ھەڵسەنگاندن پرۆسەیەکی کردارییە کۆمەلێک ھەنگاوی بەک لە دوای یەک لە خۆ دەگرێت لە بواری پەروەردا دا بریتییە لە دەرکردنی کۆمەلێک بریار دەربارەی سەرکەوتنی فێرخواز و بەروپێش چوون.
ھەلسەنگاندن پرۆسەیەکی ئامانجدارە کە پێشتر ئامادەکاری بۆ کراوە
ھەڵسەنگاندن بە پێی قۆناغ دابەش دەبێتە سەر چوار جۆر کە ھەرییەکەیان تایبەتمەندی خۆی ھەیە
ھەڵسەنگاندنی سەرەتایی: ئەم جۆرە سەرتایی ھەموو کردارێکی فێرکردن یان پرۆگرام و خولدا دەکرێت تاکو لە ڕێگایەوە تونا و ئاستی فێرخواز یان بەشداربوو دیاری بکرێت وە دەتوانین لە ڕێگای لێھاتوویان بەسەر گروپ و پۆلەکاندا دابەشیان بەکەین. ئەم جۆرە ھەڵسەنگاندنە یارمەتیدەرە بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی ئەو زانیاریانەی کە پێشتر قێریان بووە لەگەڵ ئەوانەی کە لە بابەتێکی دیاریکراودا پێی دەدرێت و فێریان دەبێت ھەروەھا دوای پێدانی بەرنامە و پرۆگرام و تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندن دەتوانرێت دەرئەنجامەکە بە دەرئەنجامی ئەم ھەڵسەنگاندنە بەراورد بکرێ بە ئامانجی ئەوەی بزانرێ تا چەند ئەو بەرنامە و پرۆگرامە کاریگەری ھەبووە یان تا چەند فێرخواز و بەشداربوان سودیان لێ وەرگرتووە نمونە (لە سەرەتایی خوێندنی کۆرسێک مامۆستا پرسیاری سەرتایی دەکات بۆ ئەوەی ئاستی قوتابیان بزانێت ئەمەش خاسڵەتی مامۆستای سەرکەوتووە کە لە ئاسانەوە بۆ ئاڵۆزی بابەتەکە دەچێت.
ھەڵسەنگاندنی پێکھێنەر: ئەم جۆرە ھەڵسەنگاندنە ھاوشانی پرۆسەی فێرکردنە ھەر لەیەکەم ھەنگاو تا کۆتایی وەرز و ساڵەکە بەردەوام دەبێت. مامۆستا لە ماوەی کورت کورت دوای ھەر وانەیەک یان لە کاتی وانەکە یان ھەر بابەتێک وو یەکەیەکی خوێندن ھەڵسەنگاندن بۆ فێرخوازانی دەکات بەم ھۆیەوە زانیاری و داتای سوود بەخش بە دەست مامۆستا کە دەگات بۆ ئەوەی بزانێت تاچەند فێرخوازانی سودیان لە بابەتەکەی وەرگرتووە ھەروەھا ھۆکارێکە بۆ دیاریکردنی خاڵە بەھێز و لاوازەکان و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان ئەم جۆرە بە بەشێکی سەرەکی وانەوتنەوە دادەنرێت
ھەڵسەنگاندنی کۆتایی: ئەم جۆرە ھەڵسەنگاندنە لە کۆتای ھەموو کۆرس و یان وەرز و ساڵک دا ئەنجام ئەدرێ مەبەستی سەرەکی وەرگتنی بریارە دەبارەی گواستنەوە و دەرچوونی فێرخواز لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دیکە یان مانەوەی لە ھەمان قۆناغ بە مەنای دیاری کردنی چارەنوسی فێرخواز دەدرێت بەڵام لە ھەڵسەنگاندی پێکھەنەر بریار لەسەر چارەنوسی فێرخواز نادرێت واتە ئەگەر دەرنەچێت دەتوانێت دووبارە ھەوڵبدات و لە تاقیکردنەوەکان دەربچێت لەم جۆرە ھەڵسەنگاندنە دەتوانرێت خاڵە بەھێز و لاوازەکانی پرۆگرام و کاریگەری مامۆستای باش و خراپ دیاری بکرێت دەرئەنجامی ئەم جۆرە ھەڵسەنگاندنە بروانامەی دەرچوون یان دەرنەچوون بە فێرخواز دەدرێت.
