شەڕی ئێران و عێراق

شەڕی ئێران و عێراق شەڕێکی چەکداری لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقی بەعس بوو کە بۆ ماوەی ٨ ساڵان لە ئەیلوولی ١٩٨٠ ھەتا ئابی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.

ئەم شەڕە لە ئێران بە ناوی بەرگریی پیرۆز، شەڕی سەپێندراو و شەڕی ھەشت ساڵە (بە فارسی: دفاع مقدس/جنگ تحمیلی/جنگ هشت ساله‎) و لە عێراق بە ناوی قادسیەی سەددام و شەڕی یەکەمی کەنداو (بە عەرەبی: قادسية صدام/حرب الخليج الأولى‎) دەناسرێت.

شەڕی ئێران-عێراق
بەشێک لە شەڕی کەنداو
شەڕی ئێران و عێراق

چەن وێنەیەک لە شەڕی ئێران و عێراق، لە سەرەوە سەربازێکی ئێرانی بە ماسکی گازەوە، سەدام و ڕامسفێڵد، سەربازانی لاوی ئێرانی و بەندەرێکی نەوتی ئێران کە لە ھێرشی ئامریکادا سووتاوە.
ڕێکەوت٢٢ ئەیلوولی ١٩٨٠ – ٢٠ ئابی ١٩٨٨
شوێن
ئەنجام

کێشە

  • شکستی عێراق بە ھەڵسوکەوت کردن بە زەویەکانی ڕۆژھەڵاتی شەتوڵ عەرەب و سود وەرگرتن لە جودا خوازی عەرەب لەپارێزگای خوزستان.
  • شکستی ئێران لە ڕوخاندنی سەدام حسێن یان لەناوبردنی ھێزی سەربازی عێراق
  • بڕیارنامەی ٥٩٨ی ئەنجومەنی ئاسایش
شەڕکەرەکان

شەڕی ئێران و عێراق ئێران
شەڕی ئێران و عێراق پ.د. ک
شەڕی ئێران و عێراق ی.ن. ک

شەڕی ئێران و عێراق بەعس
شەڕی ئێران و عێراق موجاھیدینی خەلق
شەڕی ئێران و عێراق پدکا

فەرماندە و سەرکردەکان

ئێران ڕووحوڵڵا خومەینی
(ڕێبەری ئێران)

عێراق سەددام حوسێن
(سەرۆک کۆماری عێراق)

یەکە تێوەگڵاوەکان

ھێزی چەکداری ئیرانی

  • سوپا
    • ھێزی زەمینی
    • ھێزی ئاسمانی
    • ھێزی دەریایی
  • پاسەوانی شۆڕش (پاسداران)
    • ھێزی زەمینی
    • بەسیج
    • ھیزی ئاسمانی (١٩٨٥–١٩٨٨)
    • ھێزی دەریایی (١٩٨٥–١٩٨٨)
    • سوپای قودس
  • جەندرمە
  • جھاد سازندگی
  • ستاد جنگ‌ھای نامنظم (١٩٨٠–١٩٨٢)
  • شھربانی

عەرەبەکانی خوزستان
دەستەی ئەبوزەڕ ئێستا لواء الفاطمیون
شەڕی ئێران و عێراق پێشمەرگە

