کیشوەر، پارزەوی، بە پانتایییەکی وشکانیی فراوان دەوترێت کە گەورەتر بێت لە دوورگە، لەگەڵ ئەوەی ئەو ڕێگەیەی کە وشکانیی پێ دیاری دەکرێت کە کیشوەر بێت یان دوورگەیەکی گەورە، دەگۆڕێت لە نێوان جوگرافیاناسەکان و لێکۆڵەرەوەکانی زانستی زەوی، و ئەم جیاوازییە دەرکەوتووە لە ژمارەی قاڕەکان لە دابەشکاردنە جیاوازەکاندا، کیشوەرەکان بەگشتی لە ڕووی بڕیارەوە دیاری دەکرێن تا لە ڕووی پێوەرێکی ڕوونەوە.
حەوت ھەرێم ھەن کە زۆر جاران وەکوو کیشوەر دەناسرێن کە لە گەوەرەوە بۆ بچووک ئەمانەن:
وشەی کیشوەر لە دوو پاژ پێک ھاتووە: کیش + وەر. بە بۆچۆنی جەمال نەبەز، کیش کورتکراوەی "کشک"-ە کە وێنەیەکی کۆنی "وشک" و "ھشک"-ە و لە پەھلەویدا "ھوشک" بووە و لە فارسیدا بووە بە "خۆشک". کیش یان کش لە وشەکانی کشمیش و کشتوکاڵ-یشدا دەرکەوتووە و لەوانەشدا ھەر بە واتای وشک دێ. وەر و وار-یش یەک شتن. وار واتە نیشتمان، جێ، شوێن. کەواتە کیشوەر سەرجەم واتە جێی وشک، زەویی وشک.
لە زمانی کوردیدا بە "کیشوەر"، "وشکارۆ" و "پارزەمین"یش دەوترێت.
بە پێکھات، "کیشوەرەکان وەکوو وشکاییگەلێکی لێکدابڕاوی گەورە و یەکپارچە دەناسرێن کە گۆڕەپانێکی ئاوی لە یەک جیایان بکاتەوە". زۆرێک لەو حەوت ھەرێمەی سەرەوە لەم پێناسەیەدا جێ ناگرن! لەبەرئەوەی کە بە ئاو لە یەک جیا نەبوونەتەوە. ھەروەھا ئەو پێومانە ئارمانییە کە دەبێت ھەر کامیان تەنێکی گەورە و یاکپارچە بن، زۆرجار لەبەر ھەڵکەوتنی ڕەفەی کیشوەری و دوورگەکان لە ناو سنووری کیشوەرکان دا، چاوپۆشی لێدەکرێت.
باریکترین مانای کیشوەر ئەوەیە کە: ڕووبەرێکی بێناوبڕە لە وشکایی کە کەنارەکانی دەریا یان ھەر چەشنە سنوورێکی سرووشتیی دیکە، لێوارەکانی پێکبێنن. لەم مانایەدا دەستەواژەی ئەورووپای کیشوەری بۆ ئاماژەدان بە وشکایی سەرەکیی ئەورووپا، بە ھەڵاوێرکردنی دوورگەلێک وەکوو بەریتانیای مەزن، ئایرلەند و ئایسلەند بەکاردەبرێت. وە دەستەواژەی ئۆسترالیای کیشوەری دەتوانێت ئاماژە بدات بە وشکایی سەرەکیی ئۆسترالیا، بە ھەڵاوێرکردنی تاسمانیا. ھەر بەو شێوەیە، ئەیالەتە یەکگرتووەکانی کیشوەری ئاماژە دەدات بە ٤٨ ئەیالەتی یەکگرتووی بێناوبڕ لە ناوەندی ئەمریکای باکووردا (کە بۆی ھەیە ئالاسکاش بخرێتە سەری) بەھەڵاوێرکردنی ھاوایی کە کۆمەڵە دوورگەیەکە ھەڵکوەتوو لە ئوقیانووسی پاسیفیکدا.
