھەیە کە تەنھا پێکدێت لە وردەی کاربۆنی لەناو پێکھاتەیەکدایە کە یەکێکە لەجەمسەرەکانی وایەرەکەیە و دەجوڵێت ھۆکاری جوڵەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ڕوبەرێکی تەنکی بزۆک بەھۆی دەنگەوە کە ناودەبرێت بە (Diaphragm) جەمسەری دووەمی وایەرەکەیە و کاتێک دەنگێک بەرەو ڕووی دێت دەنکە کاربۆنیەکان دەلەرێنێتەوە بەپێ ی بڕی دەنگەکە واتا بەرز و نزمی دەنگەکە و ئەو لەرەیەش دەبێتە زیاد کەم کردنی توانای ئۆمیە وە مامەڵەکردن لەگەڵ زیادکردن و کەم کردنی بڕی بەرگریەکەی ئەمەش وای لێ دەکات ووزەی تێپەڕ بوو زیاد و کەم بکات ئەم زیاد و کەم کردنەش بریتی دەبێت لە شەپۆلە دەنگیەکە. دووەم (Speaker): وەرگرێکی دەنگیە بەپیچەوانەی نێرەرەوە ئیش دەکات بەوەی ڕاستەوخۆ شەپۆلی کارۆموگناتیسی دەگۆڕێت بۆ دەنگی مرۆڤ واتا دەنگە نێراوەکە، ھاوشیوەی گوێ ی مرۆڤ تەبڵەیەکی ھەیە بەپێ ی دەنگ دەلەرێتەوە، پێکھاتەکەشی بریتیە لە ناواخنێکی موگناتیسی کە دوو ھەڵپێچراوی کانزایی بە پیچەوانەی یەکەوە لەخۆگرتووە کە ھەر یەکێکیان جەمسەرێکی وایەرەکەی پێوە پەیوەست کراوە کەلەبەرانبەریدا پێکھاتەیەک ھەیە پێ ی دەوترێت (Armature) کە لەکاتی پێ گەشتنی دەنگەکەدا تەشویش ناھێڵێت و کارێک دەکات دەنگەکە با پاکژی بگاتە گوێ لە ناویشدا ھەردوو وایەرەکە دراون لەیەک. سێیەم (Hook switch): سویچێکەش کە ڕێ بە دروستکردنی پەیوەندیەکە دەدات یاخود ڕای دەگرێت تەنھا بە بەرزکردنەوەی یاخود دانانەوەی ھاندەکە، جگە لەوەش بە بەرزکردنەوەی ھاندەکە ئەو زەنگە ئاگادارکردنەوەش دەبرێت کەلەھەموو ئامێرێکی تەلەفۆندا پەیوەستکراوە بە ھاندەکەوە، ئەم سویچەش پاش ماوەیەکی کەم لە داھێنانی تەلەفۆن لەلایەن زانای ھەنگاری (Tivadar Puskás) لە ساڵی ١٨٩٢ دا بۆی زیاد کرد و کردی بە دەروازەیەک بۆ چونە ناو تۆڕەکە یاخود پچڕاندنی تۆڕەکە. چوارەم (Frequency Generator): پێکھاتەیەکی بنەڕەتە لە تەلەفۆنداو بۆ کاری پەیوەست بوون لەسەرەتادا (Rotary) بوو کە بازنەیەکی پێوانەکراوە ژمارەکان بەسوڕاندنی ئەو بازنەیە داغڵ دەکرا و بۆ دەست نیشانکردن و ئاراستەکەردنی پەیوەندیەکە تەنھا ڕێگا بوو بەڵام ئێستا بوو بە (Button) دوگمەی ژمارەکان کە بۆردێکە کە لە دوگمە پێکھاتووە بۆ جیبەجێکردنی دەست نیشانکردنی لەرەلەرێک کە ئێمە بە داغڵکردنی ژمارەیەکی دیاری کراو جێ بەجێ ی دەکەین.