منظمة بدر

ھێزە چەکدارەکانی عێراق

  • سوپا
  • ھێزی دەریایی
  • ھێزی ئاسمانی
  • گاردی کۆماری
  • شەڕی ئێران و عێراق الجیش الشعبی
  • کتائب الدفاع الوطنی
  • سازمان مجاھدین خلق ایران
ھێز
سەرەتای جەنگ:
١١٠٠٠٠–١٥٠٠٠٠ سەرباز،
١٧٠٠–٢١٠٠ تانک، (٥٠٠ گونجاو بوو)
١٠٠٠ زرێپۆش،
٣٠٠ تۆپ ھاوێژ،
٤٨٥ فڕۆکەی شەڕکەر (~١٠٠ گونجاو بوو),
٧٥٠ ھێلیکۆپتەر
دوای کشانەوەی عێراق لە ئێران لە ١٩٨٢:
٣٥٠٠٠٠ سەرباز،
٧٠٠ تانک،
٢٧٠٠ زرێپۆش،
٤٠٠ تۆپ ھاوێژ،
٣٥٠ فڕۆکە،
٧٠٠ ھێلیکۆپتەر
لە ساڵی ١٩٨٨ دا:
٦٠٠٠٠٠ سەرباز،
١٠٠٠ تانکی گونجاو،
٨٠٠ زرێپۆش،
٦٠٠ تۆپھاوێژی قورس،
٦٠–٨٠ فڕۆکەی شەڕکەر،
٧٠–٩٠ ھێلیکۆپتەر
سەرەتای جەنگ:
٢٠٠٠٠٠ سەرباز،
٢٨٠٠ تانک،
٤٠٠٠ زرێپۆشی نەفەربەر،
١٤٠٠ تۆپ ھاوێژ،
٣٨٠ تۆپ ھاوێژ،
٣٥٠ ھێلیکۆپتەر
دوای کشانەوەی عێراق لە ئێران لە ١٩٨٢:
١٧٥٠٠٠ سەرباز،
١٢٠٠ تانک،
٢٣٠٠ زرێپۆش،
٤٠٠ تۆپ ھاوێژ،
٤٥٠ فرۆکە،
١٨٠ ھێلیکۆپتەر
لەکاتی تەواو بوونی جەنگدا:
١٥٠٠٠٠٠ سەرباز،
~٥٠٠٠ تانک،
٨٥٠٠–١٠٠٠٠ زرێپۆشی نەفەربەر،
٦٠٠٠–١٢٠٠٠ تۆپ ھاوێژ،
٩٠٠ فرۆکەی شەڕکەر،
١٠٠٠ ھێلیکۆپتەر
زەرەر و زیانە گیانییەکان

١٢٣٢٢٠–١٦٠٠٠٠ کوشتن لە جەنگدا و ٦٠٬٧١١ وون بوو لە جەنگدا (ڕاگەیاندنی ئێران)
٢٠٠٠٠٠–٦٠٠٠٠٠ کوژراو (خەملاندنی دیکە)
٨٠٠٠٠٠ کوژراو (ڕاگەیاندنی عێراق)
٥٠٠٠٠٠–٣٢٠٠٠٠ برینداری جەنگ
٤٠٠٠٠–٤٢٨٧٢ دیلی جەنگ
١٦٠٠٠–١١٠٠٠ قوربانی مەدەنی

زیانی دارای of US$٦٢٧ بلیۆن

١٠٥٠٠٠–١٧٥٠٠٠ کوژراو
250000-500000 (خەمڵاندنی دیکە)
٤٠٠٠٠٠برینداری جەنگ
٧٠٠٠٠ دیلی جەنگ

زیانی دارای $٦٢٧ بلیۆن

+١٠٠٠٠٠قوربانی مەدەنی لە ھەردوولا
(کوشتن و بێسەر و شوین کردنی ١٨٢٠٠٠ کەس لە کارەساتی ئەنفال ناگرێتە خۆ)

¹ ژمارەی دروستی شیعەی عێراقی کە شەڕی کرد شان بەشانی ئێران نەزانراوە. المجلس الأعلی الإسلامی العراقی و حزب الدعوة الإسلامیة پشتگیری ئێرانیان کرد لە کاتی شەڕدا. ئێران ھەندێ کات دیلەکانی ڕێک دەخست بۆ دژایەتی کردنی عێراق.

