کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan، /ˌkʊɾdɪˈstɑːn/ ( گوێگرتن)، بە واتای خاکی کوردان) ھەرێمێکی جوگرافی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆربەی دانیشتووانی لە خەڵکی کورد پێکدێن.
کوردستانکوردستان لە ئێستادا لە چوار پارچەی باکوور (ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیا)، باشوور (باکووری عێراق)، ڕۆژھەڵات (ڕۆژاوای ئێران) و ڕۆژاوا (باکووری سووریا) پێکھاتووە. لە مێژوودا کوردستانی سوور (لە یەکێتیی سۆڤیەت) وەکوو بەشێک لە کوردستان ھەژمار کراوە. دیارکردنی سنوورەکانی کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی لە خاکی کوردستاندا باڵادەستن وەکوو یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کوردستان نانێن، بەڵکوو زیاتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، ھەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا لە ڕۆژاوای کوردستان دوو حکوومەتی خۆبەڕیوەبەری کوردن کە لەم دوو بەشەی کوردستاندا باڵادەستن. کوردستان لە ئێراندا بەفەرمی تەنیا وەکوو پارێزگایەک ناسراوە. ھەروەھا کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەفەرمیی نەناسراوە و ناوی کوردستان لە تورکیا نایاسیییە. وتاری ھەڵبژێردراوڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) گشتپرسییەکە کە لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان ئەنجامدرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی گشتپرسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغداد دروستبوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستیپێکرد. دیاریکردنی ڕۆژی گشتپرسی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان لەوانە پارتی، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سۆسیالیست، شیوعی کوردستانی، زەحمەتکێشان و بەرەی تورکمانی و کەمایەتییەکان کۆبوونەوە و بڕیاریان لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە دا و ڕۆژی ئەنجدامدانی گشتپرسییەکەش دیاریکرا. بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ بڕیاری دەرکرد کە داوا لە مەسعوود بارزانی بکات کە گشتپرسییەکە دوابخات، بەڵام ئەو ئەم داواکارییەی ڕەت کردەوە و سوور بوو کە گشتپرسی لە ٢٥ی ئەیلوولدا دەست پێ دەکات بەبێ گوێدان بەو دەسەڵاتانەی کە دژی ئەم بڕیارە وەستاون. لە چاوپێکەوتنێکی تریشدا ئەو وتی کە ئەم بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک پوچەڵ ناکرێتەوە و خەڵکی کوردستان ھەلێکیان پێ دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان. ڕوونی کردەوە کە دوای گشتپرسییەکەش گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد دەکەن تاکوو بە ئاشتی بە ئەنجامێک بگەن. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوعەبدوڵڵا ئۆجەلان (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتێی سەر بە شاری ئورفا ڕحا لە باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا)، سەرکردەی بزوتنەوەی ناسراو بە پارتی کرێکارانی کوردستانە و لە ناو کورددا بە «ئاپۆ» ناسراوە. لە کۆلێجی زانستی (زانستی سیاسی) خوێندووە لە زانکۆی ئەنقەرە بەڵام خوێندنەکەی تەواو نەکردووە و گەڕاوەتەوە بۆ دیاربەکر. ھەستی نیشتمانی و کوردایەتی کاری تێ کردووە و بۆی تێکۆشاوە تا لە ساڵی ١٩٧٨ پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزراندووە کە تاکوو ئێستاش سەرکردایەتی دەکات. شۆڕشەکانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (بە کورمانجی: Serhildana Şêx Seîdê Pîranî، بە تورکی: Saideyh Said İsyanı). شۆڕشێک بوو دژی سیاسەتەکانی بە تورککردن لە باکووری کوردستان کە حکومەتە نوێیەکەی ئەتاتورک پەیڕەوی دەکرد. شۆڕشەکە لە لایەن شێخ سەعیدەوە سەرپەرشتیی دەکرا و، زۆرینەی ھۆزە کوردەکانی باکووری کوردستان چوونە پاڵی، ھەروەھا ھەندێک لە ئەفسەر و سەربازانی پێشووتری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە کورد و تورک (حەمیدیە، ئازادیخوازان) چوونە پاڵی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی. ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
وێنەی ھەڵبژێردراوقازی محەممەد لە کاتی دامەزراندنی کۆماری مەھاباد لە ساڵی ١٩٤٦. دەنگی ھەڵبژێردراومێژووشانشینی کوردستان ئەو دەوڵەتە کوردییە بوو لە باشووری کوردستان کە لەلایەن شێخ مەحموودی حەفید لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ دامەزرا و دوایی لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٤ ھەڵوەشێنرایەوە، ھاوکاتیش ھیچ لایەنێک بە فەرمی پاڵپشتی ئەو دەوڵەتەی نەکردبوو، پایتەختی ئەو دەوڵەتە شاری سلێمانی بوو و زاراوەی سۆرانی زمانی فەرمی ئەو دەوڵەتە بووە، ھەروەھا کورمانجی و زازاکی، ئاینیی ئیسلام بە ئاینی یەکەمی دەوڵەتەکە دانرا. کارەساتەکانئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووری کوردستان بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق سەددام حوسێن، کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٥٠٬٠٠٠ بۆ ١٨٢٬٠٠٠ کورد کوژرا. عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرکردەی ئەم هەڵمەتە بوو شارەکانی کوردستانوتەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانچوارپارچەی کوردستاندەروازە پەیوەندیدارەکان
دەروازەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەروازە:کوردستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.