زانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدز

ناساندنی نەخۆشییەکە:

نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی ھێزی کۆئەندامی بەرگری لەش، کە ڤایرووسی ئێچ ئای ڤی مرۆڤ تووشی ئایدز دەکات دوای سێ قۆناغ. ئەیدز بەھۆی خوێنەوە دەگوازرێتەوە. لە ساڵی (١٩٨١)ەوە تا ئێستا ئەیدز زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسی کوشتووە.

سەرھەڵدان:

لە نێوان ساڵانی ١٨٨٤–١٩٢٤ لە ڕۆژاوای ناوەڕاستی ئەفریقا ڕاوچیانی مەیموونی چیمپانزی کاتێ ڕاویان دەکرد لە کاتی ڕاوکردنیان وا بڕوایە کە ھەندێک لە خوێنی مەیموونەکان چووەتە ناو جەستەی ڕاوچییەکان "لە ڕێگای برینەوە، کە خوێنی مەیموونەکان ڤایرۆسی تێدابووە، کە ڤایرۆسەکە بووە بۆ مەیموون ئاسای بووە، بەڵام بکوژە بۆ مرۆڤ ئەویش بریتی بووە لە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی "ڤایرۆسی دابەزاندنی بەرگریی مرۆڤ" ڤایرۆسی نەخۆشیی ئەیدز.

لە حوزەیرانی ١٩٨١، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن نەخۆشی «سی دی سی» ئەمریکا، ڕاپۆڕتێکی بڵاوکردەوە لە لۆس ئانجلەس لەسەر ٥ پیاوی «ھاوڕەگەزخواز»ی گەنج کە تووشی جۆرێکی کەڕوویی ھەوکردنی سییەکان ببوون، ئەم جۆرە ھەوکردنە بە نزییەکەیی ھەرگیز نەبیندرابوو لە کەسێک کە سیستەمی بەرگریی سەلامەتی ھەبووبێت.

لە ٤ی تەممووزی ھەمان ساڵ، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی «سی دی سی» ئەمریکی، ڕاپۆرتێکی تری بڵاوکردەوە کە جۆرە شێرەپەنجەیەکی زۆر دەگمەنی پێست، پیاوێکی گەنج دەکوژێت! کە پێشتر کەسەکە سەلامەت بووە.

کە ھۆکاری مردنەکە نەخشییە ھەلپەرستەکان بووە.

دوای چەند مانگێکی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی «سی دی سی» ئەمریکی، نەخۆشییەکەی ناساند بە ئەیدز.

ئەیدز باوە لەنێو کەسانی نەخۆشی ھیمۆفیلیا، چونکە نەخۆشییەکە بە خوێن دەگوازرێتەوە. ئەیدز جگە لە گواستنەوەی بە ڕێگای خوێن بە ڕێگای سێکسیش دەگوازرێتەوە، ھەروەھا لە دایک بۆ منداڵێش دەگوازرێتەوە.

قۆناغەکانی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز:

قۆناغی یەکەم:

بە قۆناغی یەکەم دەڵێن قۆناغی ھاڵھاتن لەبەر ئەوەی ھیچ نەشانەیەکی نەخۆشییەکە دەرناکەوێ لەم قۆناغە مەگەر چەند نیشانەیەکی کەم نەبێ، بەڵام ڤایرۆسەکان دوو ھێند دەبن، ژمارەیان زیاد دەکات. کاتێک کە کۆئەندامی بەرگری دەست دەکات بەھێرشەکەی پلازمەخانەکان دژەتەنەکان دروست دەکەن بۆ پەلاماردانی ڤایرۆسەکە. بۆ تاقیکردنەوەی ھەبوونی ڤایرۆسەکە لەباری تووشبوون پێویست دەکات کە بڕی پەیداکراو لە دژەتەنەکانی ڤایرۆسی ئچ ئای ڤی زۆر دەبێت دوای چەند ھەفتەیەک. تووشبووەکان لەماوەی قۆناغی یەکەمدا ھەست بکەن کە تەندروستییان باشە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان دەتوانن خەڵکی دیکە تووش بکەن؛ و لەوانەیە قۆناغی یەکەم ماوە ١٠ ساڵ یان زیاتر بخایەنێت.

