٣٧٣-٤٨٩ک/٩٨٣-١٠٩٦ز لە کوردستانی ناوەڕاست و باکور لەدیاربەکر شارەکانی میافارقین و ماردین وئامەدو خەڵات و بەدلیس و ناوچەی دیکە فەرمانڕەواییان کردووە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
دامەزرێنەری میرنشینەکە میر پاد کوڕی دۆستەکی کوردی ھەروەھا میر مومەھەد ئەلدەولە و میر نەسرولدەولە و ئەحمەد کوڕی مەروانی کوردی کەبەناوبانگترین میری کوردیە، زیاتر لەپەنجا ساڵ میرایەتی کردووەو دەسەڵاتەکەی وەک دەوڵەت ناسراوە لەلایەن دەوڵەتانی عەباسی و بوەیھی وفاتمی و بێزەنتی و سەلجوقیەکان دانی پێدانراوە. زۆر کاری گرینگ لەئاوەدانی و بوژانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو ناوچەیەی کوردستاندا ئەنجامدراوە. لە زۆربەی شارەکاندا دراوی میرنشینیەکە لێدراوە.
لەساڵی ( ٣٧٢ کۆچی )بەرامبەر ( ٩٨٢ ز) دەوڵەتی دۆستەکی کوردی لە کوردستانی ناوەڕاست کە بەشێکی کوردستانی تورکیای ئەم سەردەمەی پێکھێناوە لەلایەن میر پادی کوڕی دۆستەک دامەزرا. ئەو ناوچانەی کە دەوڵەتەکەی لەسەر دامەزرا پێشتر لەژێر فەرمانڕەوایی حەمدانییەکاندا بوون ،کە ستەمێکی زۆریان لەدانیشتووەانەکەی کردووە بەوەی باجێکی زۆریان خستۆتە سەریان کە لەتوانایاندا نەبووە ،ونەیانتووانیوە دادپەروەری ویەکسانی لەناو خەڵکدا پیادەبکەن.
ناوی فەرمانڕەوا | ماوەی ژیان | ماوەی فەرمانڕەوایی |
---|---|---|
ئەمیر ابو شوژاع پادی کوڕی دۆستەک | ؟-٩٩٠ | ٩٨٣-٩٩٠ |
ئەبو عەلی حسەین کوڕی مەڕوان | ؟-٩٩٧ | ٩٩٠-٩٩٧ |
مومەھھەد ئەلدەولە ئەبو مەنسووڕی کوڕی مەڕوان | ؟-١٠١١ | ٩٩٧-١٠١٠ |
نەسڕودەولە ئەبو نەسڕ ئەحمەدی کوڕی مەڕوان | ٩٨٤- ١٠٦١ | ١٠١١-١٠٦١ |
نیزام ئەلدەولە نەسڕی کوڕی ئەحمەدی کوڕی مەڕوان | ؟-١٠٧٩ | ١٠٦١ تا ١٠٧٩ |
مەنسووڕی کوڕی نەسڕی کوڕی ئەحمەدی کوڕی مەڕوان | ؟-؟ | ١٠٧٩-١٠٩٥ |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میرنشینی مەروانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.