ئەم شەڕە سەرەتا بە ھێرشی ھێزەکانی سەدام (سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمی عێراق) بۆ سەر ئیران دەستی پێ کرد، لە کاتی ھێرشەکە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تازە سەرکەوتبوو و دۆخی ئەرتەشی ئێران زۆر شێواو و ئاڵۆز بوو. لە لایەکی دیکەوە عێراق لە دۆخێکی باشدا بوو، باری ئابووری لە گەشەکردندا بوو، کە سەدام ویستی بۆ ئەوە ببێتە وڵاتی یەکەمی ناوچە، ھەروەھا بۆ ئەوە کە پەرە بداتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و بەم شێوە کامی لە ئاڵۆزی ئێران گرتبیت. لە لایەکی دیکەوە ئێران، ئنقلابێکی ئیدێۆلۆژیکی کردبوو و دەیویست ئەم شۆڕشە پەرە بداتە سەر وڵاتانی دەوروبەری خۆی بە تایبەت عێراق کە کەمینەیەکی زۆر گەورە شیعەی ھەبوو.

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی ھێنان بەم شەڕە لە ساڵی ١٩٨٧ دا بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ی دەرکرد. بەڵام ئەم بڕیارنامەی ھەتا ساڵی ١٩٨٨ نەھاتە کایەوە. لە دوای سوڵح ئێران و عێراق گەڕانەوە بۆ سەر سنوورە پێشووەکانیان کە بە پیی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ دیاری کرا بوو. ھەتاکوو ساڵی ٢٠٠٣ ئاخرین سەربازانی بە دیل گراوی دوو لایەنی شەڕەکە پێکەوە ئاڵوگۆر کران.

ئەم شەڕە گیانی نیو ملیۆن سەربازی ھەر دوو لای گرت، زیانێکی گەورەی تووشی ھەر وڵات کرد بەڵام لە ئاکامدا ھیچ سنوورێک جێبەجی نەبوو. لەم شەڕەدا خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی بەکارھینانی چەکی کیمیایی و چەندین ڕووداوی گەورەی کۆمەڵکوژی (وەکوو: کیمیابارانی ھەڵەبجە) تێدا ڕووی دا. لەم شەڕەدا شارە کوردنشینەکان چەندین جار بۆمباران کران و خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی.

پێشەکی

لە ئێران بەم جەنگە دەوتریت جەنگی سەپێندراو (جنگ تحمیلی) و بەرگری پیرۆز (دفاع مقدس) بەڵام لە میدیاکانی عێراقدا ناسراوە بە قادسیەی سەدام (قادسیة صدام) دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی قادسیە لە سەدی حەڤەدا، کاتێک جەنگاوەرە عەرەبەکان فەتحی ئیمپراتۆری ساسانییان کرد.

