دەریای مردوو (بە عەرەبی: البحر الميت، بە زمانی عیبری: יָם הַמֶּלַח)، کە ھەروەھا بە دەریای خوێ -ش ناسرواە، دەریاچەیەکە لەنێوان ئوردن و ئیسرائیلدا ھەڵکەوتووە.
ڕووی ئەم دەریاچەیە و کەنارەکانی ٤٢٢ مەتر لە ئاستی دەریا نزمترن و بەم بۆنەوە وەکوو نەویترین وشکانییەکانی ڕووی زەوی دێنە ئەژمار. دەریای مردوو ٣٧٨ مەتر قووڵە و بە ٣٣،٧% سوێرییەوە سوێرترین کۆمای ئاوییە لە جیھاندا. ئاوەکەی ئەوەندە سوێرە کە ژیان تێیدا بۆ زۆربەی گیانداران ئەستەم و دەستنەداوە، ھەر بۆیە بە "مردوو" ناو نراوە. ئەڵبەت بەتەواوی مردوو نییە، جۆرە باکتریاگەلێک ھەن کە دەتوانن لەو ئاوەدا بژین. ھەروەھا سوێریی ئاوەکە وای لێ دەکا لە ئاوی تازە قورستر بێ و مرۆڤ بەئاسانی و بەبێ ھەوڵی زۆر بتوانێ بەسەر ئاوەکەدا پاڵ کەوێ. ئەم تایبەتمەندییەی ھەر ساڵە گەشتیاران لە سەرانسەری جیھانەوە بۆ سەیرانی دەریای مردوو ڕادەکێشێ.
زەریای مردوو | |
---|---|
بەشێکە لە | Jordan Rift Valley، Israel–Jordan border، Jordan-Palestine border، Israel–Palestine border |
Basin country | ئیسرائیل، ئوردن، دەوڵەتی فەلەستین |
وڵات | ئوردن، ئیسرائیل، دەوڵەتی فەلەستین |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئیسرائیل، ئوردن، دەوڵەتی فەلەستین |
پۆتانی شوێن | |
بەرزی لە ئاستی دەریا | −٤٣٧±١ مەتر |
ڕووبەر | ٦٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
35°30′E / 31.333°N 35.500°E
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەریای مردوو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەریای مردوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.