قۆناغی دووەم:

سەرەتای دەرکەوتنی نیشانە خراپەکان، ئاماژەیە بەدەستپێکردنی قۆناغی دووەمی نەخۆشی ئەیدز. خانەکانی بی بە بەردەوامی بڕێکی زۆر لە دژەتەنەکان بۆ ڤایرۆسەکە بەرھەم دەێنن، و لە ھەمان کات خانەکانی تی بەردەوام کەمدەبنەوە، ھەر لەو کاتەش کە ڤایرۆسەکە لەدووھێندبوونی خۆی بەردەوامە بە کاوە خۆ. لەگەڵ بێ توانایی کۆئەندامی بەرگری؛ لیمفەڕژێنەکان ھەڵدەئاوسێن و ھەست بە ماندووبوون دەکرێت و کێش کەم دەکات و تالێھاتن دەردەکەوێت بەھۆی گۆرانێ ھەندێ ھۆرمۆن، سکچوونیش ڕوودەدات و تووندیش دەبێت. لەھەندێک تووشبوودا، لەوانەیە لەبیرچوونەوە و شێوازی بیرکردنەوەی نادرووستیش ڕووبدات.

قۆناغی سێھەم:

لە قۆناغی سێیەمدا ژمارەی خانەکانی تی یاریدەدەر کەمدەبنەوە، بەڕادەیەک نەتوانن خانەکانی بی و تی ژەھراوی چالاک بکەن لەپێناو بەرھەڵستیکردنی ڤایرۆسە ھێرشبەرەکە. لەئەنجامی ئەمەشدا بڕی دژەتەنەکان بۆ دژەپەیداکەرەکانی ئێچ ئای ڤی زۆر کەم دەبنەوە. لەناکاو ژمارەی ڤایرۆسەکان زیاد دەکەن، ڤایرۆسەکان لە تێکشکاندنی ئەو بەشە کەمەی خانەکانی تی بەردەوام دەبن. بەمەش دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئایدز دەکرێت، ئەو کاتەی کە ژماری خانەکانی تی کەمترە لە ٢٠٠

خانە لە یەک میلی لیتری خوێن یان کەمتر لەو ژمارەیە، بەرامبەر بڕە ئاسایییەکەی کە لەنێوان ٦٠٠–٧٠٠ خانەی تی یاریدەری یاریدەدەر لەیەک میلی لیتر دایە. ھەروەھا دەتوانرێت دەستنیشانی نەخۆشی ئایدز بکرێت لەکاتی دەرکەوتنی تووشبوونی ھەڵپەرست وەکو سیل.

نیشانەکانی ئایدز:-

ئەو نەخۆشەی کە ھەڵگری ڤایرۆسییە دەکرێ چەند نیشانەیەکی لێ دەربکەوێت لە ھەریەک لە سێ قۆناغەکانی نەخۆشییەکە. ھیچ دۆزینەوەیەکی فیزیکی تایبەت نییە بە تووشبوون بە ئایدز. دۆزینەوە جەستەیییەکان لەوانەدا دەرکەوت کە تووشبوونە یان چەند نەخۆشییەکی تریان تووشبوە.

نیشانە باوەکان:

- بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمای جەستەی کەسی تووشبوو بەشێوەیەکی بەردەوام

- دەرکەوتنی چەند نیشانە و پەڵەیەک لەسەر جەستە

- سەرئێشەی بەردەوام و بەھێز

- لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی خێرا

- ئارەقکردنەوەی زۆر بەتایبەت لە شەودا

- ماندوێتی و بێھێزی بەردەوام

-ھەناسە توندی و کۆکەی بەردەوام

-لاوازبوونی ماسولکەکانی جەستە

- تێکچونی توانای بینین

-دەرکەوتنی خێرای دژەتەنەکانی ڤایرۆسەکە بە شێێوەی نەخۆشی وەک ئەنفلۆنزا (تا- بێتاقەتی جەستەیی- دەرکەوتنی لیر).

