خۆیبوون: ڕێکخراوێکی نەتەوەیی کوردی

خۆیبوون (بە کوردی: جواتا سەرخوەبوونا کورد، Ciwata Serxwebûna Kurd) ڕێکخراوەیەکی ناسیۆنالیزمی کوردی (کوردایەتی) بوون کە پاڵپشتییان لە سەرھەڵدانی ئارارات دەکرد، ئەم کۆمەڵەیە بە سەرکردایەتی ئیحسان نووری پاشا لە وڵاتی لوبنان لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٧ دامەزرا.

خۆیبوون: ڕێکخراوێکی نەتەوەیی کوردی

چالاکییەکانی خۆیبوون لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

لە پەرتووکی بیرەوەرییەکانی ئەحمەد ئەمیرئەحمەدی لە سەرکردەکانی ئەرتەشی پاشایەتیی ئێران نووسراوە کە حیزبێک بە ناوی «حیزبی خۆمان» لە لایەنی کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیرانی کورد لە وڵاتی میسردا دامەزراوەتەوە و گۆڤارێک سەبارەت بە سەربەخۆییی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و لە ئێران و تورکیا خەریکی چالاکییە. بە وتەی ئەحمەد ئەمیرئەحمەدی ڕەزا شا پێڕستێک لە ناوی سەرکردەکانی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لەو حیزبە لایەنگریان دەکرد بەشێوەی تلێگراف بە ئەمیرئەحمەدی ناردووە و ئەمیرئەحمەدیش کە لەو سەردەمە بەرپرسی سەرکوتکردنی سەربزێوییەکانی کوردستان و لوڕستان بوو، نەخشەیەک دادەڕێژینێت و بە بوونەی ڕێزلێگرتن داوەتیان دەکات بێن بۆ ساخلۆکانی ئەرتەش و ھەموویان دەستبەسەر و ڕەوانەی تاران دەکات و تا داکەوتنی ڕەزا شا و دەستپێکی شەڕی دووەمی جیھانیی لە زنیداندا دەیانپارێزێت. محەممەد عەلی سوڵتانی وای زانیوە کە حیزبی خۆمان ھەر ئەو حیزبی خۆیبوونە بێت. ھەروەھا ئەسغەر شیرازیش ئەمەی پشتڕاست کردووە و وتوویەتی کە خۆمان یان ھەر ئەو خۆیبوون لە بەھاری ساڵی ١٩٢٧ لە یەکگرتنی چوار ڕیکخراوەی کوردی باکووری کوردستان لە وڵاتی لوبناندا دامەزراوە و بەرەنگاری شەڕێکی سەخت بەرامبەر بە حکوومەتی تورکیا بووە. شیرازی ھەروەھا ئاماژە بەوە کردووە کە حکوومەتی ئێران لە سەرەتادا ھەر بە تەنیا نیگەرانی کیشانەوەی ئەم شەڕە بە ناوی سنوورەکانی خۆی بووە، بەڵام بە دوای ماوەیەک کە ئەم بزووتنەوە لە سەری کوردەکانی ئێلی جەلالی کاریگەر دەبێت و جەلالییەکان سەرھەڵدەدەن، لە ساڵی ١٩٣١ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا دژ بە خۆیبوون ڕێک دەکەوێت و ھاوکاری دەکاتەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

ئیحسان نووری پاشالوبنانناسیۆنالیزمکوردایەتیکوردیکۆماری ئارارات

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەلبەرت ئاینشتاینبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەدەریامێژووی ئێرانشیعری نوێی کوردیبرادۆست (چیا)مایکرۆسۆفت ئەکسێسقانععەبدولمەلیک کوڕی مەروانمەغۆلجێژنی قوربانھەڵەبجەی تازەڕەمزی نافیعکفریپاڵەوانی چیڕۆکدەستپێکمیقداد میدحەد بەدرخانمایکرۆسۆفتبانکعادیلە خانمتڕۆڵ فەیسھاوزایەندخوازیموعجیزەئێکزیمائوردنعەبدولکەریم قاسمکوردئۆزۆنبۆرسەبابا تاھیری ھەمەدانیئەحمەدی خانیلوڕسەرۆک کۆماری ئێرانگۆرانیباساوێھێڵی درێژیکۆماری کوردستانشیزۆفرێنیالەیلا قاسمکەوحیزبوڵڵای لوبنانخەونی پیاوێکی گاڵتەجاڕتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمووساشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریحەسەن دەرزیسێکسی کۆمیترسئەڵمانیای نازیسمکۆئیمۆجیقەرزکوردستانوزەی میکانیکیگۆڕەپان و مەیدانکاتقەڵای شێروانەکەرکووکبورجی ئیفێلھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)میرنشینی بۆتانپارێزگای کەرکووکفیلمی شەڕمێشکتارانسێگۆشەتایلەندئیمپراتۆریەتیی ساسانیئەحمەدی نالبەندژنڕەمەزانشنۆگووگڵ🡆 More