پێنجەم (Hybrid coil): سێ ھەڵپێچراون لەسەر سێ ناواخنی جیاواز کە کاریگەریەکی ئێجگار گەورەیان ھەیە لە ئامێری تەلەفۆندا بەوەی ڕێ دەدات بە بەکارھێنەر لەیەک کاتتدا قسەبکات و گوێشی لە قسە بێت واتا (Full duplex) ە، ئەم پێکھاتەیە ھەر بە بواری کارۆموگناتیسی کاردەکات و ھەردوو ھێڵی ھاتوو ڕۆشتووی تێدا کۆدەکرێتەوە و دەکەویتە نێوان وەرگر و نێرەرەوە، کاتێک ئەم پێکھاتەیە بوونی نەبێت ئەوا دەنگی قسەکەر ڕاستەوخۆ دەگەڕیتەوە بۆ گوێ ی خۆی ناھێلیت دەنگی بەرانبەر بگات پێت. شەشەم (Ringer): پێکھاتەیەکی ترە لە تەلەفۆندا کە لەڕاستیدا گرنگیەکی تایبەتی ھەیە بەڵام پێکھاتەیەکی سەرەکیش نیە ئەویش زەنگ لێدەرێکە کە بازنەیەکی کارەبایی سادەی ھەیەو بە تەزوێکی کەمی (AC) چالاک دەبێت لە کاتێکدا کە کەسێک ئەو ژمارەیەی تۆی داخڵ کردبێت بێگومان ژمارەکەش لەرەلەرێکە کە زەنگەکەی لەسەر چالاک دەبێت و بەھەڵگرتنی ھاندەکە کۆتایی دێت.

مێژووی تەلەفۆن

لە ساڵی (١٨٧٦)دا زانا (گراھام بێڵ) لە ئەمریکا داوای کرد ئەستۆپاکی داھێنانی پێ ببەخشرێت بەرامبەر ئەو ئامێرەی کە دایھێناوە و سەرەتا ناوی نابوو (Talking Telegraph) کەدواتر ناوەکەی گۆڕی بۆ تەلەفۆن، بێگومان ئەستۆپاکی وەرگرت و بوو بە خاوەنی ئەو داھێنانە و لە ساڵی (١٨٧٧) دا کۆمپانیایەکی دامەزراند بۆ ئەو بوارە بە ناوی (Bell Telephone Company) و سیستەمێکی پەڕەپێدا بە ناوی (Bell System) لەساڵی (١٨٨٩) دا بۆیەکەم جار تەلەفۆنی لەناوکۆشکی سپیدا جێگیرکرد و دواتر ھەموو ئەمریکا و بەشێک لە کەنەدای بەو سیستەمە پێکەوە گرێدا، کۆمپانیاکەی ئێستاش بە ناوی کۆمپانیای (AT&T) ناوبانگی دەرکردوەو گەورەترین کۆمپانیای گەیاندنە لە سەرتاسەری جیھاندا و تا ئێستا چەندین داھێنانی ناوازەی پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کۆمپانیاکە تا ساڵی (١٩٧٠) سێ جۆری زۆر دیار و بەرچاوی لە تەلەفۆنی جێگیر دروستکردوە و پێکھاتەکانی تەلەفۆنەکەش بە پێ ی سەردەم گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە بەجۆریک لە ھەر جۆرێکیاندا زیاد لە داھێنەرێک بیرۆکەکەیان تێدا جێگا کردوەتەوە.

جۆرەکانی تەلەفۆن

تەلەفۆن لە جۆری (Candlestick)

ئەمە یەکەم جۆری تەلەفۆنە کەلەسەر مێزێک دادەنرێت و وەرگر و نێرەرە ھەر یەکەیان دوو پێکھاتەی جیاوازن و نێرەرەکە جێگیرە و لەبەردەم قسەکەردا دادەنرێت بەڵام وەرگرەکە بە ویستی بەکارھێنەر دەجوڵێنرێن دەنرێت بەگوێ وە و لەسەر سویچەکە دادەنرێتەوە کاتێک پەیوەندیەکە کۆتایی دێت و کاتیکیش دوای زەنگ لێدان بۆ گرێدانی پەیوەندیەکە لەسەر سویچەکە ھەڵدەگیرا و بەگوێ وە دەنرێت و ئەویش شێوە ھاندێکە و لەسەر توڵێکە وەک (شوێنی مۆم) وایە لەسەر مێزێک دانراوە کە لە بنەکەکەشیدا بازنەیەکی پیوانەکراو دانراوە بۆ داخڵکردنی ژمارەی کەسی بەرانبەرە و لە لایەن (Almon Brown) وە لە ساڵی (١٨٩١) وە داھێنرا، ئەم جۆرە لە تەلەفۆن بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی (١٨٩٠ وە ھەتا ١٩٤٠) باو بووە.

