جەمیل سائیب (جەمیل کوڕی مەلا ئەحمەدی مەلا قادری قەرەداغە؛ لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٨٨٧ - مردووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥١) چیرۆک نووسیی ناسراوی کوردە لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەکە لەدایک بووە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (شوبات ٢٠٢٠) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سەرەتا خوێندنی ئایینی لە خوێندگەی مەلا ئامینە لە شاری ھەڵەبجە خوێندووە، پێشەنگی چیرۆک نووسانی کوردە، چیرۆکی لە خەوما لە ساڵی ١٩٢٥دا نووسیوە. لەسەردەمی شێخی نەمردا، ڕەخنەی زۆری لەبارودۆخەکە ھەبووە. ساڵی ١٩٢٤ بوو بەسەرنووسەری ڕۆژنامەی پێشکەوتن، لەساڵەکانی بیستدا رٍۆڵێکی گرنگی لەبواری ڕۆژنامەگەریدا ھەبووە، بەرێوەبەری خەزێنەی سلێمانی بووە، لە ساڵی ١٩٤٩ خانەنشین کراوە، پاشان بووە بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ژین کەلەپێشدا (پیرەمێرد)ی خاڵی دەری دەکرد. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥١ لە نەخۆشخانە لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە و لەگردی مامە یارە لەتەنیشت گۆڕی پیرەمێرد بەخاک سپێردرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەمیل سائیب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.