-دەستپێکی قۆناغی بێ نیشانەیی.

-ھەڵئاوسانی لیمفەکانیش نیشانەیەکی باوە و ددەکرێ وەک نیشانە لە قەڵەم بدرێ.

-دەرکەوتنی نەخۆشی ھەلپەرست کە ھەڕەشەن بۆ سەر ژیانی نەخۆش نم/سیل.

-دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک کە ھۆکاری پێناسە کراویان نییە وەک ڕشانەوەی بێھۆکار لەگەڵ دابەزینی کێش بێ ھۆکار.

ڕێگەکانی گواستنەوەی ئایدز:

- گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە لەڕێی خوێنەوە: ئاگاداربە ئەو کاتەی پێویستت دەبێت خوێن وەربگریت دەبێت پێشتر پشکنین بۆ ئەو کەسە کرابێت کە دەیەوێت خوێن بەتۆ ببەخشێت، چونکە وەرگرتنی خوێنێک کە بە ڤایرۆسی ئەم نەخۆشییە پیس بوبێت یان بەکارھێنانی دەرزییەکی پیس بوو بە ڤایرۆسی ئەم نەخۆشییە ھۆکارە بۆ تووشبون بەم نەخۆشییە.

- گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز لەڕێی دەمەوە:

ماچکردن و تێکەڵاوبونی لیکی دوو کەس کە یەکێکیان تووشبوو بێت بە ئایدز ئەوە ئەوە کەسە ساغەکەش لێیەوە تووش دەبێت.

- گواستنەوەی ئایدز لەڕێی سێکس: ئەمە یەکێکە لە بڵاوترین ڕێگەکانی بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە، مەبەست لەمە سێکس کردن لەنێوان دوو کەسدا کەپەیوەندی ھاوسەرگیری بەیەکیانەوە نەبەستێتەوە و ئەو کەسانەی بەردەوام لەگەڵ کەسی جیاواز سێکس دەکەن ئەوە ئەگەری تووشبونیان بەم نەخۆشییە زۆرە، و ئەو کاتەی پیاو یان ژنی ھەڵگری ئەم ڤایرۆسە سێکس دەکەن ئەوە ڕەنگە ژنەکە دوگیان ببێت و بەو ھۆیەوە منداڵێکی تووشبوو بە نەخۆشی ئایدز بخەنەوە

ئەو ھۆکارانە تووشبوون بە بە ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لەشی مرۆڤ زیاد دەکەن.

  1. پەیوەندی سێکسی نە پارێزراو بە تایبەتی لە دەرچەی کۆمەوە.
  2. ھەبونی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کەسانی زۆر.
  3. بوونی نەخۆشییەکی گواستراوە بە سێکس.
  4. بەکارھێنانی پێکوتەیەک کە پێشتر بە کارھاتبێ.
  5. لە ڕێگەی بەرھەمەکانی خوێن.
  6. بەریەک کەوتن لەگەڵ دەرزی و خوێنی کەسی تووشبوو.

*دەزگای ئەمریکی بۆ خۆپارێزی پێشنیاری ئەوە دەکات کە پشکنینی ئایدز بۆ ئەو منداڵ و ھەرزەکارانە بکرێ کە گومانیان لێ دەکرێ، و بۆ ھەموو ژنەکی دووگیان.

*سەنتەرەکانی خۆپارێزی و کۆنترۆلکردن پێشنیار دەکەن کە ئەو کەسانەی کە گومانیان لێ دەکرێ کە تووشببن وا باشە ساڵانە پشکنین بکەن.