تەلەفۆن جۆری (Rotary dial)

پاش ئەوەی کۆمپانیاکان دەستیان کرد بە بەرھەم ھێنانی ئامێری تەلەفۆن لە ساڵی (١٩٣٠) بەدواوە جۆری یەکەم لە تەلەفۆن بەتەواوی وازیان لەبەرھەم ھێنانی ھێنا و ھەردوو پێکھاتەی (Speaker) و (Microphone) کران بە یەک و (Handset) دروستکرا و لەسەر سویچەکە دادەنراو بەرز دەکرایەوە کە بازنە بزۆکە پێوانەکراوەکەی (Rotary dial) لەسەر بوو بەم کارەش ئامێری تەلەفۆن بچوک کرایەوە، ئەم شێوە لە تەلەفۆن ماوەیەکی زۆری نەخایاند و بەھۆی گلەیی کردنی بەکارھێنەران لە بەکارھێنانی پەنجەیان و سوڕاندنی بازنە بزۆکەکە ئەوا تەکنیکی (Push-button) ھاتە کایەوە.

تەلەفۆنی جۆری (Push-button)

ئەم جۆرە لە تەلەفۆن لە ساڵی (١٩٦٣) بۆ یەکەم جار کۆمپانیای (AT&T) وە خرایە بەردەست بەکارھێنەران کیبۆردی تایبەتی (DTMF) بەکارھێنا کە کورتکراوەیەکە بۆ (Dual-tone multi-frequency signaling) و ستانداردێکی جیھانیە و لە سفر بۆ نۆ لەگەڵ دوو دوگمەی تردا (ئەستێرە و ھاش) بەشێوەیەکی ستاندارد جێگیرکراون و بە تەواوی بووە جێگای گرنگی پێدانی بەکارھێنەران بەھۆی ئاسانی لەبەکارھێنان و خێرایی لە جێبەجێکردندا سەرباری ئەوەی ژمارەکان ھەر یەکەیان پێناسەیەک بوو بۆ لەرەلەرێکی دیاری کراو، بەڵام لەم جۆرە تەلەفۆنەشدا شێوە کلاسیکیەکەی تەلەفۆنی (Rotary) ھەر وەک خۆی مایەوە لەگەڵ بەکارھێنانی ڕەنگە جۆربەجۆرەکان.

