پەیمانی لۆزان (بە فەڕەنسی: Traité de Lausanne) پەیماننامەیەکی ئاشتییە کە لە کاتی کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵانی ١٩٢۲-١٩٢٣ دانوستان لەسەر کراوە و لە کۆشکی ڕوومین، لە شاری لۆزان، سویسڕا، لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا واژۆ کرا.
ئەم پەیماننامەیە بە فەرمی ئەو ململانێیەی یەکلایی کردەوە کە لە سەرەتادا لەنێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و کۆماری فەڕەنسی ھاوپەیمان و بەریتانیا و شانشینی ئیتاڵیا و ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن و شانشینی یۆنان و شانشینی یوگۆسلاڤیا و شانشینی ڕۆمانیا لە سەرەتای جەنگی جیھانییەوە ھەبووە. دەقی ڕەسەنی پەیماننامەکە بە زمانی فەرەنسییە. پەیمانەکە دەرئەنجامی ھەوڵی دووەمی ئاشتی بوو دوای پەیماننامەی شکستخواردوو و پەسەندنەکراوی سیڤەر کە ئامانجی دابەشکردنی خاکەکانی عوسمانی بوو. پەیماننامەی پێشووتر لە ساڵی ١٩٢٠ واژۆ کرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن بزوتنەوەی نیشتمانیی تورکیاوە ڕەتکرایەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەکە خەباتیان کرد. لە ئەنجامی جەنگی نێوان یۆنان و تورکیا ، ئیزمیر وەرگیرایەوە و ئاگربەستی مودانیا لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ ڕاگەیەندرا. لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و ڕامیارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستەمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستەمی مافی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە بابەتی کورد و کێشە ڕەواکەیدا و نەیھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سیڤەر بێتە دی.
ڕێکەوتی ئیمزاکردن | ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣ |
---|---|
Location | لۆزان, سویس |
Condition | دوای پەسەندکردنی لەلایەن تورکیا و ھەرسێ لایەنی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن، پەیماننامەکە بۆ ئەو و دواتر بۆ ھەر واژۆکارێکی زیادە لە کاتی پەسەندکردن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. |
Parties |
|
Depositary | کۆماری فەڕەنسا |
Language | فەڕەنسی |
Treaty of Lausanne at Wikisource |
چاودێرەکان:
پەیمانی لۆزان ١٤٣ پەیمانی لەخۆ گرتبوو کە دابەشکرابوون بەسەر چەند بەشێکی سەرەکیدا، لەوانە گەرووی تورکیا، کە دواتر بە پەیمانی مۆنترۆک لە ساڵی ١٩٣٦ ھەموار کرایەوە، ھەڵوەشاندنەوەی بەڵێننامەکان بە شێوەی ئاڵوگۆڕ، ھەروەھا ئاڵوگۆڕی دانیشتووان لەنێوان یۆنان و تورکیا، و ئەو ڕێککەوتنە ھاوبەشانەی کە لەنێوان ھەردوو لایەن واژۆ کراون، و ئەوانی تر. لە مەرجەکانی پەیماننامەکەدا سەربەخۆیی تورکیا و دیاریکردنی سنوورەکانی، ھەروەھا پاراستنی کەمینە خاچھەڵگرە ئۆرتۆدۆکسەکانی یۆنان لە تورکیا، و پاراستنی کەمینە موسڵمانەکان لە یۆناندا، ھەندێکیان لەم بەشانەدان:
بەشەکان | Sections | |
---|---|---|
پێشەکی | ||
بەشی I | بڕگە سیاسییەکان | |
بەشی II | بڕگە دارایییەکان | |
بەشی III. | بڕگە ئابوورییەکان | |
بەشی IV | گەیاندن و پرسە پاکسازییەکان | |
بەشی V. | دابینکارییە جیاجیاکان | |