بنەڕەتییەکان

پەیوەندییەکانی ئێران-عێراق

لە جەنگی عوسمانی و فارسەکان لە سەدەی شازدە و حەڤەدە دا، عوسمانییەکان عێراقیان داگیر کرد لەگەل تەواوی شەتەلعەرەب و تاوەکو واژووکردنی گرێبەستی زەھاب لە ١٦٣٩ دا کە سنووری کۆتایییان دا مەزراند لەنێوان دوو وڵاتەکە. شەتەلعەرەب شوێنێکی گرنگە بۆ ھەردوو وڵات بۆ ڕەوانەکردنی نەوت، و لە ساڵی ١٩٣٧ دا ئێران و عێراقی تازە سەربەخۆ پەیماننامەیەکیان واژوو کرد بۆ کۆتایھێنان بە کێشەکانیان. لە ھەمان ساڵ، ئێران و عێراق ھەردووکیان چوونە پاڵ ڕێککەوتنامەکەی سەعدئاباد و پەیوەندی لەنێوان دوو دەوڵەتەکە باش مایەوە بۆ دەیان ساڵ. لە ساڵی ١٩٣٧ دا پەیماننامەی ناسینەوەی سنوور لەنێوان ئێران و عێراقدا بەسترا بۆدیاری کردنی سنوور لە شەتەلعەرەبدا کە بەدرێژایی ئاوە نزمەکانی بەری ڕۆژھەڵات جگە لە عابادان و خورەمشەھر بوو بە سنووری عێراق و ناونرا تالویگ. و عێراق تەواوی ڕێگا ئاوویەکانی لەدەستدا بوو ھەرکات کەشتییەکی ئێرانی تێپەڕ ببوایە ئەبوایە باج بدات. لە ساڵی ١٩٥٥ ھەردوو دەوڵەت چونە پاڵ پەیماننامەی بەغداد، لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی ھاشمییەکان لە ساڵی ١٩٥٨ ڕوخێندرا دەوڵەتێکی نەتەوەی دروستکرا کە یەکسەر پەیماننامەکەی پشت گوێخست. لە ١٨ کانوونی یەکەمی ١٩٥٩ سەرۆکی نوێی عێراق جەنەراڵ عەبدولکەریم قاسم ڕایگەیاند «ئێمە ناخوازین کەسێکی کە جگە لە خێڵە عەرەبەکان نشتەجێببێت لە ئەھواز و خوڕەم شەھر. عوسمانییەکان خوڕەم شەھریان دابووە ئێران کە خاکی عێراق بوو». حکوومەتی عێراق نارازی بوو بەو سامانە گەورەیەی کە لە ئەھوازدا ھەبوو بەدەست ئێرانەوە بوو کە دەوڵەمەند بوو بە سامانی نەوت بۆیە عێراق یارمەتی ھێزە نارەزایییەکانی ئەھوازی دەدا بەھۆی ئەو نفوسە گەورەیەی عەرەب لە ھەرێمەکەدا ھەبوو، وەبەرزکردنەوەی داواکاری ھێزە نارازییەکان لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی بەڵام سەرکەووتوو نەبوو.

ھەڵوەشانەوەی پەیمانە سەرەتایییەکان لەلایەن ئێرانەوە کە بووە ھۆی ڕوودانی گرژی و توندوو تیژی لەنێوانیاندا تا ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥. لە سالی ١٩٦٩ سەددام حوسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند «کە کێشەی عێراق لەگەڵ ئێران پەیوەستە بە خوزستانەوە کە بەشێکە لە خاکی عێراق و لەکاتی حکومی بیانیدا دراوەتە ئێران». ھەر زوو ڕادیۆ عێراقییەکان دەستیان کرد بەھاندانی عەرەبەکانی ئێران لەگەڵ بەلوچییەکان بۆ ڕاپەڕین دژی حکومی شا، ھەروەھا تەلەڤیزیۆنی بەسرە شاری ئەھوازی وەک پارێزگایەکی عێراقی سەر بەویلایەتی ناصرییە نیشاندەدا و ناوی گشت شارەکانی ھەرێمی خوزستان گۆڕی بوو بە ناوی عەرەبی. لە ساڵی ١٩٧١ عێراق پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند دوای ئەوەی ئیران دەستی گرت بەسەر دورگەکانی ئەبوموسی و تونبی گەورە و تونبی بچووک لە پاش کشانەوەی بەریتانیا. لە تۆڵەی داواکردنی عێراق بۆ خوزستان، ئێران پاریزگاری لە چەکدارە کوردەکان دەکرد و بنکەی لەناو ئێران بۆدەکردنەوە و چەکی بە کوردەکان دەدا، و ھەردوو دەوڵەت ھانی کوردە جوداخوازەکانیان دەدا. لە ئازاری ١٩٧٤ تا ئازاری ١٩٧٥ شەری سنووری ڕوویدا لە نێوان عێراق و ئێران بە یارمەتیدانی ئێران بۆ کوردە عێراقییەکان. لە ١٩٧٥، عێراقییەکان ھێرشێکیان دەست پێ کرد بۆ ئێران تانکیان بەکار ھێنا، ھەرچەندە ئێرانییەکان ئەوانیان بەزاند، چەند ھێرشی دیکە ڕوویان دا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێران پێنجەم ھێز سەربازیی جیھان بوو لەو کاتەدا و بەئاسانی عێراقییەکانی بەزاند، لە ئەنجامدا عێڕاق بڕیاریدا لەجیاتی جەنگ ڕێبکەوێت لەگەڵ تاران بۆ دەست ھەڵگرتن لە یارمەتیدانی کوردەکان. لە پەیمانامەی جەزائیر ساڵی ١٩٧٥ عێراق ڕیکەوت لەسەر ئەوەی کە ئاوی شەتوڵ عەرەب لەلایەن ئێرانەوە بەکاربھێنرێت و ئێرانیش دەست ھەڵگرێت لە یارمەتیدانی کوردە عێراقییەکان. عێراقییەکان ئەم پەیمانامەیان وەک ڕوشکاندن دەبینی، لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێککەوتنەکە مەبەست بوو بۆ کۆتای ھێنان بە پشتگیریی ئیران و ئەمریکا بۆ پێشمەرگە، پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە باش بوو تا ساڵی ١٩٧٨، کاتێک کۆمەڵێک بریکاری ئێرانی دۆزرانەوە کە پلانیان بۆ کودەتا دادەنا دژی حکوومەتی عێراقی، کاتێک ئەم پلانە ئاشکرا بوو، سەدام بڕیاریدا بە لە سێدارەدانی دەیان ئەفسەر لە سوپاکەی وەک نیشاندانی ئاشتی و دەرکردنی ئایەتوڵا خومێنی سەرکردەی بەرھەڵستکاری شا. سەڕەڕای ئەمە، سەدام تەنھا ڕێککەوتنی جەزائیری ڕەچاو کرد کە ئاگربەستێک بێت، نەک ڕێکەوتنێکی دیار، و چاوەڕوانی کرد بۆ دەرفەتێک تا ڕەخنە لەو ڕێکەوتنە بگرێت.

