ژن، ژیان، ئازادی

ژن، ژیان، ئازادی (بە کرمانجی: Jin, jiyan, azadî) دروشمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە بە زمانی کوردی، کە پێگەیەکی فرەڕەھەندی لە بزووتنەوەی ژنانی کوردستان ھەیە.

ئەم دروشمە بۆ یەکەمجار لەلایەن ژنانی شۆڕشگێڕی کورد لە باکووری کوردستان بەکار ھاتووە و ڕێگەی خۆی بۆ بزاڤ و گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی تر لە کوردستان و سەرانسەری جیھان کردووەتەوە.

ژن، ژیان، ئازادی
دیوارێک لە ڤییەننا نەخشێنراوە بە کچێکی کورد و درووشمی ژن، ژیان، ئازادی.

لە ساڵی ٢٠٢٢، خۆپیشاندانەکانی ژینا ئەمینیدا ئەم دروشمە لە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە گەیشتە تاران و شارەکانی تری ئێران.

مێژوو

ژن، ژیان، ئازادی 
دروشمی ژن ژیان ئازادی بە کوردیی ناوەندی لە خۆپیشاندانێک

دروشمی «ژن ژیان ئازادی» دەرئەنجامی ٤٥ ساڵ خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستانە.

بزووتنەوەی کوردیی «پارتی کرێکارانی کوردستان» بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ئۆجالان، یەکێک لە ڕادیکاڵترین بزووتنەوە فێمینیستییەکانی جیھانە. ئۆجەلان ئازادی کۆمەڵگا بە ئازادی ژن دەبەستێتەوە و ژنی وەک «یەکەم کۆمەڵی بەکۆیلەکراو لە مێژوودا» ناودەبات و لە ساڵی ١٩٩٨دا «ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان»ی خستەڕوو، وتی کە «تا ژن ئازاد نەکرێت، کۆمەڵگا ئازاد نابێت».

دروشمی ژن ژیان ئازادی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن یەکێتی ژنانی وڵاتپارێزی کوردستان YJWK(Yekîtiya Jinên Welatparêzên Kurdistanê) کە وەکوو لقی ژنانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری کوردستان و تورکیا چالاکی دەکرد، سەریھەڵدا. ژن ژیان ئازادی دروشمێکی ناڕەزایی بوو کە ژنانی ئەم بزووتنەوەیە لەچوارچێوەی فەلسەفەی عەبدوڵڵا ئوجەڵان لە بەرجستەکردنی ڕۆڵی ژن و بۆ داخوازی مافی ژنانی کورد پێکیان ھێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٩٥ ئەم دروشمە لەلایەن "دایکانی شەممە" بەکار ھێنرا. دایکانێک کە ھەموو شەممەیەک دژ بە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ڕۆڵەکانیان لەلایەن حکوومەتی تورکیا، لە ناوەندی شاری ئیستانبوڵ لە گۆڕەپانی گاڵاتاسارای دەستیان بە چالاکی ناڕەزایەتی کرد و ڕایان گەیاند، تا بکوژانی کوڕەکانیان نەدۆزرێتەوە دەست لە چالاکییەکانیان ھەڵناگرن.

زۆر زوو ئەم دروشمە بوو بە بەستنەوەی گرووپە فێمینیستەکانی کورد و تورک، ھەروا دروشمی سەرەکی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی لە شارەکانی تورکیا. لە ساڵی ٢٠١٤دا بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی ژنانی ڕۆژاوا، لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) لە ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، دروشمی «ژن ژیان ئازادی»یان کرد بە سیمبولی شۆڕشی فێمینیستی ژنان و ناوی ڕۆژاوا لەگەڵ ئەم دروشمە پێکبەسترایەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە «ژن ژیان ئازادی» لەلایەن جووڵانەوە و بزاڤە فێمینیستییەکانەوە لە ناوچە جیاجیاکانی جیھان بەکار دێت. لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا بە کوردی یان بە شێوازی وەرگێڕاو بەکار دێت. بە شێوەیەک کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا ئەم دروشمە لەو گردبوونەوانەدا بەکارھات کە بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە چەند وڵاتێکی ئەورووپا بەڕێوەچوو. لە ساڵی ٢٠١٨ لە کاتی نمایشکردنی فیلمی کچانی خۆر لە فێستیڤاڵی فیلمی کان، ئەم دروشمە لەلایەن خانمە ھونەرمەندە ئامادەبووەکانی ھۆڵی فێستیڤاڵەکە وترایەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٢ دوای کوشتنی ژینا (مەھسا) ئەمینی کچە کوردێکی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە، ژنانی کورد بە ئامادەبوون لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی تەرمی ژینا لە شاری سەقز دروشمی «ژن ژیان ئازادی»یان بەرزکردوەوە.

لە وڵاتان

ژن، ژیان، ئازادی 
دروشمی ژن ژیان ئازادی بە کوردیی ناوەندی و باکووری و ئینگلیزی لە خۆپیشاندانێک لە وڵاتی کەنەدا
ژن، ژیان، ئازادی 
دروشمی ژن ژیان ئازادی بە کوردیی ناوەندی لە خۆپیشاندانێک لە وڵاتی کەنەدا

فەڕەنسا

لە ساڵی ٢٠١٨، لە کاتی نمایشکردنی فیلمی کچانی خۆر لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ئەوا دروشمی ژن، ژیان، ئازادی گوترایەوە. ھاوکات لە ناوەڕۆکی فیلمەکە ھەمان درووشم وەک دیالۆگێک بەکارھاتووە.

ئەفغانستان

ئەم دروشمە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەلایەن ژنانی ئەفغانستانەوە لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران وترایەوە.

