ئێران

ئێران (بە فارسی: ایران‎، بە پاڵەوی: Ērān، ئێران) وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناویندا.

دەروازەی ئێران

بەخێربێیت بۆ دەروازەی ئێران!
The Coat of arms of Iran.
The Coat of arms of Iran.

Iran's map
Iran's map

ناوە فەرمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و پایتەختەکەی تارانە (بە فارسی: تهران‎). پانتایی ئەم وڵاتە ١٬٨٧٣٬٩٥٩ کیلۆمەتر دووجا(١٧ھەم لە دونیادا) یە و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ (١٣٩٠ی کۆچی ھەتاوی) ژمارەی دانیشتووانەکەی ٧٦٬٠٩١٬٠٠٠ کەسە و ھەر ساڵ یەک میلیۆن کەس لە دانیشتووانی وڵات زیاد دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان، و تورکەمەنستان؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان؛ و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵی عێراقدا سنووری زەمینیی ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای کاسپیەن (خەزەر) و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس و دەریای عەمماندا ھەیە. ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت و گازن.

وتاری ھەڵبژێردراو

ئێران

شیعە یان مەزھەبی شیعە، بە دووەم تائیفەی گەورەی موسڵمانان ئەوترێت، کە عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی لە فاتیمەی ھاوسەری و کچی پێغەمبەر محەممەد بە پێشەوا دادەنێن و مل کەچی بۆیان بە پێویست ئەزانن بە پێی دەقی ئاسمانی و بە مەڕجەعی سەرەکی موسڵمانانیان دادەنێن لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر، و ناوی پێشەوا یان ئیمامیان پێ ئەڵێن و شوێنکەوتنیان بە پێویست دادەنێن بە پێی فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەممەد کە لە چەند کتێبێکی ھەندێک لە تائیفە ئیسلامیەکاندا ھاتووە. شیعە لە بنەڕەتدا لە زمانی عەرەبیدا بە مانای شوێن کەوتن دێت، و لە مێژووی ئیسلامیدا، زاراوەی شیعە بۆ زۆر لە بزوتنەوە ئیسلامیەکان بەکارھاتووە وەک شیعەی عوسمان و شیعەی معاویە و ئەوانی تر، بەڵام وشەی شیعە بە تەنھا بە کاردێت بۆ شوێنکەوتووەکانی عەلی، و شیعە لەو بڕوایەدان کەوا ناونانە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا ھاتووە لە وەڵامی پرسیارێکی عەلیدا؛ کێ باشترین کەسی سەر زەوییە؟، وەڵامی ئەداتەوە؛ «أنت وشيعتك»، واتە؛ تۆ و شوێنکەوتووەکانت. لەبەرئەوە شیعە لەو بڕوایەدان کە شیعە لە دوای وەفاتی پێغەمبەر دەرنەکەوتووە بەڵکو شیعە خۆی ئیسلامی ڕاستەقینەیە، و ئەم فەرموودەیە بە گێڕانەوەی جیاواز لە ھەندێک لە کتێبەکانی شیعە و مەزھەبەکانی تردا ھاتووە.

زیاتر

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە زۆرترین دانیشتووی شیعە لە جیھاندا لە ئێران دەژین؟
  • ...کە کۆنترین نیشانەی شەراب لە ئێران بە ٧٠٠٠ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە؟
  • ...کە ناسرەدین شا چوارەمین پاشای بنەماڵەی قاجاڕ، ٨٣ گرێبەستی لەگەڵ وڵاتان بەست و لە ھەموواندا ئێران زیانی بینی؟
  • ...کە ناسرەدین شا ١٨٣ ھاوسەری ھێنا و ئەو دەمەی کە کوژرا ٨٥ ھاوسەری ھەبوو؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئێران

محەممەد سادق گیوی خەڵخاڵی (بە فارسی: صادق خلخالی‎، ٢٧ی تەممووزی ١٩٢٦ – ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣) سەرۆکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی و مەلای شیعەی ئێرانی بوو کە وەکوو دادوەری سێدارەی ئێران دەناسرێت. سادق خەڵخاڵی لە باوکێکی جوتیار لە نەژادی ئازەریی ئێرانی لەدایکبوو. لە خەڵخاڵی وەکوو «پیاوێکی بچووک، کز، خۆشپێکەنین و بەرزپێکەنین» بیر دەکەنەوە.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

من کۆیلەداریم لابرد. بە بێچارەییی ئەوان کۆتاییم ھێنا. فەرمانم دا کە گشتی خەڵک لە پەرستنی خوای خۆیان ئازاد بن و ئەوان ئازار نەدەن. فەرمانم دا کە ھیچ کەسێک خەڵکی شار لەوەی کە ھەیە تێکنەدات. مەردووک لە کرداری چاکی من خۆشحاڵ بوو.


پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

ئازەربایجانئاسیائەرمەنستانئەفغانستانتارانتورکیاتورکەمەنستاندەریای کاسپیەنزمانی فارسیزمانی پاڵەویعێراقپاکستانڕۆژھەڵاتی ناوینکەنداوی فارس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سوورێژەسنەپلازما (فیزیک)قەڵای دمدمکۆمەڵناسیچوارتامێژووی باشووری کوردستانڕێزمانی کوردیپیکساربێخودڕەپبوونی کێرھەر کورد ئەبینڕۆژژمێرمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانپورتوگالبرنجلۆژیکدوورپەیوەندیسەردەشتحکوومەتی ھەرێمی کوردستانتەکنۆلۆژیای زانیاریشێرپەنجەی سیئێچ تی ئێم ئێڵڕۆژاوای کوردستانویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاسەرۆک وەزیرانی عێراققەزای پشدەرئێرانئەرمەنستانکلیتۆریسئاوکردەوەی ماموتقەزای شارباژێڕخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسخانەقینڤایرۆسی کۆمپیوتەرخەڵاتی نۆبێلمیرنشینی سۆرانشێرزاد حەسەنئایزک نیوتنجیھانخەلیفان، ھەولێرکاربۆن دی ئۆکسیدتۆماس ئێدیسۆنزاخۆڕۆژی جیھانیی کرێکارانیاساکانی داینامیکە گەرمیجگەرخوێنتانکسمکۆدەریاچەی دووکانئەدۆڵف ھیتلەرشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانتورکیاپارێزگای دھۆکزیگمۆند فرۆیدوێژەی کوردیتیک تۆکمادبنەماڵەی بارزانینووحپاپاپرۆتینئەشکەوتی شانەدەرچەمچەماڵمەرزیە فەریقیستیڤن ھۆکینگمەم و زینحەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھانھەڵسەنگاندنپاراسایکۆلۆژیکیمیابارانی ھەڵەبجەمیرنشینە کوردییەکانگورچیلەسەڵاحەددینی ئەییووبی🡆 More