چۆنییەتی کارکردنی تۆڕی تەلەفۆن

تەلەفۆن تەنھا لە بنەڕەتتدا بەھۆی (Cable) دەگوازرێتەوە ئەم کارەش تا ئێستا ھەمان تەکنیکە و تاکە دڵنیاکەرەوەیە کە بەردەوام لەسەر ھێڵی گەرم بمێنیتەوە، تۆڕی تەلەفۆن بە خزمەتگوزاری جیھانی PSTN)) کە کورتکراوەی (Public Switched Telephone Network) لەکاردایە ڕابەرایەتی تۆڕی پەیوەندی تەلەفۆنی ((CSP کە کورتکراوەی (Communications Service Provider) جێبەجێکاری سەرەکی داڕشتنی ستانداردە نێودەوڵەتیەکانە ئەمەش کۆمپانیایەکە کەسەرەتا لە ساڵی (١٨٨٠) دا لە لایەن سێ کەسەوە بنیات نراوە ھەردوو زانای گەورەی جیھانی (گراھام بێڵ) و (تۆماس ئەدیسۆن) و ھەروەھا کەسێک ترە بەناوی (Allen Gower) کە لەساڵی (١٨٨٥) دا کۆچی دوایی کردوە، ئێستا لە ھەموو شوێنێکی دنیادا ھاوشێوەی ھەیە بۆ دابین کردنی ھێڵی تەلەفۆن، وە ھێڵی تەلەفۆن ھاوشێوەی تۆڕی ئینتەرنێتە کەڕێ دەدات بەسەدان و ھەزاران ئامێری تەلەفۆن لەسەر بنەمای سویچین پێوەی پەیوەست بن، ئەم تەکنیکە بە ھیچ شێوەیەک شیاوی گۆڕانکاری نیە تەنانەت پاش دامەزراندنی چەندین تەکنیکی ھەوایی و بێ تەل بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت پەنا ببرێتەوە بە ھێڵی وایەر ھەتا بەمسۆگەری و بەو پەڕی خێراییەوە بگوازرێتەوە، ئەم تۆڕە لەبنەڕەتتدا بەھۆی تەکنیکی گواستنەوەی ووزە بەشێوەی لەرەلەری ئەنەلۆگی کاردەکات و پاش دروست بوونی ترانزستەر و بەرھەم ھێنانی تەکنیکی دیجتاڵی ئیتر تۆڕەکە وردە وردە گەشەکردنی بەخۆوە بینی بە تایبەتی پاش ساڵی (١٩٦٠) لەڕوی تۆڕەوە گەورەترین گۆڕانکاری ھاتە کایەوە و ڕوبەری پێکەوە بەستن و ئازادی لە بەکارھێنانیدا سنورە نێودەوڵەتیەکانی تێپەڕاند، خۆی لە بنەڕەتدا دامەزراندنی ھێڵێکی تەلەفۆن لە سنورێکی دیاریکراودا کارێکی ئاسانە و ھەر کەسێک لە ماڵی خۆشیدا دەتوانێت ئەم کارە بکات بە تەنھا بەستنەوەی دوو ئامێری تەلەفۆن کردن پێکەوە و بوونی سەرچاوەیەکی شەش تا دوانزە فۆڵتی (DC) بە توانای سی میلی ئەمپێری یاخود بە پێ ی ئەو ئامێرەی کە تۆ بەکاری دەھێنیت کە لەوانەیە خۆی شوێنی تایبەت بە ووزەی ھەبێت و کارەکە بەو پەڕی ئاسانیە بەڕێ دەکرێت، کاتێکیش لە نێوان ھەردوو ئامێرەکەدا بەرگریەکی (٣٠٠) بۆ (٤٠٠) ئۆمی دەبەسرێت، بەڵام ئەگەر بتەوێت پەیوەست بیت بە تۆڕە گشتیەکەوە ئەوکاتە چی بکەین؟ لە ھەموو جیھاندا کۆمپانیایەکی نیشتمانی ھەڵدەستێت بە دابین کردنی ئەو ھێڵە نیشتمانیە بە بڕێکی کەمی تێچوون ھەر کەسێک دەتوانێت پەیوەست بێت پێیەوە، بە بەژداری کردنی ھەر کەسێک دەبێتە خاوەنی ناسنامەیەک کە ھیچ کەسێکی تر ئەو نازنامەی نیە و دووبارە نابێتەوە، ئایا ئەم ناسنامەیە چیە؟ ئەم ناسنامەیە بریتیە لە چەند ژمارەیەک کە لە نێوان (٠ تا ٩) دایە و ھەر یەکێک لە ژمارەکان تایبەت کراوە بە شتێک بۆ نمونە ژمارەی یەکەم دووەم و سێیەم ھێمای ئەو شارەیە تێیدا دەژیت و ژمارەی دووەم ژمارەی ئەو بەشەی شارەکەیە بۆ نمونە ڕۆژھەڵات یان ڕۆژاوا و ژمارەی دواتر ژمارەی کۆڵانەکەتانە ھەتا دوا ژمارە کە پێناسەیەک دەبێت بۆ خودی ھێلەکەی تۆ، ئەم ژمارەیەش بە ھیچ شێوەیەک دووبارە نابێتەوە و لە ھەر شوێنێکەوە ئەو ناسنامەیە لێ بدرێت ڕاستەوخۆ پەیوەندیەکە گرێ دەدرێت، لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایا چۆن ئەم ھەموو ژمارەیە تێکەڵ نابن؟ لە ڕاستیدا ژمارەکان لەبەر ئەوەی دووبارە نابنەوە کەواتە ھەموو ھێڵێک بۆ بەکارھێنان خاوەنی لەرەلەرێکی خۆیەتی بە لێکدانی ئەو ژمارانە لەیەکتر کە ژمارەی تەلەفۆنەکەتە ژمارەی ئەو لەرەلەرەت دەست دەکەوێت کە ئامێرەکەی تۆی پێ دەناسرێتەوەو ھەر ئەو لەرەلەرەش کەتۆ پێت وایە ژمارەیەکە بۆ تەلەفۆنەکەت، لەڕاستیدا ئەو ژمارەیە پێناسەیەکە بۆ کارکردنی ھێڵەکەت. ھێڵی تەلەفۆن کاتێک دەگات پێت بەدوو وایەر دێت و ڕاستەوخۆ بە ئامێرەکەوە دەبەسرێت لەوانەیە لە دووری سەد مەترێک زیاتر یان کەمتر بۆکسێک ھەبێت کە وایەرەکانی تۆی پێوە پەیوەست کراوە ھەر لەم بۆکسەوە کاری جیاکردنەوە بۆ ھێڵەکان دەستەبەرکراوەو ھەرکەسەو خاوەنی ھێڵێکی تایبەتە تا دەگاتە گۆڕێنەری ناوەندی، ئەو دەنگەی تۆ دەینێریت و ئەو دەنگەی وەری دەگریت بەھۆی وایەرەکەوە بەسراویشە بە پێکاتەیەکەوە بەناوی (Digital Contractor) کە کاری سویچین دەکات، کاری سویچینیش لەسەرەتای بەرھەم ھێنانی تەلەفۆندا دەبوایە کارمەندێک ئەو کارەت بۆ ڕێک بخات بەڵام بەپێ ی کات ئەو تەکنیکە بوو بە ئۆتۆماتیک و لە ئێستادا خودکاری ئاراستەی ئەو ژمارەیە دەکرێیت کە مەبەستە پێوەی پەیوەست بیت.

