ئەستێرەناسی

ئەستێرەناسی یان ئەسترۆنۆمی (بە یۆنانی: ἀστρονομία، بە ئینگلیزی: Astronomy، ئەسترۆنمی) زانستێکی سروشتییە کە لە تەنە ئاسمانییەکان و دیاردەکانیان دەکۆڵێتەوە.

بیرکاری و فیزیک و کیمیا وەک ھەوڵێک بەکاردەھێنرێن بۆ لێکۆڵینەوە لەو تەنە ئاسمانیانە و دیاردەکانیان و گەشەسەندنیان. تەنە ئاسمانیەکانی وەکو ھەسارەکان و مانگەکان و ئەستێرەکان وکاکێشانەکان و ھەروەھا ئەستێرەکلکدارەکان؛ و دیاردەکان لەنێویاندا تەقینەوەی سوپەرنۆڤاکان و تەقینەوەکانی تیشکی گاما و وردە شەپۆلی گەردوونی تیشکدانی پێشینەیی. بە شێوەیەکی گشتی، ھەموو ئەو دیاردانەی لە دەرەوەی بەرگەھەوای زەوی پێکھاتوون لە چوارچێوەی پسپۆڕیەتی ئەستێرەناسییە. ھاوبەش بەڵام بابەتێکی سەربەخۆ (فیزیای گەردوونی)ە کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە کۆی گەردوون.

ئەستێرەناسی
بەشێکی گەردوون

ئەستێرەناسە پرۆفیشناڵەکان دابەشبوونە بۆ ھەردوو لقی چاودێریکەر و بیردۆزگەر. ئەستێرەناسی چاودێریکەر جەختەکاتە سەر بەدەستھێنانی زانیاری لە چاودێریکردنی تەنە ئاسمانیەکان، کە لە دوایدا شیدەکرێتەوە بە بەکارھێنانی بنەما سەرەکیەکانی فیزیا.  ئەستێرەناسی بیردۆزی ڕوودەکاتە پەرەپێدانی کۆمپیوتەر و مۆدێلەکانی شیکاری بۆ وەسفکردنی تەنە ئاسمانیەکان و دیاردەکانیان. ھەردوو بوارەکە (لقەکە) یەکتری تەواودەکەن، بواری بیردۆزی ھەوڵی شیکردنەوەی دەرئەنجامە بینراوەکان دەدات و بواری چاودێریش ھەوڵی سەلماندنی دەرئەنجامە بیردۆزیەکان دەدات.

ئەستێرەناسی یەکێکە لەو زانستە کەمانەی کە تائێستا ھەواداران ڕۆڵێکی گرنگی تێدادەگێڕن، بەتایبەتی لە دۆزینەوە و چاودێریکردنی دیاردە زوو گوزەرەکان. ئەستێرەناسە ھەوادارەکان دەستیان ھەبووە لە زۆر دۆزنەوەی ئەستێرەناسی گرنگدا، وەکو دۆزینەوەی ئەستێرەکلکدارە تازەکان.

سەرچاوەکان

Tags:

بیرکاریبەرگەھەواتیشکی گامازانستزمانی ئینگلیزیزمانی یۆنانیزەویفیزیکمانگەکانکیمیاگەردوون

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کۆپنھاگنخێزانپیرەمەگروونپێشمەرگەقەزای قەرەداغنۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانگووگڵفیزیکپێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانیتوخمی کرۆمۆسۆمڕۆژاوای کوردستانخەواندنی موگناتیسیحەپسەخانی نەقیبمێشکدەریای مردووقەزای چەمچەماڵئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاواپێنجەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاننزار قەبانیکۆمۆنیزمناحیەی سیوەیلزمانی عیبریکۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیارحاجی قادری کۆییئەحمەد ھەردیزستانشێخ حەسەنی گڵەزەردەنێرگزسولەیمان قانوونیدەریاچەجامی کیشوەرەکانی فیفای ١٩٩٩دیپلۆماسیمەلا کرێکارپارکینسۆندەفتەرجەمشید عەندەلیبیلۆژیکزانکۆی سۆرانئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیزەردەشتلا لیگاگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)ئەفغانستانکۆماری چیکئەشکەوتی جاسەنەسەرژمێریی دانیشتووانھێمننەتەوەچاڕەخنەی ئەدەبیڕێگای ئاوریشمتێنسی سەرمێزگۆڵفتەڵعەت تاھیرپارتی دیموکراتی کوردستانسیکس ئەکسیسمحەممەد حاجی مەحموودئاوێنەسامسۆنگسۆمەربەغداجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)غقانعدووشەممەکیمیابارانی ھەڵەبجەکورد لە سەردەمی ئەمەوییەکانشڤان پەروەرگونسوارە ئیلخانیزادەئوسترالیاکۆکتێل (باڵندە)شامارانلامین یەمالخاککوردە عوسمانییەکان🡆 More