بارزان کۆنفدراسیۆنێکە بریتییە لە یەکگرتنی نێوان ٧ ھۆزی کوردستان، پێکھاتوون لە ھۆزەکانی: مزووری باڵا، شێروانی، دۆلەمەری، بەڕۆژی، نزاری، ھەرکیی بنەجی، گەردی.
ئەم ھۆزانە دانیشتووی ناوچەکانی باکووری پارێزگای ھەولێرن لە سەرەتای سەدەی ٢٠ لەلایەن شێخ عەبدولسەلامی دووەمی بارزانی کران بە یەک کۆنفدراسیۆن لە پێناو ئامانجی نەتەوەیی دا ھەموویان بڕیاڕیان دا لە دەوری شێخ عەبدولسەلام کوببنەوە. زۆرجار ئەم کۆنفیدراسۆنە بە عەشیرەت ناو دەبرێت بەڵام ئەمە بۆچوونێکی ھەڵەیە بەڵکو کۆنفیدراسیۆنی بارزان ھاوپەیمانییەتییە و زیادتر لە ١٢٥ ساڵە لە نێوان ٧ ھۆز پێکھێنراوە ناویان لە ناوی گوندی بارزان سەر بە ھۆزی بەڕۆژی وەرگیراوە و نازناویان بارزانی-یە و بە جامانەی سوور کە لەگەڵ جلی کوردی لەسەردەکرێت دەناسرێنەوە.
ھاونیشتیمانییانی کۆنفیدراسیۆنی دەڤەری بارزان لە نێوان ١٥٠٫٠٠٠ بۆ ١٧٥٫٠٠٠ کەسدایە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بنەماڵەی بارزانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.