لە ڕوانگەی زەویناسی یان جیۆگرافیی فیزیکییەوە، کیشوەر بۆی ھەیە کە ھەندێک ئەولاتر لە وشکاییشی تێبکەوێت. واتە ئەو ناحەیەی پاڵدەستی کە چۆتە ژێر ئاو و زۆریش قووڵ نیە، ئەو شوێنەی کە پێی دەڵێن: ڕەفەی کیشوەری، ھەروەھا ئەو دوورگانەی کە لە سەر ئەو ڕەفە ھەڵکەوتوون (دوورگەکانی کیشوەری). لەم ڕوانگەوە، لێواری ڕەفەی کیشوەری سنووری ڕاستەقینەی کیشوەرە و دوورگەکانی بەریتانیای مەزن و ئایرلەند بەشێکن لە ئەورووپا و ئۆسترالیا و نیوگینی پێکەوە کیشوەرێک پێکدێنن (ئۆسترالیا-نیوگینی).
وەکوو پێکھاتەیەکی فەرھەنگی، چەمکی کیشوەر دەتوانێت دوورتر لە ڕەفەی کیشوەریش بڕوات تا دوورگەکانی ئوقیانووسی و پاژە کیشوەرییەکانیشی تێبکەوێت. بەم شێوە، ئایسلەندیش وەکوو بەشێک لە ئەورووپا و ماداگاسکاریش وەکوو بەشێک لە ئەفریقا لەبەرچاودەگیردرێت.
ئەو پێومانە ئارمانییە کە ھەر کیشوەرێک وشکایییەکی جیاواز بێت، زۆر بەئاسایی لەبەر ھەندێک بڕیارگەلی مێژوویی و دڵخوازانە چاوپۆشی لێیدەکرێت. لەو حەوت ھەرێمەی کە زۆرتر باوە وەکوو کیشوەرێک بناسرێن، تەنیا ئانتارکتیکا و ئۆسترالیا بەئاشکرا لە کیشوەرەکانی دیکە جیاوازن.
ھەندێک لە کیشوەرەکان نە وەکوو تەنگەلێکی بەتەواوی جیاواز، بەڵکوو وەکوو وشکاییگەلێکی کەمتازۆر جیاواز پێناسە دەکرێن. ئاسیا و ئەفریقا لە رێگای باریکەی سوێزەوە، وە ئەمریکای باکوور و باشوور لە رێگای باریکەی پاناماوە پێکەوە لێکاون. ھەر دووی ئەم باریکانە بە بەراورد لەگەڵ ئەو وشکایییانەی پێکەوە دەیلکێنن، زۆر باریکن و لە سەر ھەردووکیان کاناڵگەلی دەسکرد درووست کراوە (کاناڵی سوێز و کاناڵی پاناما) کە بە شێوەیەکی کاریگەر وشکایییەکان لێک جیادەکەنەوە.
دابەشکردنی وشکایی ئوراسیا بە دوو لەتی ئاسیا و ئەورووپا کارێکی نائاساییە، لەبەرئەوە کە ھیچ دەریایەک جیایانی نەکردۆتەوە. ڕوانگەیەک ھەیە کە ئوراسیا بۆخۆی بە کیشوەرێکی تاک دادەنێت و جیھان دابەشدەکات بە شەش کیشوەرەوە. ئەم ڕوانگەیە لەلایەن ھەندێک لە جیۆگرافیزانانەوە ھەڵگیراوە و لە ڕووسیە (کە بە سەر ئاسیا ە ئەورووپادا کێشراوە)، وڵاتانی ئەورووپای شەرقی و لە ژاپۆن بە باشتر دەزانرێت.