ھەڵسەنگاندی بەدواداچوون: مەبەست لەم جۆرە ھەڵسەنگاندنە دەستنیشانکردنی لایەنی بەھێزی و لاوازی دەستکەوتی ئەکادیمی فێرخوازانە کە پەیوەندی ھەیە بەھەڵسەنگاندی پێکھێنەرلەم جۆرە دوای کۆتایی ھێنان بە ھەر بەرنامە و پرۆگرامێک ئەنجام ئەدرێت کە چاودێری بە دواداچوون بۆ ئەداتی قوتابیان لەم بەرنامەیەدا دەکرێت
ھەڵسەنگاندنی دیاریکراو دەکرێت بە دوو بەش
ھەڵسەنگاندی پێوەری مەرجەعی: لەم جۆرە ھەڵسەنگلندنە ئەنجامی تاکێک بە پێی پێوەرێکی تایبەتی بە ئەنجامی تاکێکی تر بەراورد ئەکرێت کە ھاوتەمەنی ئەو تاکەن و لەھەمان قۆناغ و بابەت و بە پێی ھەمان پێوەر واتە نمرەی فێرخواز لە تاقیکردنەوەکەیدا بەراورد دەکرێت بە تێکرای گروپەکەی لە تاقیکردنەوەیەدا وتا کاتێک مامۆستا لە بابەتێک و قۆناغێکی دیاریکراو لە تاقیکردنەوەی فێرخوازانی دەکات کە ھەرییەکەیان بە پێی ئاستی خۆی نمرەیەک وەردەگرێت دواتر ھەموو نمرەکان کۆدەکرێنەوە دواتر دابەشی سەر ژمارەی بەشداربوانی تاقیکردنەوەکە دەکرێت ئەنجامی ئەم دابەشکردنە دەبێتە ناوەندی ژمێرەیی بۆ ھەموو نمرەکانی دیکە کە سێ ئاست لە خۆ دەگرێت:
بۆ نمونە ئەگەر گروپێک لە ١٠ کەس پێک ھاتبێت ئەنجامی یەکێک لە تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە بێت ف١(٦٣) ف٢ (٤٥) ف٣(٥٣) ف٤(٦٥) ف٥(٧٥) ف٦ (٨٢) ف٧ (٦٠) ف٨ (٤٤) ف٩(٥٥) ف١٠(٨٥) کۆی ئەم ژمارانە دەکاتە ٦٢٦ ئینجا دابەشی ژمارەیی فێرخوازان دەکرێت کە دەبێتە ٦٣ واتە ناوەندی ژمارەی یەکسانە بە ٦٣ ئەم ژمارەیە دەبێتە پێوەر بۆ ھەڵسەنگاندنی فێرخوازەکان و جیاکردنەوەی ئاستەکانی (باش -مام ناوەند -خراپ) واتە ھەر کەسێک نمرەی لە سەرووی ٦٣ بێت ئاستی ناوەند - باشە بەڵا ھەر کەسێک نمرەی لە خوار ٦٣ بێت ئاستی لاواز و خراپە
٢- ھەلسەنگاندنی سەنگی: لەم ھەڵسەنگاندنەدا مامۆستای بابەت لە سەرەتاوە سەنگ وەک مەرجی دەرچوون دیاری دەکات پاشان ئاست و بەرھەمی تاک بەم مەرجەی کە دیاریکردووە بەراورد دەکرێت و لەسەر ئەم بنەمایە ھەڵدەسەنگێنرێت کە پێویستە فێرخواز بگات بەم ئاستە ئینجا بە سەرکەوتوو دادەنرێت. بۆ نمونە مامۆستا پێش تاقیکردنەوە سەنگێگ بۆ فێرخوازان دیاری دەکات کە پێویستە بگەنە ئەو ئاستە ئینجا بە درەچوو دادەنرێت یاخود بە سەرکەوتوو وەک ئەوەی لە ٢٠ پێویستە ١٠ بھێنرێت بۆ ئەوەی دەربچێت یان لە کۆی ٨٠ وشە دەبێت مانای ٧٠ وشە بزانێت ئینجا بەسەرکەوتوو دادەنرێت لە خوار ئەو ژمارەیە بە کەوتوو دادەنرێت
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵسەنگاندن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.