جەلالەددین محەممەد بەلخی ھەروەھا ناسراو بە جەلالەددین محەممەد ڕۆمی (بە فارسی: جلالالدین محمد بلخی)، مەولانا یان مۆلانا (بە فارسی: مولانا، بە واتای مامۆستا یان گەورەی ئێمە)، مەولەوی یان مۆلەڤی (بە فارسی: مولوی، بە واتای مامۆستا یان گەورەی من) ھەروەھا لە تورکیا بە مەڤلانا (Mevlānā) ناسراوە و بەگشتی لە جیھانی ئینگلیزیدا بە ڕۆمی ناودەبرێت (لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٢٠٧ – مردووی ١٧ کانوونی یەکەمی ١٢٧٣) شاعیر، فەقیھ، ئاییناس و عارفێکی فارسیزمان بوو لە سەدەی ١٣دا.
مەولانا جەلالەددین محەممەد بەلخی مولانا جلالالدین محمد بلخی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٢٠٧ز پارێزگای بەلخ (ئێستای ئەفغانستان) |
مردن | ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٢٧٣ز قۆنیە (ئێستای تورکیا) |
نیشتەجێ | دەوڵەتی خەوارزمی، میرنشینی ڕومی سەلجوکی |
سەردەم | سەدەکانی ناوەڕاست |
نەتەوە | فارس |
بواری زانستی | سۆفیزم (سۆفیگەری) |
ناسراو بە ھۆی | مەسنەوی مەعنەوی، دیوانی شەمس، فيه ما فيه، حەوت وتارەکە، مەکتوباتمەسنەوی مەعنەوی، دیوانی شەمس، فيه ما فيه، حەوت وتارەکە، مەکتوبات |
کاریگەر بووە بە | بەھائەددین زەکەریا، ئەتتار، بایەزیدی بەستامی، شەمسی تەبرێزی، سەنایی غەزنەوی |
کاریگەری بووە لەسەر | عەبدولکەریم سروش، شا عەبدولەتیف بیتائی، ئیقباڵ لاهوری |
فارس، تورک، ئەفغان، تاجیک و موسوڵمانانی تری ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست ھاوشانی موسوڵمانانی باشووری ئاسیا فێرکارییە بەجێماوە ڕۆحییەکانی ئەو لە ماوەی حەوت سەدەی ڕابڕدوو بەرز دەنرخێنن. گرنگیی ڕۆمی پێدەچێت سنوورەکانی نەتەوە و ڕەگەزی شکاندبێت و چووبێتە ئەودیو ئەوانیشەوە؛ شیعرەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ چەندین زمانی دنیا وەرگێڕدراون و بۆ چەندین شێوازی جودا وەچەرخێنراون. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بە بەناوبانگترین شاعیر وەسف کرا لە ئەمەریکادا.
کارەکانی ڕۆمی بە فارسی نووسراونەتەوە و مەسنەوییەکانی ئەو یەکێکن لە پاراوترین شاکارەکانی ئەدەبی فارسی، و یەکێکن لە کارە شانازییپێکراوەکانی زمانی فارسی. کارە ڕەسەنەکانی بەشێوەیەکی بەفراوان دەخوێندرێتەوە بە زمانە ڕەسەنەکەی خۆی لە جیھانی زمانی فارسیدا (ئێران، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھەندێک بەشی ناوەڕاستی ئاسیا-فارسیزمانەکان). وەرگێڕانی کارەکانی زۆر باوە لە وڵاتانی تردا. کارەکانی کاری کردۆتە سەر ئەدەبی فارسی، ئوردو، پەنجابی، تورکی و ھەندێکی تر لە زمانە ئێرانیی و تورکی و ھیندییەکان کە بە ئەلفبێی فارسی نووسراونەتەوە وەک پەشتۆ، تورکی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی. فەلسەفەی سەرەکی مەولانا پێگەی عەشق ە بەلام باوەری بە یەکیتی بوون واتا(وحدة الوجود) نەبووە کە ئیبن عەرەبی فەیلەسوف پێی بەناوبانگە.
مەولانا لە گوندی وەخش کە دەکەوێتە شارۆچکەیەکی بچووک لە سەر ڕووباری وەخش لە وڵاتی فارس (ئێستای تاجیکستان) لەدایک بوو. وەخش سەر بە پارێزگای بەلخ بوو و، لەو ساڵەی کە مەولانا تێیدا لەدایک بوو، باوکی بە یەکێک لە زاناکانی ئەو شارە ناسرابوو. ھەروەھا ئەم دوو شارەش سەر بە کلتووری گەورەتری ئەو کاتەی فارسی خۆراسان بوون لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتی فارس. ھەروەھا بەشێک بوو لە دەوڵەتی خەوارزمی.
