دەوڵەت (لە عەرەبییەوە: دولة، دارایی، سامان، ماڵ؛ وشەی ھاوسەنگی کوردی دووگەل-ە) بریتییە لە دارایی و سامانی سیاسیی خەڵکێکی ڕێکخراو لە ھەرێمێکی دەورگیراودا.
دەوڵەت پلە و پایەی سیاسیی خەڵکە، جڤاتێکی سیاسیی ڕێکخراوە کە لەژێر سێبەری حکوومەتێکدا دەژی. لێرەدا، دەوڵەت ھەمان کۆمەڵگەی سیاسیییە کە لەپاڵ کۆمەڵگەی مەدەنیدا ڕادەوەستێت.
دەوڵەتان بۆیان ھەیە سەروەر بن، واتە بتوانن بەکارگرتنی ھێز بە جۆرێک بۆ خۆیان پاوان بکەن و پشت بە خۆیان ببەستن و بوونیان گرێدراوی ھێز یان دەوڵەتێکی تر نەبێ. زۆرێک لە دەوڵەتان دەوڵەتی یەکگرتوون (ئەیالەت و ویلایەت-یشیان پێ دەوترێ) و بەشداریی یەکەیەکی یەکگرتوو دەکەن، وەکوو ئەیالەتەکانی ئەمریکا. ھەندێک لە دەوڵەتانیش پاڵبەستوو بە دەوڵەتانی دەرەکین.
دەوڵەتی سەروەر (Sovereign state) ئەو دەوڵەتەیە کە خاوەنی سەروەری بێ لە ناوەوە و لە دەرەوەی مەڵبەندی خۆیدا و بۆ مانەوەی تەنیا پشت بە خۆی ببەستێ، نە بە ھێز یان دەوڵەتێکی دەرەکی.
دەوڵەتی یەکگرتوو (Federated state) کۆمەڵەیەکی ھەرێمی و دەستوورییە کە پارچەیەک لە یەکەی فێدراڵ پێک دێنێ. جیاوازیی ئەم جۆرە دەوڵەتانە لەگەڵ دەوڵەتانی دەسڕۆ لەودایە کە ئەمان بەشێک لە دەسڕۆییی خۆیانیان بەخشیوە بە حکوومەتی فێدراڵ.
دەوڵەتی نەتەوەیی (Nation state) ئەو دەوڵەتەیە کە بۆ دەستەبەرکردنی سەروەریی نەتەوەیەک پێک ھاتووە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەوڵەت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەوڵەت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.