*ژمارەی()دەتوانرێ پشتی پێببەسترێ کە ئایا ئەو کەسە تووشی نەخۆشی ھەلپەرست بووە یان نا. ڕێژەی ئاسایی ئەم خانە بەرگریانە لە ٥٠٠ دەست پێدەکات لە ٢٠٠٠ مایکرۆ لیتر کۆتایی دێ.

*لەو ھەرزەکارانەی کە نەخۆشی ھەوکردنی جگەریان ھەیە لە جۆری (سی) ژمارەی ئەو خانانە زۆر شت دیاری دەکات چونکە لەم ساتەدا ژمارەی خانەکان کەمە.

*لەبەر ئەوەی ژمارەی خانە ناوبراوەکان جیاوازە ژمارەیەکی زنجیرەیی بە گشتی باشە چونکە گۆڕانێکی باش نیشان دەدات.

*لە دوای قۆناغی بێنیشانەیی ژمارەی خانەکان بە ڕێژەی ٧٠٠ خانە لە ھەر مایکۆلیترەک کەم دەکات و دوواتر ھەر کەمترو کەمتر دەنێت.

* و بوونی لە ٢٠٠ خانە لە ھەر مایکرۆ مەترێک بە ئایدز دادەنرێ.

بارکردنی ڤایرۆسی لە خوێنی پەرپەردا نیشاندەرێکی جێگیری ڕێژەیی بەروبوومی ڤایرۆس بەکاردێ بالام نابێ وەک ئامرازی دۆزحنەوەی ڤایرۆس بەکاربێ.

کۆمەڵێک زانیاری زیاتر و شێوازی کۆنترۆلکردن:

ڕێنمایییەکانی بەشی ئێستای تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی لەسەر کاتی دەست پێکردنی چارەسەری دژە ڤایرۆسی بەو شێوەیە

دەرمانی دژە ڤایرۆسی چارەسەر پێشنیار کراوە لە ھەموو ئەو کەسانەی کە تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشی ەکانی نەخۆشی ئایدز و مردن و بۆ ڕێگەگرتن لە گواستنەوەی ئێچ ئای ڤی بۆ ئەوانی تر

پانێڵی ڕێنمایی دژەڕیترۆڤیڵ بۆ پێگەیشتوان و ھەرزەکاران، پێشنیاری دەست بەجێ دەست کردن بە ھونەری (یان بە زووترین کات) دەکات پاش دەستنیشانکردنی بۆ زیادکردنی وەرگرتنی بەستەری ART بۆ چاودێری کردن و پەلەکردن و باشترکردنی ڕێژەی کپکردنی ڤایرۆسی.

لەکاتی دەست بەکاربوونی ھونەر، گرنگە نەخۆشەکان پەروەردە بکەین سەبارەت بە سوودەکانی ھونەر و بڵاوکردنەوەی ستراتیژەکان بۆ باشکردنی پەیوەندی و پابەندبوونی چارەسەر

دەستپێشخەری ی ھونەر بە تایبەتی گرنگە لەو نەخۆشانەی کە حاڵەتی پێناسەکردنی ئایدزیان ھەیە، ئەو نەخۆشانەی کە تووشبوونیان بە نەخۆشی ئایدز یان تووشبوون بەم دوایییە، و نەخۆشانی دووگیان ھەیە. دواکەوتنی چارەسەر لەم دانیشتووانە لاوەکیانەدا پەیوەندی بە مەترسی زۆری نەخۆشی مردن و مردن و گواستنەوەی HIV ەوە ھەیە.

