جوگرافیای مرۆیی

بەگشتی، جوگرافیای مرۆیی ھەموو لایەنەکانی دیسیپلینی گەورەتری جوگرافیا جگە لە ئەوانەی ڕاستەوخۆ بە جوگرافیای سروشتی و لایەنە تەکنیکییەکانی وەک کارتۆگرافی پەیوەندیان ھەیە، لەخۆ دەگرێ.

لە زۆربەی وڵاتان، جوگرافیا بە دوو بەشی سەرەکی دابەش کراوە: سروشتیی و مرۆڤی. ئەم دابەش بوونە لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە و ساڵانی یەکەمی سەدەی بیستەم ڕووی داوە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە دابەش بوونی ئەم ڕێژەیە زوو ڕووی دا؛ پاش ئەوەی ھەندێک لە ڕێبەران و پێشەنگانی جوگرافیا لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەم بەو باوەڕەی گەیشتبوون، ئەم دیسیپلینە واتە جوگرافیا دەتوانێ شوێنێک بۆ خۆی لە زانکۆکان بکاتەوە ئەگەر لە ناوەڕۆکی زانستیی بوونی واتە توێژینەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سروشت و چاند (کولتور)، داکۆکی بکرێ. ئەمڕۆکە ئەم پێگە ھزرییەیە دەگەڕێتەوە بۆ کارلێکی مرۆڤ-ژینگە.

جوگرافیای مرۆیی
بڵاوبوونەوە و چڕی دانیشتووانی جیھان

پێکھاتەی جوگرافیای مرۆیی

جوگرافیای مرۆیی مەیدانێکی زۆر بەربڵاوە و بریتییە لە مەودایەکی جیاواز و جۆراوجۆر لە ژێربەش و دیسیپلینەکان. ئەم ژێربەشانەی جوگرافیا بریتین لە: جوگرافیای کشتوکاڵ، جوگرافیای ئاکاری، جوگرافیای چاندی، جوگرافیای ئابووری، جوگرافیای ھەڵبژاردن، جوگرافیای مێژوویی، جوگرافیای پیشەسازی، جوگرافیای سیاسی، جوگرافیای دانیشتووان، جوگرافیای گوند، جوگرافیای شار، جوگرافیای کۆمەڵایەتی و جوگرافیای گواستنەوە. لە نێو ھەمووی ئەم ژێربەشانە، سێ ڕوانگە بۆ توێژینەوە باوە و دەبیندرێن: (١). شیکردنەوەی فەزایی(Spatial Analysis)، (٢). پەیوەندی نێوان شوێنەکان؛ و (٣). سنەتێزی ھەرێمی (ناوچەیی- Regional) بە بیچم و فۆڕمی جۆراوجۆر.

پرسی جوگرافیای مرۆیی

بەشێوەیەکی بنچینەیی، جوگرافیناسانی مرۆڤی، پرسیارگەلی، "لەکوێ" و "بۆچی" سەبارەت بە چالاکییە مرۆڤییەکان دەپرسن. بۆ وێنە، ناوەندە سەرەکییەکانی پیشەسازی فڕۆکە لە کوێن و بۆچی لەوێ ھەڵکەوتوون؟، لە چ وڵاتانێکەوە ئەفریقی ئەمریکییەکان بۆ باشووری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا کۆچیان کردووە و بۆچی؟، ھەروەھا جوگرافیناسانی مرۆڤی ڕەنگە لە شێوازی جیھانی چڕی دانیشتووان، بکۆڵنەوە. چاوخشاندنێک بەسەر نەخشەی دانیشتووانی جیھان، سێ کۆگا و چڕبوونەوەی سەرەکی دانیشتووان لە جیھان دەنوێنێ: ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، باشووری ئاسیا، و ئەورووپای کەناری تا دەگاتە ڕۆژھەڵات بۆ زنجیرەچیاکانی ئورال(Ural Mountains). ئەم سێ ناوەندەی دانیشتووان، نزیکەی نیوێک لە خەڵکی جیھان لەخۆ دەگرن. جوگرافیناسی مرۆڤی دەبێ بپرسێ ئەم چڕبوونەوە بۆچی ڕووی داوە و ئاکامی ئەمە چ دەبێ.

سەرچاوەکان

  • Pitzl, Gerald R. (2004), Encyclopedia of Human Geography, Greenwood Press; USA.

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەپڵمیرنشینی شەدادیقەڵای کەرکووکزاگرۆسژان ژاک ڕوسۆگەشەکردنی منداڵمحەممەد ساڵح دیلاننەخشەمایەسیریجۆ بایدنسۆمەرلیۆناردۆ دا ڤینچیسێگۆشەکەروێشکنیسان (مانگ)کۆئەندامی دەمارئێس-٣٠٠ (مووشەک)پاپاپێڕستی پڕداھاتترین فیلمەکانعەبدولسەلام بارزانیپێڕستی شارەکانی کوردستانسووریاترانسفۆرمەر کەلارزانیاریچەمچەماڵچەمی سمۆرئەفسانەی دەریای شینمێزۆپۆتامیاسیکس ئەکسیسشێرپەنجەی مۆخی ئێسکزانکۆی کۆیەمێژووی سلێمانیدەروونناسیی پەروەردەیینیشتمانپلاستیدشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریناسر ڕەزازیقورئانھێزەکانی سووریای دیموکراتزێرەڤانیئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیسایکۆپاتیئەدۆبی فۆتۆشۆپدەرزی ئاژنینمەلا مستەفا بارزانیمەستوورە ئەردەڵانئەمریکای باشوورکۆمئایدیۆلۆجیگەوادیپشیلەئەحمەد موفتیزادەماوستاڤگەی گەلیی عەلی بەگیەریڤان مۆڵگرێبەستکوردماکسدەوڵەتی ئەییووبیپۆل برێمەربەنداوی چەقچەقگریگۆر مەندلپارێزگای ھەمەدانجووڵەلیۆنێل مێسیھۆمەر دزەییھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)ڕەوشەن بەدرخانقادر دیلانمووسڵژانی گەل (فیلم)سەلیمی یەکەمدەوڵەتی ئەمەویکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانقەڵای ھەولێر🡆 More