دەربەندیخان (ئینگلیزی: Darbandikhan)شارۆچکەیەکە کەوتووەتە باشوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
دەربەندیخان Darbandikhan | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای دەربەندیخان |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٬٧٠٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٠٤٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥١٣ مەتر (١٬٦٨٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٥٢٠٠٠ کەس |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلامی سوننی (شافعی) |
قەزای دەربەندیخان لە ھەردوو ناحییەی (دەربەندیخان، باوەخۆ شێن) پێکدێت. بنەچەی شارۆچکەی دەربەندیخان لە گوندی (سەلیم پیرگ)ەوە دەست پێدەکات کە لە بناری چیای تونێلەکەدا بووە لە ٢٠ ماڵێک پێکھاتبوو. لە ڕوی گەشتوگوزارەوە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بەھۆی بەنداوی دەربەندیخان، دواتر بەھۆی تونێلی دەربەندیخانەوە گەشتوگوزار زیاتر گەشەی کردووە.
قەزای دەربەندیخان لە باکوری خۆرھەلاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ قەزای سەیدسادق، لە باکوری ڕۆژئاوا ھاوسنورە لەگەڵ قەزای قەرەداغ، لە باشوور و باشوری ڕۆژئاوایشەوەی ھاوسنورە لەگەڵ قەزای کەلار, لە ڕۆژھەلاتیشیەوەی لەگەل پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید ھاوسنورە.
سەبارەت بە ناوی دەربەندیخان دوو بۆ چوون ھەیە:
دەربەندیخان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی فەقێ جنە و لە باشوور لەگەڵ گوندی ژاڵەناو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی زمناکۆ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گوڵانی حەمەی مەحموود.
بنەچەی شارۆچکەی دەربەندیخان لە گوندی (سەلیم پیرک) ەوە دەست پێدەکات کە لە بناری چیای تونیلەکەدا بووە و ناوەکەی لەو پیاوەوە ھاتووە کە ئاوەدانی کردووەتەوە، (صاڵحی پیرک و سان ئەحمەد و حمەئەمین عبدالقادر، حمەئەمین سەلمە، کاکە ئەمین) ڕیش سپی ئەم گوندە بوون و نزیکەی (٢٠) ماڵێک بوون، لەبەرەی خۆرئاوای ئەم گوندەوە بە دووری دوو کیلۆ مەتر یان کەمتر ھەشت نۆ ماڵێک ھەبوون لە نزیک سەرچاوەی ئاوێک کە ئاسک بۆ ئاو خواردنەوە ڕوویان تێ کردووە و ناوی (کانی ئاسکان) بووەو (فقێ محمودی وەڵەد بەگی) ئاوەدانی کردوەتەوە و پاشان ئەم ئاوە چووە بۆ گوندی کانی سارد.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی عیراق، ساڵی 2022، لە بەغدا دۆزراوەتەوە، بە واژووی ئەحمەد حەسەن بەکر لە 11ی 10ی 1971 دەربەندیخان کراوە بە قەزا.
ئەم ئەشکەوتە پێکھاتەیەکی سرووشتییە و پێکھاتەی ناوەوەی بەرد و قسڵ و کلس و خۆڵە لە ئەنجامی بوونی ڕادەی بەرزی شێ و ئاو پێکھاتەیەکی بەردی کلسینی ڕوپۆش جۆری ئەسکەلەتایت و مەگناتایت ڕووپۆشی ناوەوەی ئەشکەوتەکەی کردووە بە چینێکی میتالیکی جوانی درەوشاوەی ناوازە بەردە کلسینەکان کۆمەڵێکی ڕەنگاوڕەنگی جیاواز بە یەکن بەپێی دابەشبووی جۆری ڕەنگی خۆڵەکان.
عەزیز مەلەکە (عەزیز عەلی فەرەج)، مامۆستا عەزیز لە ساڵی 1980 گۆرانی مەلەکەی تۆمار کردووە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە، دانیشتووی شاری دەربەندیخانە و ئیستاش لەو شارە دەژی و پیشەی مامۆستایە.
گرووپی میوزیکی دەربەندیخان، کۆنترین گروپی میوزیکی شارەکەیە و لە ساڵی 1996ەوە دامەزراوە و بەردەوامن لە خزمەتی میوزیک
گرووپی دەفی وەفایی یەکێکە لە گرووپەکانی ئەم شارە لە بواری مۆسیقادا کاردەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و چەندین گەنج لە گرووپەدا بەشدارن کە دەگەنە نزیکەی (٤٠) ژەنیار، زیاتر دەف بووە بە ناونیشانی گرووپەکە و ئەم نازناوەش دراوە بە شارۆچکەی دەربەندیخان، ئەم گرووپە لە زۆربەی ڤیستیڤاڵەکاندا بووە بە یەکەم و بە باشترین گرووپی دەف لە باشووری کوردستان.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەربەندیخان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.