حاجی قادری کۆیی (١٨١٧-١٨٩٧) شاعیر و بیرمەندێکی بەناوبانگ و نەتەوەخوازی کورد بوو.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ماوەیەکی درێژ لە ئەستەمبوڵ پایتەختی عوسمانی ژیاوە و بە ھۆی نەبوونی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی و نەخوێندەواریی کوردانی ئەو سەردەمە ڕووی کردووەتە ھۆنراوە و بیروبۆچوونە سیاسییەکانی بە شیعر نووسیوە. حاجی کاریگەری زۆری لەسەر بڕێک لە شاعیران و نووسەرانی پاش خۆی وەک عەبدوڵڵا پەشێو بووە. حاجی قادر سە رە ڕای دەست نیشانکردنی دەردو ئازارەکانی کورد ، زۆر جاریش هەوڵی داوە چارەیان بۆ بدۆزێتەوە ، بۆ نمونە :
تاڕێک نەکەون قەبیلی ئەکراد هەروا دەبنە خەرابە ئاباد .
صەلاحی ئێوە ئیستێکە سیلاحە تەماعی گەورەیی بێ چەک نەکەن نەک
بەشیرو خامە دەوڵەت پایەدارە ئەمن خامەم هەیە، شیر نادیارە
ناوی قادر یان عەبدولقادر کوڕی مەلا ئەحمەد کوڕی مەلا ساڵح کوڕی مەلا ئەحمەدی گەورەیە. حاجی قادر حەجی نەکردووە، وشەی حاجی بە مانای ئەوەیە کە لە مانگی حاجیان لە دایک بووە و ھەر لە منداڵییەوە حاجی قادریان پێوتووە. لە ساڵی ١٨١٦ لە گوندی گۆڕقەرەج لە خوارووی ڕۆژاوای کۆیە لەدایک بووە. زۆر منداڵ بووە کە باوکی مردووە و لە ٧ ساڵیدا دایکی ناویەتی بەرخوێندن لای مەلا ئەحمەدی خاڵۆزای. دوای دوو ساڵ دایکیشی دەمرێ ی خاڵۆزاکەی بەخێوی دەکات. لە ھاوینی ١٨٥٣ لەگەڵ مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە بۆ فەقێتی دەچن بۆ گوندی شێخ وەتمان. دوای ماوەیەک بۆ درێژەپێدانی دەرسی مەلایەتی حاجی بە تەنیا ڕوو لە شارەکانی سەردەشت و سابڵاغ و شنۆ دەکات و لە ساڵی ١٨٦٢ ئیجازەی دوازدە عیلم وەردەگرێ و دەگەڕێتەوە بۆ کۆیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حاجی قادری کۆیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.