شانشینی یەکگرتوو

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور (بە ئینگلیزی: (United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland) ھەوروەھا دەناسرێت بە شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەوروپا، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئیرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک، ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانیە و کۆماری ئیرلەندی جیا دەکاتەوە، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئایرلەندی، تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەرەنساوە.

دەروازەی شانشینی یەکگرتوو

Flag of the United Kingdom
Flag of the United Kingdom
Coat of Arms for the United Kingdom
Coat of Arms for the United Kingdom

زیاتر…

ھەنووکە ٥١٢ وتار لە دەروازەی شانشینی یەکگرتوودا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

شاری ھەڵبژێردراو

شانشینی یەکگرتوو

لەندەن پایتەختی ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوویە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٥٥٦,٩٠٠ کەس بووە. شاری لەندەنی سەر ئاوی تایمزی خوارووی شانشینی بەریتانیا، یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەورووپا و جیھان، ئەو شارە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی ھەیە، لەساڵی (١١٠٠)دا نزیکەی (١٨٠٠٠) کەسی تێدا ژیاوە، (٢٠٠) نەتەوە و کەلتووری جیاواز تێدایە. بەریتانیا کە لەماوەی (١٥٠) ساڵی رابردوودا ناوەندێکی گرنگی بواری (سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی) جیھان و ئەوروپا بووە، ژمارەیەکی زۆر زانکۆو پەیمانگەو شانۆو مۆزەخانەو یاریگای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بنکەی زۆرێک لەڕێکخراو و ئۆفیسە جیھانییەکانی تێدایە، جگە لەوەش وڵاتەکە شوێن و مەنزڵی زۆرینەی پاشا و سەرکردە و زانا و فەیلەسوف و نووسەر و ھونەرمەندە جیھانییەکان و نموونەی جیھانی کۆن و نوێیە لە شارستانییەتی ئەم سەردەمەدا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

شانشینی یەکگرتوو
پردی پەڕینەوە یان پردی تاوەری شاری لەندەن. یەکێکە لە سیماکانی شارەکە. کە درووستکراوی سەدەی نۆزدەیە.

پۆلەکان


وتاری ھەڵبژێردراو

شانشینی یەکگرتوو

سەردەمی ڤیکتۆریا سەردەمێک بوو لە مێژووی شانشینی یەکگرتوو کە ڕژێمی شاژن ڤیکتۆریا تێیدا حوکمی دەکرد لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٨٣٧ەوە تاکوو مردنی شاژن ڤیکتۆریا لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٠١. ئەم ماوەیە دوای سەردەمی ڕیجنسی و پێش سەردەمی ئێدوارد. ئەم ماوەیە دوای دەرچوونی قانوونی چاکسازیکردنی ١٨٣٢ ھاتە ئاراوە، کە باسی لە چاکسازیکردنی سیستمی دەنگدان و ھەڵبژاردنەکانی دەکرد. لەم ماوەیەدا، ئایین بە شێوەیەکی بەربڵاو و فراوان بانگەشەی بۆ پێوەرێکی ڕەوشتی بەرزتر دەکرد، بە تایبەتی لەلایەن ئەو لایەنانەی کە پەیوەندیداربوون بە کڵێسای ئینگلتەراوە. لەم کاتەدا، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ وڵاتە زلھێزەکاندا بە شێوەیەکی گشتی کاریگەریی کایە مەزنەکەی لەسەر بوو، کە گەمەیەکی دیپلۆماتیکی نێوان ڕووسیا و بەریتانیا بوو، کە لە دەرەنجامدا شەڕی کریمیانی لێکەوتەوە. لە سایەی خواستی بەریتانیا بۆ زیادکردنی توانا بازرگانییەکانی، توانیان لەم سەردەمەدا بازرگانییەکی جیھانیی جێگیر پێک بھێنن. بەریتانیا کەوتە ھەوڵی گەورەکردنی ئیمپراتۆرییەتەکەی، ئەمەش بە داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کە بە شێوەیەکی زیاتر دەکەوتنە ئاسیا و ئەفریقاوە؛ ئەمەش وای لە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا کرد کە ببێتە گەورەترین ئیمپراتۆریەت لە مێژوودا. ئەم سەردەمە بە سەردەمی بووژاندنەوە و پێشکەوتنی شانشینی یەکگرتوو ناسراوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