گۆڕانکاری نێوان نەوەی نوێی تەلەفۆن لەگەڵ نەوەی کۆنی تەلەفۆن

  • یەکەم: لە تەلەفۆنە سەرەتاییەکاندا گەورەترین کێشە گەڕاندنەوەی دەنگی قسەکەر بوو بۆ گوێ ی خۆی کاتێک قسەی دەکرد، بەڵام لە تەلەفۆنە نوێیەکانی دواتردا ئەم کێشەیە چآرەسەر کرا بەھۆی دانانی کۆیلێکەوە (Duplex Coil) و چیتر دەنگ نەدەگەڕایەوە بۆ گوێ ی قسەکەرەکە، لە تەلەفۆنە نوێیەکانیشدا بەھۆی دانانی تەنھا (bridge) یان (Chip) یاخود تەنھا (IC) ی بچوکەوە کەلە پێکھاتەی وردی ئەلیکترۆنیدایە کێشەکە بەتەواوی بنبڕکراوە.
  • دووەم: لە تەلەفۆنە سەرەتاییەکاندا کاتێک بەکارھێنەر بیویستایە پەیوەندیەک ئەنجام بدات ئەوا بە بەرز کردنەوەی ئەو پێکھاتەی کە دەنگی دەگواستەوە گڵۆپێک لە بدالە (گۆڕێنەر) دادەگیرسا کە ناوەندێک بوو بەناوی (Telephone exchange) و کارمەندێک دەبوایە بھاتایەتە سەرھێڵ لەگەڵ تۆدا و تۆش داوای ژمارەیەکی دیاریکراوت دەکرد و ئەویش تۆی بەھۆی بوونی چەندین شوێنی لێدانی وایەرەوە ئاراستەی داواکراوەکە دەکرد، بەڵام لە ئێستادا ئەو کارە خودکاریە و ھیچ کەسیک نیە لەنێوان تۆ و داواکراوەکەدا، بەڵکو ئۆتۆماتیکی بەھۆی دەزگایەکی ناوەندی ئەلیکترۆنی گەورەوە خۆکارانە ئاراستەی ئەو ژمارەیە دەکرێیت کە داوات کردوە.
  • سێیەم: گواستنەوەی شەپۆلەکان بە سیستەمی ئەنەلۆگ و بەجۆرێک لە (Cable) دا دەگوازرانەوە کە ئێستا کەمترین بەکارھێنانی ھەیە چونکە توانای گواستنەوەی داتای تێدا سنورداربوو، بەڵام لە تەکنیکی نوێدا ھێڵێکی تایبەت بۆ ماڵان تا وێزگە بچوکەکان بەکاردێت و لەوێشەوە بۆ وێزگە گەورەکان جۆرێک لە کەیبڵی فرەتاڵ بەکاردێت و لە کۆتاییدا بە ھێڵی تیشکی (Fiber Optic) و تەکنەلۆژیایی دیجتاڵی ھەموو جیھانی پێکەوە گرێ دراوە وە ئەو سیستەمەی بەکاردەھێنرێت بۆ گواستنەوەی داتاکەو بە تەواوی دیجیتاڵیە و پشت لە گواستنەوەی شەپۆلی ئەنەلۆگ کراوە.
  • چوارەم: لەکاتی بە ئامانج گرتنی ژمارەیەکدا لە ئامێرە کۆنەکاندا بە پەنجەیەک پەپکە بزۆکەکە دەگەڕێنرا ھەتا ژمارەی مەبەست و دواتر دەستی لێ ھەڵدەگیرا دەگەڕایەوە شوێنەکەی خۆی، ئەم کارە تەنھا ١٠ ھێرتز لەرەلەری ئاراستە دەکرد و کارەکە تا رادەیەک ورد نەبوو وە تەنھا لە ژمارە (٠ تا ٩) دەکرا بەئامانج بگیرێت و پێ ی دەوترا (Pulse dialing)، بەڵام لە تەکنیکە نوێیەکەدا کە بە (Touch-tone dialing) ناودەبرێت دەتوانرێت تەنھا لەسەر یەک دوگمە دوولەرەلەری جیاواز ئاراستە بکرێت بەتەنھا یەک جار دەست داگرتن لەسەری.

