وان (بە کوردیی باکووری: Wan) شارێکە لە باکووری کوردستان لەسەر دەریاچەی وان.
شارێکی دێرینی باکوورە زور جێگای دێرینی لێ ھەیە. یەکێک لە گەورەترین شارەکانی باکووری کوردستانە کە دانیشتووانی لە ٣٥٠ھەزار کەس زیاترە و کەوتووەتە سەر دەشتایییەکی بەپیتی کشتوکاڵییەوە گەلێ کارگەی پیشەسازیی تێدایە وەک: ڕستن و چنین، کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاو دروستکردن. ھەروەھا ئەم شارە ناوەندی پارێزگای وانە.
وان Wan | |
---|---|
Van | |
چەند دیمەنێکی شاری وان | |
وڵات | کوردستان |
ناوچە | ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات |
پارێزگا | وان |
بەرزایی | ١٧٢٦ مەتر (٥٬٦٦٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٢) | |
• سەرجەم | ٣٧٠٬١٩٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (باکووری) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٢٧٦ |
وێبگە | http://www.van.gov.tr/ |
شاری وان کەوتووەتە سەر پارێزگای وان کە یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری کوردستان لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵاتە. شارەکە جگە لە دەریاچەی وان جێگەی گەشتیاریی تری وەک قەڵای وان ھەیە.
دانیشتووانی وان لە ساڵی ٢٠١٢ بەرامبەر بووە لەگەڵ ٣٧٠٬١٩٠ کەس کە ھەموویان کوردن و بە زمانی کوردی قسە دەکەن.
قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژوویییەکان و دیمەنە سەرەنج ڕاکێشەکانی شاری وان لە باکووری کوردستانە، کە بە دووری پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای ناوەندی شارەکە.
قەڵاکە بەسەر دەریاچەی واندا دەڕوانێ و بووەتە ھۆکاریکی باش بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ شارەکە. ئەم قەڵایە بەھۆی ئەوەی لە شوێنێکی بەرزدایە و دەڕوانێت بەسەر تەواوی شارەکە و دەریاچەی واندا، بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکەن.
دەریاچەی وان، زەریاچەی وان یان گۆلی وان لە باکووری کوردستان و لە نێوان دوو پارێزگای وان و بدلیس ھەڵکەوتووە. گۆلی وان گەورەترین گۆلی کوردستانە و لە قووڵترین شوێنیدا ٤٥١ مەتر قووڵە و چوار دوورگەی تێدایە.
پشیلەی وان ڕەگەزێک لە پشیلەکانی خۆماڵی و ناوداری شاری وانە. ئەم پشیلە لەبەر ھەبوونی پێستی سپی و جیاوازبوونی ڕەنگی چاوەکانی زۆر لەبەر چاوە.
وان لەگەڵ دوو شاران دەستە خوشکە کە لە خوارەوە نوسراوەن:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.