شانشینی یەکگرتوو

واین مارک ڕونی (لەدایکبووی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥) ھێرشبەرێکی ئینگلیزە و یاریزانێکی تۆپی پێیە لەھێڵی ھێرشبەر و بە یەکێک لە باشترین ھێڕشبەرانی جیھان ھەژامار دەکرێت وە سەرەتا ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن دەست پێ کرد دواتر چووە ڕیزی یانەی مانشستەر یونایتد وە خاوەن توانایەکی زۆرە وە گۆڵکارێکی زۆر مەترسیدارە بەڵام ھەندێک جار ناتوانێت کۆنترۆلی خۆی بکات وە زوو توڕە دەبێت لە ناو یاریگادا بەڵام بە کوڕی زێڕینی تۆپی پێی ئینگلیزی دەژمێردرێت. واین ڕونی سەرەتایی ژیانی وەرزشی لە ئەکادیمییای وەرزشی یانەی ئێفێرتۆن دەست پێ کرد لە تەمەنی دە ساڵیەوە وە یاری لەگەڵ گشت تیمە تەمەنیەکانی یانەی ئێفرتۆنی کرد تا وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ کاتێک ڕاھێنەر دێفد مۆیس بۆ یەکەم جار بانگھێشتی ھێڵی یەکەمی یانەی کرد وە بە خێراییەکی زۆر توانی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن وە توانی شوێنێکی سەرەکی بۆ خۆی بگرێتەوە وە لەشداری لە ٣٣ یاری کرد لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن توانی ٦ گۆڵ لە خوولی پریمیێرلیگ تۆمار بکات وە دوو گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا وە لە وەرزی دوایی یاریزان ڕونی چووە نێو باسی ڕۆژنامەکانەوە وە بەشداری لە ٣٤ یاری کرد توانی نۆ گۆڵ تۆمار بکات وە بووە بچووکترین یاریزان کە گۆڵ لە پریمیێرلیگ تۆمار بکات دوای ئەو ئاستە بەرزە ڕاھێنەری یانەی مانشستەر یونایتد سێر ئەلێکس فێرگسۆن بۆندێکی لەگەڵ بەست و بردیە ئۆڵدترافۆرد.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە بەریتانیا یەکێکەلە زلھێزەکانی جیھان و زلھێزە گەورەکانی بواری ئابووری و سەربازی.
  • ...کە وشەی (ئینگلتەرا - England) لە دەستەواژەی (وڵاتی فریشتە - Angle-land)ەوە ھاتووە.
  • ...کە ڕێژەی دانیشتوانی بەریتانیای زیاترەلە ٦٥ میلیۆن کەس.
  • ...کە ڕووبەری وشکانی بەریتانیا ٢٤٥،٠٠٠ کیلۆمەتری دووجایە.
  • ...کە دراوی فەرمی وڵاتەکە پاوەندی ئیستەرلینیە.
  • ...کە گشت یاسا و بڕیارەکانی وڵات لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەردەچن، چوونکە وڵاتە دەستووری نیە.

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

ئۆقیانووسی ئاتلانتیکئینگلیزیئەوروپافەرەنساکۆماری ئیرلەند

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کوردیی ناوەندیئاوێنەکیمیای ئەندامیدەنگناسی (زمانەوانی)سووریاعادیلە خانمبانکسۆران (شار)خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپاسیستمی خۆریکەرکووکسولەیمان قانوونیکەوتەکنۆلۆژیائاکرێبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤئاڵای کوردستانپەرلەمانی کوردستانکوردستانزمانی ئینگلیزیشەپۆلی ڕادیۆییئەحمەد موختار جافدوورگەکانی کەناریشێرزاد حەسەنقەزای ماوەتزیاد ئەسعەدپەڕەسێلکەڕۆمانی ڕۆمانسیسێکوچکەی بابانئیمام شافعیمەلا عەبدولکەریم مودەریسڕەمزی نافیعمیرنشینی سۆرانپەردەی کچێنیوزەشاجیھانئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیپێشمەرگەشیعری نوێی کوردیمحەممەد ماملێسێکسی کۆمیکۆندۆمئەڵمانیایاسائیبن سیناویکیپیدیای کوردیشیعرھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠١٨پەندی پێشینانئەدۆڵف ھیتلەربارانزێرەڤانیمستەفا دادارفەڕەنساڕەخنەی ئەدەبیقازی محەممەدھەوکردنی پەردەکانی مێشکمەلەوانیشەڕەکانی خاچھەڵگرانسلێمانیمۆبایلیەکێتیی ئەورووپاکوردیی باشووریمەلای باتەییتۆڕی میدیاییی ڕووداودەروونخاکی زیکۆلادادپەروەریھۆلۆکۆستنوێژ لە ئیسلاملەشفرۆشیشێخ ڕەزای تاڵەبانیکلۆربوونی ددانیانەی زێرەڤانیگەردیلەکارەبائەڵماسچارەسەری دەروونیقورئان🡆 More