خوارزمی (بە عەرەبی: الخوارزمی) ناوی تەواوی (ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد کوڕی مووسا خوارزمی قورتبی) زانایەکی موسڵمانی فارس بووە.
وتراوە کە لە ساڵی (٧٨٠ز - ١٦٣ە) لە دایکبووە و لە ساڵی (٨٥٠ز - ٢٣٥ە) کۆچی دوایی کردووە. خوارزمی زانایەکی گەورە بوو لە بوارەکانی (بیرکاری، گەردوونناسی، جوگرافیا) و ھەروەھا یەکێک بوو زاناکانی (دار الحکمة) لە شاری بەغدا. یەکێک لەو زانا فارسانەی کە لە ڕیزی پێشەوە دێت لە بواری بیرکاریدا و ئەو کارانەی ئەو کردی بووە ھۆی بەرەو پێشبردنی زانستی بیرکاری لەو سەردەمەدا. لەو سەردەمەدا پەیوەندی بە خەلیفەی عەبباسی (مەئمون) کردووە و چووە بۆ (دار الحکمة) لە بەغدا.
خوارزمی al-Khwārizmī | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧٨٠ز |
مردن | ٨٥٠ز |
نیشتەجێ | بەغدا |
نەتەوە | فارس |
بواری زانستی | بیرکاری گەردوونناسی جوگرافیا |
شوێنی کار | بیت الحکمة (بەغدا) |
کاریگەری بووە لەسەر | ئەبو کامیل |
یەکەم کەسە کە کتێبی لەسەر جەبر داناوە، کە ئەم ناوە خۆی داینھێناوە، توانی ھاوکێشە دووجاکان شیکاری بکات، گرنگترین کتێبەکانی بریتین لە : (کتاب الزیج) کە دوو بەرگە و (کتاب العمل بالإسطرلاب) لە گەردوونزانیدا و (صورة الأرض) و (تقویم البلدان) لە جوگرافیادا و (جەبر و موقابەلە|الجبر و المقالبة) و (کتاب الھندسة) و (الحساب الھندی) لە بیرکاریدا ، کە تێیدا ڕووبەری شێوەکانی وەک : بازنە و سێگۆشە و چوارگۆشە و مەعین و بڕگەکەی دیاری کردووە، یاسای لۆگاریتمی گشتی داناوە کە تا ئەمڕۆ بەناوی ئەوەوەیە، و ئەو بنەما بیرکارییانەی کە دایناون لە زۆرێک لە زانستەکانی ئەمڕۆدا بەکاردێن بە تایبەتی لە زانستی فەزا و فڕۆکەوانیدا، زانایانی ڕۆژئاواش دانیان بە لە پێشدەستی و کارە گەورەکانیدا ناوە.
خوارزمی یەکەم کەس بووە کە بە وردی (سفر)ی بەکارھێناوە لە شیکارکردنی ھاوکێشە بیریکارییەکاندا ، کە کەسانی ماتماتیکی سوودیان لێ وەرگرت و وایلێکردن کە بتوانن ھاوکێشە درێژەکان شیکار بکەن، و یەکەم کەس بووە کە پەیوەندی نێوان (جەبر) و (ئەندازە)ی دۆزیوەتەوە، ھەروەھا بەکارھێنانی ھاوکێشە جەبرییەکان بۆ شیکار کردنی بابەتە ئەندازەییەکان، و یەکەم کەس بووە بنچینەکانی شیتەڵکردنی ئەندازەیی داناوە.
خوارزمی لە خێزانێکی فارس ھاتووەتە ژیانەوە. وەلە بەغداد نشتەجێبووە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەد کوڕی مووسا خوارزمی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد کوڕی مووسا خوارزمی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.