عەفرین (Efrîn,Afrîn) شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب.
ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج (بە عەرەبی: جبل الاكراد) ھەڵکەوتووە.
٣٦٦ گوندی لە پانتایی ٢٫٠٣٣ کم لەخۆ گرتووە. ژمارەی دانیشتووانی پتر لە ٨٠ھەزار کەسە. ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین پتر لە ٤٦٠ھەزار کەسە، کە لە ٧ناوچەدا جێگیر بوون.
عەفرین بوکا کوردستانێ | |
---|---|
شار | |
وڵات | خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا |
پارێزگا | عەفرین |
شار | عەفرین |
بەرزایی | ٢٥٦ مەتر (٨٤٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٨) | |
• سەرجەم | ٨٠٬٠٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (باکووری) |
• ئایین | سوننی (شافعی)، ئێزیدی، عەلەوی |
ئەم شارە پاڵی بە بناری زنجیرە کێوی کرمانج داوە و ڕووباری عەفرین بەلایدا تێدەپەڕێ. بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی ھەوارەیە، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا ١٢٠٠ مەترە.
دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن.
زۆربەی خەڵکی ئەم ناوچەیە موسڵمانی شافعین. لە چەند گوندی ئەم ناوچەیە ئێزیدی و عەلەویش نیشتەجێن.
پیشەسازی سەر بە پەروەرشی زەیتوون وەک: دەرھێنانی ڕۆنی زەیتوون و چێکردنی سابوونی زەیتوون، لەم شارەدا زۆر برەوی ھەیە.
شاری عەفرین لە سەرسەوزترین شارەکانی سووریایە و باخ و بێستانی زۆر و بەرفراوان و کوێستانە فێنکەکانی، ھەمیشە بابەتی سەردانی گەشتیاران بووە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەفرین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەفرین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.