فارسەکان نەتەوەیەکی ئێرانین کە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی ئێران پێکدێنن.
ئەوان چاندێکی ھاوبەشیان ھەیە و بە زمانی فارسی و ھەروەھا زمانانەی پەیوەندیدارەکان بە فارسییەوە دەدوێن.
فارسیزبانان/پارسیزبانان/مردمان فارس | |
---|---|
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
نز. +٦٠ ملیۆن | |
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
ئێران | سەرجەم دانیشتووان: ٥١-٦٥٪ (ھەروەھا تەبەرییەکان و گیلەکەکان لەخۆدەگرێت) |
زمانەکان | |
فارسی و ھەروەھا زمانە ئێرانییەکان | |
ئایین | |
زۆرینە: ئیسلامی شیعە کەمینە: زەردەشتی، مەسیحییەت، بەھایی، سوننە و ئایینەکانی تر | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
گەلانی دیکەی ئێرانی |
فارسەکان سەر بە گرووپی ئارین، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، زۆر نەتەوەیان ھەڵگرتووە کە لە ناوچەکە نیشتەجێ دەبوو یان نیشتەجێ بوون و لە ماوەی زۆردا لەگەڵیان تێکەڵبوون، ئەم نەتەوانە بریتین لە عەرەب، یۆنانی، تورک، مەغۆل و ئەوانی تر، بۆ نموونە، ھەزارە لە ئەفغانستان کە نەژادی مەغۆلەکانن لە پاشماوەکانیانەوە، کە ھەزارە لە ڕووی شێوەی چاو و ڕوخسارەوە لە پێکھاتەوە لەگەڵ ڕەگەزی زەرد لێک دەچن، لە کاتێکدا فارسەکان لە ڕۆژئاوای ئێران پەیوەندییەکی و وابەستەییان لەگەڵ کورد و عەرەبدا ھەیە، فارسەکان بە درێژایی مێژوو چەندین دەوڵەت و ئیمپراتۆرییان دامەزراند، وەک ئەخمینییەکان و ساسانییەکان لە سەردەمی پێش ئیسلامدا و ھەروەھا ئەو بنەماڵانەی کە لە سەردەمی پاش ئیسلامی وەک سامانییەکان و ئەوانی تر فەرمانڕەواییان دەکرد. زۆربەی فارسەکان بە موسڵمان دادەنرێن لەسەر بنەمای شیعەی دوازدە ئیمام، لەکاتێکدا فارسەکان لە ناوچە ڕۆژھەڵاتییەکان سوننەن و ھێشتا ڕێژەیەکی کەم لە فارسەکان پەیڕەوی ئایینەکانی پێش ئیسلامن وەک زەردەشتی. ژمارەی فارسەکان نزیکی ٧٨ ملیۆن کەس دەبێت.
ھۆنراوەیەک لەلایەن حافزی شیرازی
پیش از اینت بیش از این اندیشۀ عشّاق بود | مهرورزی تو با ما شھرۀ آفاق بود | |
یاد باد آن صحبت شبھا کە با نوشینلبان | بحث سرّ عشق و ذکر حلقۀ عشّاق بود | |
پیش ازین کاین سقف سبز و طاق مینا برکشند | منظر چشم مرا ابروی جانان طاق بود | |
سایۀ معشوق اگر افتاد بر عاشق چە شد | ما بە او محتاج بودیم او بە ما مشتاق بود | |
حسن مهرویان مجلس گرچە دل میبرد و دین | بحث ما در لطف طبع و خوبی اخلاق بود | |
شعر حافظ در زمان آدم اندر باغ خل | دفتر نسرین و گل را زینت اوراق بود |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فارسەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فارسەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.