یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF) تایبەتە بە بەڕێوەبردنی یارییەکانی، تۆپی پێ و تۆپی پێ کەنار دەریا و فوتساڵە لە ئەفریقا.
لە ٨ی شوباتی ١٩٥٧ لە ھۆتێلی گراند لە خەرتووم، سوودان لەلایەن میسر، ئیتیۆپیا، ئەفریقای باشوور و سودان دامەزراوە وەک ئەندامی فیفا ساڵانە یان دووساڵ جارێک پێشبڕکێکانی تایبەت بە ھەڵبژاردەکان و یانەکان ڕێکدەخات و سەرپەرشتی پارەی خەڵات و مافی پەخشکردنی ئەو چالاکییە وەرزشیانە دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٦ ەوە لە جامی جیھانی فیفا ٩ پلەی بۆ تەرخان دەکرێت و دەتوانێت دەرفەتی ١٠ خاڵی ھەبێت بە زیادکردنی پاڵەوانێتی پلەی ئۆفی نێوان کیشوەرەکان کە ٦ ھەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی کۆتا ٢ پلەی مۆندیال (٤٦+٢). بارەگای سەرەکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا سەرەتا لەناو ئۆفیسەکانی یەکێتی تۆپی پێی سودان لە خەرتوم بوو تاوەکو ئاگرکەوتەوە و دواتر تا ساڵی ٢٠٠٢ گواسترایەوە بۆ شارۆچکەیەکی نزیک قاھیرە لە میسر. یوسف محەممەد یەکەم سکرتێری گشتی و عەبدولعەزیز عەبدوڵڵا سالم یەکەم سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا بوون.
یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا | |
---|---|
بە فەرەنسی: Confédération Africaine de Football | |
دامەزران | ٨ی شوباتی ١٩٥٧ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ڕێبەر | Patrice Motsepe |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی، پۆرتووگالی |
وڵات | میسر |
ئەندامی | فیفا |
شوێنی دامەزران | خەرتووم |
بەشێکە لە کۆمپانیای | فیفا |
خاوەنی | Sportive and academic center of Mbankomo |
شوێنی بارەگاکان | 6th of October City |
وێبگە | http://www.cafonline.com |
ناوچە | ئەفریقا |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.