شکاندنی ئوراسیا بە ئەورووپا و ئاسیا بڕوای ھەندێک کەسانە کە پاشماوەی یورۆسەنتریزمن: "لە ڕووی جۆراوجۆریی فیزیکی، فەرھەنگی و مێژوویییەوە، دەکرێت چین و ھێند لەگەڵ تەواوی وشکایی ئەورووپا، نەک لەگەڵ یەک وڵاتی ئەورووپایی تەنیادا، بەراورد بکرێن. ھەڵسەنگاندنێکی باشتر دەتوانێت فەڕانسە، نەک لەگەڵ گشت ھندستان، بەڵکوو تەنیا لەگەڵ یەک ئەیالەتی ئەو وڵاتە وەکوو ئوتار پرادێش، بەراورد بکات". بە ھەر حاڵ، لەبەر ھۆکارگەلی مێژوویی و فەرھەنگی، ڕوانین بە ئەورووپا وەکوو کیشوەرێکی جیاواز ھەر بەردەوامە.
لە ھێند، چین و زۆربەی وڵاتانی ئینگلیسی-زمان وەکوو ئەیالەتە یەکگرتووەکان، کانادا، ئۆسترالیا و نیوزیلەند، ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور وەکوو دوو کیشوەری جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ھەروەھا، لە زۆربەی ئاسیاشدا، مەفھوومی دوو کیشوەری ئەمریکایی باوە. ھەرچەند لە ڕابردوودا وەکوو یەک کیشوەر (کە ناوی ئەمریکا بوو) چاویان لێدەکرا. لە سەدەی ١٩ەھەمەوە، بۆ ئەوە کە لەگەڵ ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا تێکەڵ نەبێت، ھەندێک دەستەواژەی "ئەمریکاکان"یان بەکاردەھێنا.
ئەگەر کیشوەر وەکوو وشکایییەکی جیاواز پێناسە بکرێت کە ھەموو وشکایییە پێکلکاوەکانی تەنێک لە خۆ بگرێت، ئەوکات ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقا یەک کیشوەر پێکدەھێنن کە بە زۆر ناو دەناسرێت، لەوانە: ئافرۆ-ئوراسیا. ئەمە مۆدێلێکی چوار-کیشوەری، بریتی لە: ئافرۆ-ئوراسیا، ئەمریکا، ئانتارکتیکا، وە ئۆسترالیا بەرھەم دێنێت .
ژمارەی کیشوەرەکانی زەوی ئەگۆڕێت بەپێی گۆشەنیگا و تێروانینە جوگرافییەکان، و بەم شێوەی خوارەوە پۆڵێنکراون
نموونەکان | ||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
حەوت کیشوەر | ||||||||
شەش کیشوەر | ||||||||
شەش کیشوەر | ||||||||
پێنج کیشوەر | ||||||||
چوار کیشوەر |
تێکڕای ڕووبەری ھەموو پارزەوییەکان ١٤٨،٦٤٧،٠٠٠ کم٢، یان نزیکەی ٢٩% سەر ڕووی زەوی ئەگرێتەوە کە ڕووبەری زەوی ٥١٠،٠٦٥،٦٠٠ کم٢
لەم خشتەیەی خوارەوە، ڕووبەر و ژمارەی دانیشتوان بەپێی مۆدێلی حەوت کیشوەری بە پوختی دانراوە؛
کیشوەر | ڕووبەر ڕووبەر (کم٢) | ڕێژەی سەدی گشت وشکایی | ژمارەی دانیشتوان (بە نزیکی) ساڵی ٢٠٠٨ | ڕێژەی سەدی ھەموو دانیشتووان | چڕیی دانیشتوان لە ھەر کم² |
---|---|---|---|---|---|
ئاسیا | ٤٣،٨١٠،٠٠٠ | ||||
ئەفریقا | ٣٠،٣٧٠،٠٠٠ | ||||
ئەمریکای باکوور | ٢٤،٤٩٠،٠٠٠ | ||||
ئەمریکای باشوور | |||||
ئانتارکتیکا | |||||
ئەورووپا | |||||
ئۆسترالیا |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیشوەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کیشوەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.