گەل یا خەڵک بە کۆی چەن کەس ئەوترێ کە (وەک چۆن لە قەوم و میللەتیشدا وایە) وەکو تەڤاھییەک ڕەچاو بکرێن.
بۆ نموونە گەلی عەرەب داگری ھەموو عەرەبەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە لە وڵاتە جیاجیاکاندا. گەلێ کە سەر بە وڵات یان دەوڵەتێکی تایبەت بێ نەتەوە یان میللەتی پێ ئەوترێ، و گەلێکیش کە تاکەکانی یەک ڕەچەڵەک یان یەک کولتوور یان یەک ئایینیان بێ قەوم یان گرووپی ڕەگەزی پێ ئەوترێ.
وشەی «گەل» لە ڕیشەی ھیندوئەورووپاییی *ger- و *gel- و ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *gart- ەوەیە کە بە مانای گردبوونەوە و کۆبوونەوە و گەڕانە. پاری /*rt/ سەرەتا بووە بە /rd/ و پاشان بە /l/، یانی: gart بووە بە gard بووە بە gal. وشەی «گەلە»ش کە بە مانای کۆمەڵێک حەیوانە بە یەکەوە، ھەر لێرەوە ھاتووە.
وشەی «خەڵک»یش ھەر ئەو «خلق»ەی عەرەبییە. «مەردم»یش وشەیەکی فارسییە و پەیوەندیی بە «مرۆڤ» و «مرۆ» و ھەروەھا «مەرگ» و «مردن»ەوە ھەیە و ھاوڕیشەی وانە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەل تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گەل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.