لە ڕۆژی یانزەی مانگی شەشی ساڵی (٢٠٠٢) دا کۆنگرێسی ئەمریکی بڕیاریدا شەرەفی داھێنانی تەلەفۆن ببەخشێتە کەسێکی بەڕەگەز ئیتاڵی بەناوی (ئەنتۆنیۆ میوچی) کە لە ساڵی (١٨٨٩) داو لە تەمەنی ھەشتاویەک ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە، گوایا ئەم کەسە بە بەراورد بە (ئەلێکساندەر گراھام بێڵ) بیست ساڵ پێشتر ئەم داھێنانەی کردوە بەڵام بەھۆی کەم دەرامەتیەوە نەیتوانیوە بیخاتە بەرچاو.

سەرچاوەکان

Tags:

تەلەفۆن مێژووی بنیاتنانی ئامێری دەنگگوێزەرەوەتەلەفۆن چۆنیەتی گواستنەوەی دەنگ لەنێو داتەلەفۆن ئامێری تەلەفۆن پێکھاتەکانی تەلەفۆن مێژووی تەلەفۆن جۆرەکانی تەلەفۆن چۆنییەتی کارکردنی تۆڕی تەلەفۆن گۆڕانکاری نێوان نەوەی نوێی لەگەڵ نەوەی کۆنی تەلەفۆن سەرچاوەکانتەلەفۆنئەلێکساندەر گراھام بێڵدەنگزمانی ئینگلیزیزمانی یۆنانی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕێککاری کۆمەڵایەتیزمانی کوردیفەلەستینئەسکەندەری مەزنیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان٢٥ی کانوونی یەکەمتیرۆریزممێژووی ئیسلامشەڕی ساردڕەخنەی ئەدەبیسوننەپیرەمێردموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانشامپێغەمبەرەکان لە ئیسلامداتێنسبرنجپەرلەمانی کوردستانجەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)پەندەکانی پیرەمێردپەندی پێشینانسیواکپلەی گەرمیویلیام شێکسپیرھێمنگورچیلەپۆل سێزانجگەرخوێنسوپای کووەیتڕیشقەد (ڕووەک)زمانی کۆریتاجیکستانکرداری جنسیی دەمینۆکەندی سوێزپارێزگای سلێمانیمیرنشینی سۆرانسێکسمارعێراقمێکوتەخانزادی سۆرانئھ‌رخھ‌میدسشارستان سیروانزیگمۆند فرۆیدوێرانکردنی ھێرۆشیماتۆپی پێحەسەن کوڕی عەلیماکوان کەریممەغۆلئینگلیزیبلیمەتجووجوگرافیای باشووری کوردستاننالیپەردەی کچێنیتۆپی سەبەتەدھۆکمەلا عەبدولکەریم مودەریسفەرھاد پیرباڵئەندەلوسئەنادۆڵلیۆنێل مێسیشێرپەنجەئەحمەد موختار جافشەڕی بەدرلەتیف ھەڵمەتبیابانتۆپی دەستفوئاد مستەفاسوڵتانینووححوزەیرانویکیپیدیای کوردیسەردەشت🡆 More