قادر دیلان (لە دایکبووی ١٩٢٨، سلێمانی - مردووی ١٨ی ئازاری ١٩٩٩، پراگ).
گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنێکی کورد بوو. لە ساڵی ١٩٤٨ تیپێکی مۆسیقیی کوردیی بەناوی دیلان دامەزراندووە، دواتر لە ناوەڕاستی پەنجاکان ناوەکەی بۆ گرووپی مۆسیقای مەولەوی گۆڕیوە. گۆرانییەکانی «فریشتە» و «جوانی بێناو» لە ناسراوترین گۆرانییەکانی قادر دیلانن کە شیعری شاعیری کورد عەبدوڵڵا گۆرانن وتوونییەوە. قادر دیلان کەمانچەژەن بووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئامێری مۆسیقیی دیکەشی ژەندووە.
قادر دیلان | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٢٨ سلێمانی، کوردستان، عێراق |
مردووی | ١٨ی ئازاری ١٩٩٩ پڕاگ، چیکۆسلۆڤاکیا | (٧٠–٧١ ساڵ ژیاوە)
ئامێرەکان | ڤایۆلین |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٤٨–١٩٩٩ |
لە ساڵی ١٩٦٢ دەچێتە دەرەوەی وڵات و لەوێ چوار دانە ساڵ بابەتی مۆسیقا لە شاری پڕاگ، کە پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا بوو، دەخوێنێت. ھەر لەو وڵاتە لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان وەک مۆسیقاژەن کاری کردووە.
قادر دیلان لەدایکبووی بنەماڵەیەکی ناسراوە لە شاری سلێمانی، قادر دیلان کوڕی مەلا ئەحمەدی دیلانە. بەھرەی گۆرانیوتن لەلایەن قادر دیلانەوە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە بووە. دیلان خوێندنی سەرەتاییی تا دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. دواتر بۆ کۆلێژ چووەتە بەغدا، ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆلێژی ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەردەگیرێت.
لە ١٨ی ئازاری ١٩٩٩، بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. سەرەتا تەرمەکەی لە پراگ نێژرا، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ گەڕێندرایەوە بۆ سلێمانی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قادر دیلان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.