حەسەن خەیری بەگ

حەسەن خەیری بەگ (بە کوردیی باکووری: Hesen Xeyrî Beg) سیاسەتمەتدارێکی کورد بوو لە دێرسم، جێگری سەرۆکی شارەوانیی دێرسم بوو.

حەسەن خەیری زمانێکی زبری ھەبووە و کەسێکی گەل ویست و کوردپەروەر بووە، ئەوەی بەناوی حەسەن خەیرییەوە گوتراوە لەناو کوردان کە گوایە «حەسەن خەیری خیانەتکار بووە» بە تەواوی قسە و قسەڵۆکن و ھەڵبەستراون. حەسەن خەیری لە ڕێگەی شێخ شەرەفەوە پشتیوانی تەواوی شۆڕشی شێخ سەعیدی کردووە.

حەسەن خەیری بەگ

حەسەن خەیری بەگ
لەدایکبوون١٨٨١
مەرگ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٢٦
ھۆکاری مەرگلە سێدارە درا

ژیانی سەرەتایی

حەسەن کوڕی بەگزادە مورتەزا ئاغا بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە دێرسم، لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٦دا بردیانە چینی خێڵەکی ئەکادیمیای سەربازیی عوسمانی. لە یەکەی سواری لە سوپای چوارەم دامەزرا، لە ٢٤ی شوباتدا بە پلەی لیوای سوارچاک دەرچوو.

پیشە

لەکاتێکدا کە بەرپرسی لقی خزمەتگوزاریی سەربازیی وان بووە، لە ھەڵبژاردنێکدا کە بۆ دوا قۆناغی لە مەجلیسی مەبعوسان بەڕێوەچوو، بووە جێگری سەرۆک شارەوانیی دێرسیم. لە ساڵی ١٩٢٠ لە قۆناغی یەکەمی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیادا وەک جێگری دێرسم کاری کردووە:

لە پەرلەمان بۆ تەندروستی و یارمەتیی کۆمەڵایەتی، داواکاری، ئابووری، و کۆمیسیۆنەکانی بەرگریی نیشتمانی کاری کردووە

لە کاتی شۆرشی شێخ سەعیدی پیران، حەسەن خەیری لە دادگای سەربەخۆیی ڕۆژھەڵات دەستبەسەر بوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەو پێیەی بەشداری لە چالاکییەکانی یارمەتیدانی شۆڕشەکەی کردووە.

ژیانی تایبەتی

خێزاندار بووە و خاوەنی چوار منداڵ بووە. بنەماڵەکەی ناوی "کانکۆ"یان وەرگرتووە.

مردن

لە ساڵی ١٩٢٣ شەریف پاشا لە کۆنگرەی پەیمانی لۆزان داوای سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد کرد، دواتر ناسیۆنالیستە تورکەکان خەریکی دانوستان بوون لەسەر ئەم باسە. بەپێی ئەو بەڵگەنامە نوێیانەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی «کاتێک لایەنگرانی شێخ سەعید چوونە ناو شاری خارپێتەوە، شێخ شەرەف چووەتە ماڵی حەسەن خەیری و ھەر ئەویش بردوونی بۆ ناوەندی ویلایەتی خارپێت و ڕادەستی کردوون. حەسەن خەیری تەلەگرافێکی بۆ مەمەد جەلال ئەفەندی ئامۆزای ناردووە، داوای لێکردوون دەبێت عەشیرەتەکانی دێرسیم بەشداری لە شۆڕشەکەی شێخ سەعیددا بکەن، بەڵام لە خۆزات کە ناوەندی دێرسیم بووە، تەلەگرافەکە کەوتووەتە دەست سوپای تورکیا، بۆیە دەستبەجێ محەممەد جەلال ئەفەندی و دوای ئەویش حەسەن خەیریان گرتووە، ساڵی ١٩٢٦ لە سێدارەیان دەدەن». حەسەن خەیری لە پەرلەمانی تورکیادا بە ئەتاتورکی گوتووە «تۆ کەسێکی دیکتاتۆریت!» کە تاوەکو ئەوکاتە کەس نەیوێرابوو بەرامبەر ئەتاتورک شتێکی ھەڵە بەسەر زمانیشیدا بێت.

وێنەکان

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

حەسەن خەیری بەگ ژیانی سەرەتاییحەسەن خەیری بەگ مردنحەسەن خەیری بەگ وێنەکانحەسەن خەیری بەگ ئەمانەش ببینەحەسەن خەیری بەگ سەرچاوەکانحەسەن خەیری بەگسیاسەتوانپارێزگای دێرسمکوردایەتیکوردیی باکووری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سوقراتعومەر کوڕی خەتتابمێژووی کۆریافۆنتەکانی نۆتۆسوورێژەفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیکوردە عوسمانییەکانڕەوشەن بەدرخانئەدۆڵف ھیتلەرفەلسەفەی سیاسیکیمیاپەندی پێشینانمەسیحییەتکانیاوی گڕاوانسیستمی بەکارخەریتا (نیشانەی نەخۆشی)ئەلبەرت ئاینشتاینپۆرن ھابزانکۆی کۆیەئۆکسجینمیر محەممەدزەویکۆماری کوردستانتاڤگەی گەلیی عەلی بەگزمانی ئینگلیزیپێرستی گەڕەکەکانی سلێمانیدەوڵەتی ئیسلامیعەبدولحەمیدی دووەممێزۆپۆتامیامێژووی ئیسلامدەربەندیخاندرۆکۆئەندامی لیمفکوردیی ناوەندیشەرەفخانی بەدلیسیھەولێرمیرنشینی بۆتانپارێزگای سلێمانیعوسمان کوڕی عەفانفاشیزمدەروونناسیی کۆمەڵایەتیکەسنەزان، ھەولێرنەقشبەندیپەخشانخۆکوشتنمافی خوێندنئەردەڵانیخەلافەتی ڕاشدینمووسڵکانی ماران، حاجیاوابەرەی کوردستانیدراگۆن بۆڵ زێدئۆتیزمکار (ڕێزمان)ئەسیریژینا ئەمینیخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپاجەلال تاڵەبانیئیسرائیلقازکیشوەرترانسفۆرمەر تریپانۆسۆماکفریمەلای گەورەقەڵای کەرکووکھێزەکانی سووریای دیموکراتئارنی سلوتپرۆستاتڕەجەب تەییب ئەردۆغانبێخودپێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانیچێشتی مجێور🡆 More