لە لێکۆڵینەوەی زانستیدا، تاقی (لە عەرەبییەوە: تحقيق ) پێـڕەوێکە بۆ تۆژینەوەی پێوەندییە ھۆیییەکانی نێوان گۆڕەکەکان، یان ئەوەی سەنگاندنی گریمانەکانە.
تاقیکردنەوە بەردی بناغەی پێڕەوە ئەزموونییەکانی بەدەستھێنانی زانیاری دەربارەی جیھانە و ھەم لە زانستە سروشتییەکان و ھەمیش لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکاردەچێت. تاقیکردنەوە دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە کردەیییەکان و بۆ پشتیوانی یان بەدواوەدانی بانگەشە بیردۆزییەکان کەڵکی لێ وەربگیردرێت.
تاقیکردنەوە دەستبەسەراگیراوەکان زۆرتر لە تاقیگەکاندا ئەنجامدەدرێن. تاقیکردنەوەیەک یان ئەزموونێک دتوانرێت بەکەڵکوەرگرتن لە پێڕەوی زانستی جێبەجێبکرێت. ھەنگاوەکان ئەمانەن: ڕوانین، پرسکردن، دروستکردنی گریمانەکان، ئەزموونکردنی گریمانەکان، شیکاریی ئەنجامەکان، ئەنجامگری، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان.
ھۆکاری ئەزموونکردنی گریمانەکان ئەوەیە کە بتوانرێت بـڕوایان پێ بکرێت، حاشایان لێ بکرێت، یان ئەوەی کە بەھۆی زانینی لەبەردەستی ئێستادا چاکسازی بکرێن.
زاراوەی "تاقیکردنەوە" زۆرتر واتە تاقیکردنەوەیەکی دەستبەسەراگیراو، بەڵام ھەندێجار ئەنجامدانی تاقیکردنەوە دەستبەسەراگیراوەکان زۆر دژوار و ئەستەمە. لە ئاوەھا دۆخێکدا، لێکۆڵەران پەنادەبنە بەر تاقیکردنەوە سروشتییەکان. تاقیکردنەوە سروشتییەکان لە جیاتی یاریـپـێکردن بە یەک یان چەن گۆڕەکی قەوماو (وەکوو ئەوەی لە تاقیکردنەوە دەستبەسەراگیراوەکاندا دەکرێت)، تەنیا پشتدەبەستن بە تێـڕوانین لە گۆڕەکەکانی ئەو سیستەمەی کە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
ھەندێ لە تاقیکردنەوە بەناوبانگەکان ئەمانەن:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاقیکاری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تاقیکاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.