ناسینەوە
ڕادیۆلۆجی لە ئەژنۆ بۆ دەسنیشان کردنی شکان. بۆ ناسینەوەی شکاوی، پێویستە نەخۆش بخرێتە ژێر نۆڕینی پزیشکی و بە یارمەتی وێنەگری پزیشکی، شوێن و جۆری شکانەکە دەسنیشان بکرێت. سەرەتا وێنەی تیشکی ئێکس و دوایی بۆ لێکۆڵینەوەی زۆرتر سیتی سکەن یان ئێم ئاڕ ئای بەکار دێت.
پۆلێن
Compare healthy bone with different types of fractures: (a) closed fracture, (b) open fracture, (c) transverse fracture, (d) spiral fracture, (e) comminuted fracture, (f) impacted fracture, (g) greenstick fracture, and (h) oblique fracture. پاتۆلۆجی لە ڕووی هۆکاری شکانی ئێسک:
شکانی پاش زەربە: وەک داکەوتن، لێدران و... شکانی پاتۆلۆجیک: شکانی ئێسک بەهۆی بڕێ نەخۆشی پێشوو، وەک ئێسکپووکی یان مێتاستاز ئۆرتۆپیدی لەجێ جوون و شکانی بازی مەچەکی پێ لە ئۆرتۆپیدی پزیشکیدا، شکانەکان بە شێوەی جۆراوجۆر پۆلێن دەکرێن. بەگشتی :
بەسراو(سادە): شکانی بێ برین. باز(تێکەڵ): شکان بە برینەوە، کە لەوانەیە برینەکە تووشی تەشەنا بێ و دەبێ لە ژێر چاودێری بەردەوامی پزیشکیدا بێ. شکانی گوشاری: زۆرتر لە بڕبڕەکاندا ڕوو دەدات. بۆ وێنە کاتێ کە بەشی پێشەوەی بڕبڕەیەک بە هۆی ئێسکپووکییەوە، دادەڕووخێ. جۆرەکانی تری ئێسک شکان بریتییە لە:
شکاوی تەواو: لەتەکانی ئێسک بەتەواوەتی لێک دابڕاون. شکاوی ناتەواو: لەتەکانی ئێسکی شکاو بەتەواوەتی لێک دانەبڕاون. شکاوی درێژایی: هێڵی شکاوی کەوتۆتە باری درێژی ئێسک و لە درێژایی ئێسکدایە. شکاوی پانایی: هێڵی شکاوی قیت، درێژایی ئێک دەبڕێت. شکاوی لار: هێڵی شکاوی لارەولار، درێژایی ئێسک دەبڕێت. شکاوی مارپێچی: بەشێک لە ئێسک بادراوە و سووڕاوە. شکاوی ورد: لەم جۆرە شکانەدا، ئێسک ورد دەبێ. شکاوی نهێنی: لەتە ئێسکەکان لە جێی خۆیاندان و نەبزاون. شکاوی تەڵزمی: لەتێ ئێسک لە تەنەی سەرەکی ئێسک لێ بۆتەوە. توێکاری ئەم جۆرە پۆلێنە بە پێی شوێنی شکان و توێکاری لەش، دەکرێت:
شکاوی شەویلکە شکاوی لووت Basilar skull fracture شکاوی کاسوولکەی چاو شکاوی ڕوومەت شکاوی بڕبڕە شکاوی پەراسوو شکاوی شانە شکاوی باسک شکاوی قۆڵ و... نیشانەکان
ئێش و هەستۆکی شوێنی شکاو هەڵماسین، شین بوونەوە و گۆڕانی شکڵ و شێوەی ئەندام جووڵەی ناسایی تێکچوونی کاری ئەندام شۆک
چارەسەری
بۆ چارەسەری شکاوی دەبێ:
هەڵگەڕانەوەی لەتە شکاوەکان بۆ شوێنی خۆی بە نەشتەرگەری سادە یان باز. دامرکانی ئێش:بەکار هێنانی ئایبووپرۆفێن یان تێکەڵێک لە ئەسێتامینوفێن و کۆدین بێجووڵە کردن: ڕەوتی چاک بوونەوەی ئێسکی شکاو، ڕەوتێکی سرووشتییە، بەڵام هەر هۆکارێک کە بەر بەم ڕەوتە بگرێ ، پرۆسەی دەرمان تێک دەدات. بۆیە پێویستە ئەندامی شکاو لە جووڵە بخرێت تا لەتە ئێسکەکان لێک نەترازێن و دەرفەتی گرسانەویان هەبێ. بۆ ئەم مەبەست ئەندامی شکاو لە گەچ یان فایبرگلاس (گەچی دەسکرد) دەگرن. سەرچاوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شکانی ئێسک تێدایە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شکانی ئێسک , which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0") ; additional terms may apply (view authors ). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0 دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses. ®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.