ئێران

یەکەم جار کە ئەم دروشمە بە شێوازێکی فراوان لەلایەن خۆپیشاندەران لە ئێران بەکار ھاتووە، دەگەڕێتەوە بۆ خۆپیشاندانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاردانەوەی کوژرانی ژینا (مەھسا) ئەمینی.

ئەم دروشمە سەرەتا لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچی سەقز و پاشان لە ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە و شارەکانی دیکەی کوردستان لە دوای ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا و پاشان لە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە زانکۆی تاران وتراوەتەوە. لە ماوەیەکی کەم دا ئەم دروشمە بوو بە دروشمی سەرەکی سەرھەڵدانی شارەکانی ئێران و وەکوو ڕەمزی شۆڕش بەکار دەھات.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان و ئێران بۆ وڵاتانی دیکەی جیھان، گردبوونەوە لە شارە جیاجیاکان بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران لەو گردبوونەوانە دا دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی»یان بەکارھێنا.

دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری جیھان دا، «گۆڤاری لیبراسیۆن»ی فەرەنسی ئەم دروشمەی لەسەر بەرگی یەکەمی ژمارە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ی خۆیدا لەگەڵ وەرگێڕانی فەرەنسی و وێنەیەکی ناڕەزایەتی خەڵک لە ئێران بڵاوکردەوە.

وتەکان

  • سلاڤۆی ژیژەک: دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ بزووتنەوەی میتوو metoo لە وڵاتە ڕۆژاوایییەکاندا ھەیە: ئەم بزاڤە بە ملیۆنان ژن، کە ڕاستەوخۆ مامەڵەی ھەموو دژوارییەکان دەکەن، ھەروەھا پیاوانیشی خستووەتە جووڵە- بگرە ئەم ڕەوتە بە پێچەوانەی ئەوەی کە زۆرجار لە فێمێنیزمی ڕۆژاواییدا دەبینرێت، ھیچ خەسڵەتێکی دژەپیاوانە یان دژەنێرانەی نییە.
  • تەقی ئازاد ئەرمەکی: کۆمەڵناس، دروشمی «ژن و ژیان و ئازادی»یەکێکە لە داخوازییە سەرەکییەکانی چینی ناوەندە کە ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوە.
  • فەرھاد خوسرۆخاوەر، کۆمەڵناس، ئەم دروشمە بە «دیمەنێکی نوێ لە ڕێزبەندی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکانی ئێران» دەزانێت.
  • مێھرداد دەرویشپوور، کۆمەڵناس، ئەم دروشمە بە گژ ئایدیۆلۆژیای پیاوسالاری توندوتیژ و کوشندە و پاوانخوازی دەسەڵاتدار چووەتەوە.
  • کەریم سەجادپوور، شرۆڤەکار، دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بە «خاڵی بەرانبەر و پێچەوانەی سیستەمی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی ئێران» دەزانێت.
  • محەممەد فازەلی، پرۆفیسۆری کۆمەڵناسی، پێی وایە ژن لەم دروشمەدا، ڕوخسارێکی ڕەمزی ھەیە و ئاماژەیە بۆ نەفرەت لە توندوتیژی.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

https://jineoloji.org/en/2018/12/14/what-is-jineoloji/

https://www.pkk-online.com/so/index.php/kad-n-ve-yasam/125-2019-02-01-17-34-50 ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

https://www.kjar.online/upload/partspics/1469211563-Jinoloji-main.pdf ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.


Tags:

ژن، ژیان، ئازادی مێژووژن، ژیان، ئازادی لە وڵاتانژن، ژیان، ئازادی وتەکانژن، ژیان، ئازادی سەرچاوەکانژن، ژیان، ئازادی بەستەرە دەرەکییەکانژن، ژیان، ئازادیباکووری کوردستانبزاڤی کۆمەڵایەتیدروشمزمانی کوردیسیاسەتکرمانجی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شێخ سەعیدشیرمێژووی کوردناحیەی سیروانئەدۆڵف ھیتلەرجگەرەمیا خەلیفەمێزۆپۆتامیاشانۆپیسبوونی ژینگەمیرنشینی بابانقەزا و قەدەرھۆڵەندا٢٠٢٤ئاشتیچیای ئیڤرستئیدریسی بەدلیسیشەڕەکانی خاچھەڵگرانمەلا مستەفا بارزانیچاندی کوردیئۆتیزمتۆپی سەبەتەمارشەپۆلئەحمەد شەوقیمەرزیە فەریقیزانستحەیراننامەی داواکاریپاڵنگانگڕکانکارڵ گۆستاف یۆنگپاراگوایڕۆژژمێری کۆچینیلئەفسانەھەرزەکاریکلیتۆریسئێدوارد سەخاومیرنشینی بەدلیسقەڵای مەریوانبنەماڵەی بارزانیفەرموودەناسیکار (ڕێزمان)ماتماتیکماددەجامی کیشوەرەکانی فیفامێژووی ڕۆژنامەوانیفیفتی-سیکس (ئارکانساس)زمانی ڕووسیمەم و زینباشووری ئاسیاسینەم خان بەدرخانپلەی سەربازیویکیپیدیای کوردیقەڵای شێروانەخەواریجقەزای دووبزدارستانی ئەمازۆنپێکھاتەی بازاڕکۆیەدایکئەحمەد ھەردیمۆرمانگە کوردییەکانھۆدارێتییانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدعەبدولمەلیک کوڕی مەروانلالشکارڵ مارکسپەندی پێشینانھەژارکەریم کابانکەعبەجەنگی جیھانیی یەکەمنۆکەندی سوێزتریگلیسێردسۆدیۆم🡆 More