جوگرافیای ئاکاری (بە ئینگلیزی:Behavioral geography)، ڕوانگەیەکە بۆ جوگرافیای مرۆڤی کە ئاکاری مرۆڤ بە کەڵک وەرگرتن لە ڕوانگەیەکی جیاواز تاقی دەکاتەوە.
جوگرافیناسانی ئاکاری لەسەر پڕۆسە ئیدراکییەکانی(cognitive processes) بناغەی لێکدانەوەی فەزایی(spatial reasoning)، دروستکردنی بڕیار و ئاکار چڕ دەبنەوە و توێژینەوە دەکەن. جگە لەمە، جوگرافیای ئاکاری ڕوانگە/ئایدۆلۆژییەکە لە جوگرافیای مرۆڤی کە لە میتۆد و گریمانەکانی ئاکارخوازی(behaviorism) بۆ دیاری کردنی پڕۆسە ئیدراکییەکانی پەیوەست بە تێگەیشتنی کەسی و وڵامدانەوە و کاردانەوەی لە ژینگەیان سوود وەردەگرێ.
جوگرافیای ئاکاری لقێک لە زانستی مرۆڤییە کە لەسەر پڕۆسە ئیدراکییەکانی زەینی مرۆڤ و وڵامدانەوەکانی لە ژینگەی، لە ڕوانگەی ئاکارخوازییەوە، توێژینەوە دەکات.
هەروا کە لە ناوەکەی بۆمان دەردەکەوێ وێدەچێ ڕیشەکانی ئەم بەشە لە ڕوانگەی ئاکارخوازیدا بێ.ئەگەرچی هەندێک لە جوگرافیناسانی ئاکاری بە ئاشکرایی لە ژێرکاریگەری ڕوانگەی ئاکارخوازی دان. بە پێی جەخت کردنەوە لەسەر ئیدراک، زۆر دەتوانێ وەک ئیدراکی خوازی ببینرێ. لە ڕاستیدا، وا دەردەکەوێ هۆگری بۆ ئاکارخوازی لەم دواییانەدا زۆرتر بووە و پەرەی ستاندووە. ئەمەش بەتایبەت لە بواری دروستکردنی دیمەنە مرۆڤییەکان(human landscaping) ڕاست و ڕوونە.
جوگرافیای ئاکاری لە کارە سەرەتاییەکانی ئاکارخوازان وەک چەمکی نەخشەی ئیدراکی تۆڵمەن سوودی وەرگرتووە. پتر لە جوگرافیای ئاکاری، جوگرافیناسانی ئاکاری لەسەر پڕۆسە ئیدراکییەکانی(cognitive processes) بناغەی لێکدانەوەی فەزایی(spatial reasoning)، دروستکردنی بڕیار و ئاکار چڕ دەبنەوە و توێژینەوە دەکەن. زۆربەی جوگرافیناسانی ئاکاریخواز ماتریالیستن و سەرنجی ڕۆڵی پڕۆسە بنچنیەییەکانی فێربوون دەدەن و ئەوەی کە کاریگەری ئەوان لە سەر چەشنەکانی دیمەن(landscape patterns) یا بگرە هویەتی(شۆناسی) گرووپ چۆنە.
پڕۆسەی ئیدراک داگری تێگەیشتنی ژینگەیی و ئیدراک، ڕێگەدۆزینەوە(wayfinding)، پێکهاتەی نەخشە ئیدراکییەکان، هۆگری شوێن(place attachment)، پەرەسەندنی شێوەی بۆچوون سەبارەت بە فەزا و شوێن، بڕیارەکان و ئاکار بە پێی زانینی ناتەواو لە دەوروبەری کەس و ژمارەیەک بابەتی ترە.
ئەم ڕوانگەیەی جوگرافیای ئاکاری لە پێوەندیەکی نزیک لەگەڵ دەروونناسی بەڕۆژ و نوێ کراوەتەوە، بەڵام لە دەسکەوتە توێژینەوەییەکانی دیسیپلین و بەشەکانی تر وەک ئابووری، کۆمەڵناسی، پلاندانی گواستنەوە و زۆری تر سوودی وەرگرتووە
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جوگرافیای ئاکاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.