کۆچەر بیرکار (FRS) (فەرەیدوون درەخشانی؛ لەدایکبووی ١٩٧٨ لە گوندی نێی مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە، کە ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە.
لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی «ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل ملیۆن کورد».
کۆچەر بیرکار | |
---|---|
لەدایکبوون | فەرەیدوون درەخشانی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥–٤٦) مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
نیشتەجێ | کامبریدج، شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | کورد |
بوارەکان | ڕەھەند و ئەندازەی جەبری |
دامەزراوەکان | زانکۆی کامبریج |
خوێندی باڵا | زانکۆی تاران زانکۆی نۆتینگھام |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Ivan Fesenko و Vyacheslav Shokurov |
ناسراوە بەھۆی | flips, minimal models, finite generation, pluricanonical systems, boundedness of Fano varieties, char p geometry |
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی لێڤێرھووڵم ٢٠١٠ خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس ٢٠١٠ خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی ٢٠١٦ خەڵاتی فیڵدز ٢٠١٨ |
وێبگە Caucher Birkar Website |
کۆچەر بیرکار، لە ساڵی ١٩٧٨، لە گوندی نێی سەر بە شارستانی مەریوان لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بوو، کۆچەر سێھەم منداڵی خێزانێکی ٦ منداڵییە. خێزانەکەی پێداویستی ژیانیان لە ڕێگەی کشتوکاڵ و چاندنی گەنم و سەوزیجات دابین کردووە. ڕۆژانی منداڵی کۆچەر لە بارودۆخێکی ناخۆشدا بوو، لەو کاتەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوخۆدا سەری ھەڵدابوو و لە لایەکی تر شەڕیی نێوان عێراق و ئێران ناوچەکەی کاول کردبوو، بەڵام بنەماڵەی کۆچەر سەرەڕای ئەم ناخۆشییە توانیبوویان شوێنێکی ئارام بۆ کۆچەر دابین بکەن، ھەر وەک کۆچەر خۆی دەڵێت: «ڕێک لەدوای لەدایکبوونم شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەستی پێ کرد و دواتر جەنگی ئێران-عێراق، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە ھەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوون خۆمان دابینمان دەکردن، بۆیە توانیمان ڕزگارمان بێت».
خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان بردووەتە سەر و پلەی کارناسیی لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە زانکۆی تاران دوایی ھێناوە. لە دوایی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە زانکۆی ناتینگھام پلەی پی ئێچ دیی بە دەست ھێناوە.
بیرکار بە زۆری لەسەر ئەندازەی جەبری (Algebraic Geometry) کار دەکات. ھەروەھا بەرپرس و داھێنەری ماڵپەڕی کۆری زانیاری و داھێنان بووە. ھەروەھا بیرکار لە زۆرێک کونفڕانسی بیرکاری لە وڵاتانی دونیادا بەشداریی کردووە.
کۆچەر بیرکار چوار خەڵاتی گرنگی لە بواری بیرکاریدا بەدەست ھێناوە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆچەر بیرکار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆچەر بیرکار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.