فەتانە محەممەد شەریف وەلیدی (لەدایکبووی ١٩٥٣ لە سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ) خانمە ھونەرمەندێکی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
لە خوێندنگەی باڵای میوزیک لە تاران خوێندوویەتی و لە ساڵانی حەفتاکان لە ڕێگەی حەسەن کامکار، باوکی گرووپی کامگارەکان و محەممەد شەریف وەلیدی باوکی خۆی، ئاشنای جیھانی مۆسیقا بووە. دەسکەوتی ژیانی کورتی ھونەری فەتانە تۆمارکردنی ٥٦ گورانی لە ڕادیۆ سنە و کرماشانە کە ھەر ئەلبوومێکی لەبەردەست دایە. ژیانی ھونەری ئەو ھونەرمەندە بە ھۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشی دەروونیەوە زۆر زوو کۆتایی پێ ھات. بەڵام لەو تەمەنە کورتەشدا توانی ڕۆڵێکی مێژوویی لە ھونەری مۆسیقای کوردیدا ببینێ. ناوبراو یەکێک لە یەکەمین گۆرانیبێژانی ژنی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە دواتر بووە ئیلھامبەخشی ژمارەیەک لە ھونەرمەندانی ژن و تەنانەت پیاوی تر لە کوردستان.
فەتانە وەلیدی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٥٣ سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ھونەرمەند فەتانە وەلیدی لە ساڵی ١٩٥٣ لە بنەماڵەیەکی ھونەریی لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و ھەر لە منداڵیەوە ڕووی کردە ھونەری مۆسیقا و ئاواز و توانی ببێتە یەکێک لە ژنە ڕچەشکێنەکان لە مەیدانی ھونەر و مۆسیقای کوردی. باوکی فەتانە گۆرانیبێژ بووە و کەمانی ژەنیوە، ھەر لە منداڵیەوە فەتانە لەلای حەسەن کامکار دەست بە فێربوونی وانەکانی میوزیک دەکات.
لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کرد و لە ڕادیۆی سنە گۆرانییەکانی تۆمار دەکرد، بۆ ئەو سەردەمەی کۆمەڵگەی کوردی، گۆرانیی وتن تەنانەت بۆ پیاوانیش وەکو کارێکی نەشیاو سەیردەکرا، بەو ھۆیەوە فەتانە ڕووبەڕووی جۆرەھا توانج و تانە و کاری نەشیاو بوویەوە.
چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە ھۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیک باس دەکرێن بەڵام دیارترینیان چیرۆکێکی خۆشەویستییە کە بووەتە ھۆی خراپی دۆخی دەروونی بۆی.
بەشێک لەو گۆرانیانەی لە ماوەی چەند ساڵ تەمەنی ھونەریدا تۆماری کردوون، بریتین لە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەتانە وەلیدی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.