بەشی IV. | ڕێککەوتنی ڕێزگرتن لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون و کار و دەسەڵات | |
بەشی V | ڕێککەوتنی بازاڕ | |
بەشی VI | ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی ھاوڵاتی تورکی و یۆنانی | |
بەشی VII | ڕێککەوتنی نێوان یۆنان و تورکیا ڕێزگرتنی قەرەبووکردنەوەی دوولایەنەی ھاوڵاتیان و گۆڕینەوەی گیراوانی شەڕ. | |
بەشی VIII | جاڕنامە دەربارەی دەرکردنی لێبوردنی گشتی | |
بەشی IX | جاڕنامە دەربارەی موڵکی موسڵمانانی ناو یۆنان | |
بەشی X | جاڕنامە دەربارەی مەسەلە پاکسازییەکانی ناو تورکیا | |
بەشی XI | جاڕنامە دەربارەی بەڕێوەبردنی دادپەروەری لە تورکیا | |
بەشی XII | پرۆتۆکۆلی دابینکردنی ھەندێ دانپیانان دەربارەی دەوڵەتی عوسمانی |
پەیمانی لۆزان لە چل و سێ و سەد بڕگە پێک ھاتووە کە لە چەند بەشی سەرەکیدا نووسراوە: کۆنفرانسی گەرووەکانی تورکیا، ئاڵوگۆڕکردنی ھەڵوەشاندنەوەی بەڵێننامەکان، ئاڵوگۆڕی دانیشتووان لەنێوان یۆنان و تورکیا، ڕێککەوتنەکان، نامە پێویستەکان، لە مەرجەکانی پەیماننامەکەدا سەربەخۆییی تورکیا لە پلەی یەکەمدا و دیاریکردنی سنوورەکانی وەک پێشتر. مادەکانی ٣٧ تا ٤٥ لە ڕێککەوتنی لۆزان گرنگترینیان بوون، چونکە باسیان لە مافی کەمینەکان دەکرد لەناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، لە ماددەی ٣٧دا ھاتووە: «میری تورکیا مافی دەرکردنی ھەر بڕیارێکی ھەیە کە نەگونجا لەگەڵ بڕیار و بەرژەوەندییەکانیدا».
بەپێی ماددەی ٣٨: «میری تورکیا بەڵێن دەدات بەرگری لە ماف و خاوەندارێتی و ئازادیی ھاووڵاتیانی تورکیا بکات بەبێ ڕەچاوکردنی زمان و ڕەگەز و ئایین».
لە ماددەی ٣٩ زیاتر دەڵێت: «میری تورکیا نابێت ڕێگری لە ھیچ کەسێک بکات کە ملکەچی سەروەری تورکیا بێت». دەتوانن بەشداری ھەر چالاکییەکی ئایینی، بازرگانی، ڕۆژنامەوانی، یان ڕامیاری بکەن.
«لە پەیمانی لۆزاندا باسی کورد و کوردستان نەکراوە، باسی ئەرمەنەکانیش نەکراوە، تەنانەت باسی پەیمانی سیڤەریش نەکراوە، بەڵام ناوەڕۆکی پەیمانی سیڤەر ھەڵدەوەشێتەوە بۆ نموونە لە پەیمانی لۆزاندا کورد وەک نەتەوە یان تەنانەت وەک کەمینەیەکی بچووک لە تورکیا دانپێدانراو نییە. خاڵێک ئەوەیە کە تورکیا دەبێ مافی زمانەوانی و ھەروەھا مافی کەمینەکانی جگە لە موسڵمانان دابین بکات. لۆزان وەک ئەوە باسی کوردی کردووە وەک ئەوەی کە نەبێت، تەنانەت ئەرمەنەکان ھەلومەرجیان باشتر بووە، چونکە ئەوان وەکوو کەمینەیەکی ئایینی لە تورکیا دانیان پێدانراوە و ناویان نەھاتووە، بەڵام وەکوو کەمینەیەک دانیان پێدانراوە.».
نووسەری تورک «کادر میسر ئۆغڵو» پەڕتووکێکی بە ناوی «پەیمانی لۆزان سەرکەوتن یان خزمەت؟» لەوێدا ڕەخنە لە پەیماننامەکە و ئەو کەسانە دەگرێت کە لەلایەنی تورکەوە سەرپەرشتی نووسینەکەی کردووە، بەو پێیەی پێی وایە تورکەکان بە پابەندبوونیان بە ئەرکەکانی پەیمانی لۆزان، دەستبەرداری سەرکردایەتیی موسڵمانان و جیھانی ئیسلامی بوون، و پارچە زەوییەکی بچووکیان لە بەرامبەردا پەسەند کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیمانی لۆزان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەیمانی لۆزان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.