سەرچاوەکان

Tags:

شەڕی ئێران و عێراق پێشەکیشەڕی ئێران و عێراق بنەڕەتییەکانشەڕی ئێران و عێراق سەرچاوەکانشەڕی ئێران و عێراقزمانی عەرەبیزمانی فارسیڕژێمی بەعسکۆماری ئیسلامیی ئێران

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

چێشتی کوردیکۆندۆمئیسپانیاگامڵانجەلال تاڵەبانیتەفسیری نامیپارێزگای دھۆکخەمۆکیپێڕستی شارەکانی تورکیافایەق بێکەسحەسەن زیرەکھەڵەبجەی تازەپشیلەکوردستان (ڕۆژنامە)دۆشکەشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسخێزانخەلافەتی ڕاشدینمەحرەم (ئیسلام)زمانی گورجیجوگرافیای عێراقورمێمێژووی وێژەنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنجووعەلائەدین سەججادیبنەماڵەی بارزانیھەورامانمێشکمایکرۆسۆفت ئۆفیسمەلا مستەفا بارزانیلیبرالیزممەغریبشەبەنگی کارۆموگناتیسیتۆپی سەبەتەمایکرۆسۆفت ئەکسێسکلاسیزمئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیکیمیابارانی ھەڵەبجەمەغۆلسەردەمی بەردینپۆڕنمەککەئایەتەلکورسیمەولەویفەلسەفەی شەڕچۆلەکەمەسعوود بارزانیڕێزمانی کوردیبارزانمیسرئادیابینکەعبەسمکۆپارێزگاکانی عێراقگوندبەکرێگیراوشێخ مەحموودی حەفیدلوڕیقەزای سۆرانلووشەلی بایدەوڵەتی سەلجووقیپلازما (فیزیک)تایکواندۆئارین مەسروور بارزانی١٩٨٨وێرانکردنی ھێرۆشیماتەکنۆلۆژیاکیمیائایدزئازادیکاژیکچڕیدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان🡆 More