ڕۆژنامەی ژین ڕۆژنامەیەکی کوردی بوو کە لەلایەن پیرەمێرد، شاعیری کورد لە سلێمانی چاپ دەکرا، وەک درێژکراوەیەکی ڕۆژنامەی ژیان.
ڕۆژنامەی ژین ٥٥٣ ژمارەی لێ چاپکرا، کە یەکەم ژمارەکەی لە ساڵی ١٩٣٩دا دەرکرا و ھەتا کۆچی دواییی پیرەمێرد لە ١٩٥٠ بەردەوام بوو و چاپەکانی بە ١٠١٥ چاپ گەیاند. دواتر جەمیل سائیب، نووری ئەمین بەگ، گۆران و ئەحمەد زرنگ بەردەوام بوون و ھەتا ساڵی ١٩٦٣، گەیاندیانە ١٧١٤ چاپ. ئەمڕۆکە بنکەی ژین لە سلێمانی بۆ زیندووکردنەوەی ڕۆژنامەکە، لە ھەوڵی دەرکردنی گۆڤارێکدان بە ناوی «گۆڤاری ژین».
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆژنامەی ژین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.