بە ویرای بە خۆداگرتنی ڤایرۆس ی یورلە یی کاری بەرگری و کوالیتی گشتی ژیان باشتر دەکات و مەترسی ھە ڕ دوو ئاڵۆزی پێناسەکردنی ئایدز و نا پێناسە کردنی ئایدز دادەبەزێنێت و ڕێگە بە و کەسە دەدەات کە ھەوکردنی ئایدز لە ژیاندا بژی ت نزیک دەبێتەوە لە ئەو کەسانەی کە ھەوکردنی ئایدزیان نییە

دوو تاقیکردنەوەی گەورەی کۆنترۆڵکراوی ھەڕەمەکی، (ART-START) و TempRANO، کەمکردنەوەکانی نەخۆشی مردن و مردنیان لە نێوان ئەو کەسانەی کە ھەوکردنی HIVیان ھەبوو، کە ژمارەی خانەی CD4 T-Lymphocyte (CD4)یان لە ژمارەی خانەی گەورەتر لە ٥٠٠ خانە/uL ھەبوو و بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی بۆ وەرگرتنی ھونەر بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی کە سەرەتای دەستپێکردنی ھونەریان تێدا دوا کەوتبوو، بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی ی ئەنجام دران

ھەموو ئەو کەسانەی کە تووشبوون بە HIV یان HIV یان ڤایرۆسی (ڤایرایڵ) کە کەمتر لە ٢٠٠ دانە یان لەگەڵ ئارت ھەیە، ڕێگە لە گواستنەوەی ڤایرۆسی HIV بۆ ھاوبەشەکانیان دەگرێت نەخۆشەکان لەوانەیە ئەم چەمکە بە "ناتوانرێت بناسێت = نەگوێزراوەوە (U=U)"

یان ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئایدزیان ھەیە کە بەنیازن پشت بە چارەسەر ببەستن وەک خۆپاراستن (TasP)، پێویستە دابینکەران ھەڵسەنگاندنێکی تاکەکەسی بکەن بۆ تۆلەرانسی مەترسی کەسەکە، تەندروستی کەسی، مێژووی پاراستنی ڤایرۆسی سەرکوت کردن لەگەڵ چارەسەر، ھەروەھا دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی تەندروستی و ھونەر، ھەروەھا ئەو ھۆکارانەی تر کە لەوانەیە کاریگەری ان ھەبێت لەسەر توانایان بۆ پاراستنی ئاستێکی بەرزی پەیوەست بوون بە ھونەرەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گەڕەکی ڕاپەڕینتوندوتیژی دژی ژنانپەردەی کچێنیئەنارکیزمدەوڵەتی ئەییووبیدامەزراوەی ویکیمیدیاکۆئەندامی زاوزێی نێرینەفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایک و باوکڕۆمانیاخول پلە دووی کوردستانھەوکردنی پەردەکانی مێشکنیشتمانئەلفوبێی ئارامیمێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکافایەق بێکەسکارڵ مارکسکتێبپۆرن ھابگەرمبوونی زەویھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)نیشتیمانپەروەریجامی کوردستانبەھارسۆمەرسافیی ھیرانیشێرپەنجەی خوێنمحەممەد عومەر عوسمانمیرنشینی بادینانئیسرائیلبابا تاھیری ھەمەدانیئیمام شافعیسێ بە چواردەمارگیریخولی پلەیەکی ھۆڵەندائیسلامگوندئایارڕۆژژمێری کوردیبافڵ تاڵەبانینەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنجەلال تاڵەبانیمەولەویپەیماننامەی سەعدابادئێزیدی (ئایین)زانیارینەخۆشییەکانی مەمکتاڤگەی گەلیی عەلی بەگشەمسی تەورێزیویلیام شێکسپیردەروونناسیی پیشەسازیئاوات بۆکانیناسیۆنالیزمپێداگۆجیمافەکانی مرۆڤپۆستەروزەپاراسایکۆلۆژیدەفئێکزیماسی ئێس ئێستۆڕی میدیاییی ڕووداوتۆپ (یاری)ڕۆژنامەوانیبەنداوی بێخمەشنگالنوێژ لە ئیسلامحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانگەشبینیزێوەرخواردنی خێرا🡆 More