ھەردوو شوێنی لەدایکبوون و زمانی زگماکیی مەولانا ھەڵقوڵاوی میراتی فارسی بوون. گەورەترین کاریگەری لەسەر مەولانا جگە لە باوکی بریتی بوو لە ھەردوو شاعیری فارس عەتتار و سەنائی.
ڕۆمی زۆربەی ژیانی لەژێر دەستەڵاتی سەلجوقی فەرمانڕەوای ڕۆم بەسەر بردووە کە شوێنەکەی دەکەوێتە ناوچەی ئەنادۆڵ، و ھەر لەوێیش زۆربەی بەرھەمەکانی نووسیوە و لە ژێر کاریگەریی زمانی فارسیدا بووە. تا کۆتاییی تەمەنی ھەر لەوێ ماوەتەوە تا کاتی مردنی لە ساڵی ١٢٧٣ز. لە شاری کۆنیای تورکیا نێژراوە و ئێستا خەڵکێکی زۆر سەردانی گۆڕەکەی دەکەن. لە دوای مردنی، کوڕەکەی سوڵتان وەلەد و شوێنکەوتووەکانی (تەریقەتی مەولەوییە)یان دامەزراند کە ناسراوە بە تەریقەتی ئەو دەروێشانەی کە بە دەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە کە ناسراوە بە سەمای سۆفییەکان.
شەمسی تەبریزی یەکێکە لە عارفە ناسراوەکان و بەو کاریگەرییە گەورەیە بەناوبانگە کە لەسەر مەولانا بەجێی هێشت. مەولانا لە خۆشەویستی و لەژێر کاریگەریی شەمسی تەبریزیدا سەدان پارچە شیعری نووسیوە و کۆی دیوانەکەی پێشکەشی شەمسی تەبریزی کردووە. دیوانی شەمس یاخود دیوانی کەبیر بریتییە لە کۆکراوەی غەزەل و چوارینە و تەرجیعبەندەکانی مەولانا، بەپێی چاپی بەدیعوزەمان فروزانفەر، کە لەسەر بنەمای کۆنترین دەستنووسەکانە ئەم دیوانە نو سراوەتەوە، زیاد لە ٤٤٠٠٠ دێڕە. مەولانا ژمارەیەکی زۆری لە غەزەلەکانی بە وشەی بێدەنگ (خمش) کۆتاییی پێ ھێناوە کە بریتی بووە لە نازناوی خۆی. ھەندێکی تریشی بە ناوی حوسامەدین چەلەبی و سەڵاحەدین زەرکوب کۆتاییی پێ ھێناوە، بەڵام زۆرینەی غەزەلەکان بە ناوی شەمسی تەورێزی تەواو کردووە. دیوانی شەمس ھۆنراوەی تێدایە بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و کەمێکیش تورکی و یۆنانی
نوسراوەتەوە، زیاد لە ٤٤٠٠٠ دێڕە. مەولانا ژمارەیەکی زۆری لە غەزەلەکانی بە وشەی بێدەنگ (خمش) کۆتاییی پێ ھێناوە کە بریتی بووە لە نازناوی خۆی. ھەندێکی تریشی بە ناوی حوسامەدین چەلەبی و سەڵاحەدین زەرکوب کۆتاییی پێ ھێناوە، بەڵام زۆرینەی غەزەلەکان بە ناوی شەمسی تەورێزی تەواو کردووە. دیوانی شەمس ھۆنراوەی تێدایە بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و کەمێکیش تورکی و یۆنانی.
مەولانا لە غەزەلی ٤٢٧دا دەربارەی بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت:
لە دڵ و گیاندا ماڵت کرد ئاخری | ھەردووکیت دێوانە کرد ئاخری | |
ھاتبوویت تا گڕ لە جیھان بەربدەیت | نەڕۆشتی تا وات نەکرد ئاخری | |
ئەی کە لە عیشقت جیھان وێران بووە | سەرت لەم وێرانەیەش دا ئاخری | |
من تۆم سەرقاڵ دەکرد ئەی دڵی ھەژار | یادی ئەو ئەفسانەیەت کردەوە ئاخری | |
عیشقت بەبێ خود بردە ناو حەڕەم | ئەقڵیشت بێگانە کرد لێم ئاخری | |
ئەی پێغەمبەری خودا پایەی خۆڕاگری منت | ھەروەکو پایەی حەننانە لێکرد ئاخری | |
مۆمی جیھان بوو لوتفی [عەقڵی] چارەساز | مۆمت وەک پەروانە لێکرد ئاخری |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەولانای ڕۆمی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەولانای ڕۆمی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.