کوردیی ناوەندی: زارێکی زمانی کوردییە

کوردیی ناوەندی، کرمانجیی خواروو یان سۆرانی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێت.

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، باشووری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، مەھاباد، بۆکان، سەردەشت، ساینقەڵا، تیکاب و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان، شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مەریوان، دیواندەرە، کامیاران، دێولان، قوروە، بیجار،جوانڕۆ و ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی دەشتی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و ناوچەیەک لە کولیایی لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک، پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بە ئەم شێوەزارە دەدوێن. شێوەزاری فەرمیی شانشینی کوردستان و کۆماری کوردستان بووە و ئێستا زمانی فەرمیی ھەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە. سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، سنە، بۆکان، مەھاباد، سەقز، مەریوان، بانە و پیرانشار لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.

کوردیی ناوەندی
سۆرانی، کوردی
کوردیی ناوەندی: وشە, ئاخێوەران, ئەلفوبێ
قسەی پێدەکرێ لەکوردیی ناوەندی: وشە, ئاخێوەران, ئەلفوبێ ئێران
کوردیی ناوەندی: وشە, ئاخێوەران, ئەلفوبێ عێراق
کوردیی ناوەندی: وشە, ئاخێوەران, ئەلفوبێ ھەرێمی کوردستان
ناوچەڕۆژھەڵاتی ناوین
ژمارەی ئاخێوەران١٥ ملیۆن کەس  (٢٠٢١)
بنەماڵەی زمان
ھیندوئەورووپایی
  • ھیندوئێرانی
    • ئێرانی
      • ئێرانیی ڕۆژاوا
        • ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3ckb
Linguasphere58-AAA-cae
کوردیی ناوەندی: وشە, ئاخێوەران, ئەلفوبێ
زاراوەکانی کوردی

██ کورمانجی ██ سۆرانی ██ خوارین و گۆرانی ██ زازاکی ██ تێکڵاو

وشە

زاراوەی کوردی سۆرانی نزیکەی ٩٢ ھەزار وشە لەخۆدەگرێت بەپێی فەرھەنگی زانستگای کوردستان.

ئاخێوەران

شارستانە گەورەکانی ئاخێوەری ئەم شێوەزارە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٦ ناوەندی ئاماری ئێران ئەمانەن:

ڕیز شارستان ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) زمان و شێوەزارەکانی تر
١ سنە ٥٠١٬٤٠٢
٢ سەقز ٢۴۸،۵۲۹
٣ بۆکان ۲۴۲،۱۴۷
٤ مەهاباد ٢۳۷،۸۲۰
٥ میاندواو ٢٢٥،٣٤٥ زمانی ئازەربایجانی (زۆرینە)
٦ مەریوان ١٩٥٬٢٦٣
٧ بانە ١٥٨٬٦٩٠
٨ قوروە ١٤٠٬١٩٢
٩ پیرانشار ١٣٨٬٨٦٤
١٠ نەغەدە ١٢١٬٦٠٢ زمانی ئازەربایجانی
۱١ سەردەشت ١١٨٬٨٤٩
١٢ کامیاران ١٠٢٬٨٥٦
١٣ ساینقەڵا ٩٢٬٤٥٦ زمانی ئازەربایجانی
١٤ بیجاڕ ٨٩٬١٦٢
١٥ سەرپێڵی زەھاو ٨٥٬٣٤٢ شێوەزاری کوردیی باشووری (زۆرینە)
١٦ تیکاب ٨٠٬٥٥٦ زمانی ئازەربایجانی
١٧ دیواندەرە ٨٠٬٠٤٠
١٨ جوانڕۆ ٧٥٬١٦٩
١٩ شنۆ ٧٣٬٨٨٦
٢٠ دێولان ٦٤٬٠١٥
٢١ پاوە ٦٠٬٤٣١ شێوەزاری ھەورامی
٢٢ ڕوانسەر ٤٧٬٦٥٧
٢٣ سەوڵاوا ٤٤٬٩٤٠ شێوەزاری ھەورامی
٢٤ سەلاسی باوەجانی ٣٥٬٢١٩

ئەلفوبێ

بۆ نووسینی کوردیی ناوەندی زیاتر لە ئەلفوبێی ئارامی کەڵک وەردەگیرێ و لە پەنا ئەلفوبێی ئارامیش لە ئەلفوبێی لاتینی کەم تا کورتێک کەڵک وەر دەگیرێ.

ھەڵسەنگاندن لەگەڵ کوردیی باکووری

جێناوە سەربەخۆکان لە کوردیی باکووری و کوردیی ناوەندی؛

کوردیی ناوەندی کوردیی باکووری
من ئەز-من
تۆ تو-تە
ئەو ئەو-وی/وێ
ئێمە ئەم-مە
ئێوە ھوون-وە
ئەوان ئەو-وان

دابەشبوونی زمان

  • -language = واتا زمان بۆ نموونە زمانی کوردی
  • -Dialect = واتا زار کە بچووکترە لە زمان بۆ نموونە زاری کوردیی ناوندی
  • -Subdialect = واتا شێوەزار یان دەڤۆک کە بچووکترە لە زار بۆ نموونە شێوەزاری موکریانی

- موکریانی شێوەزارێکە لە زاری کوردیی ناوەندی و سەر بە زمانی کوردییە.

سەرچاوەکان

زەبیحی، عەبدوڕەحمان. قامووسی زمانی کوردی، ورمێ: ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ١٣٦٧

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:کولکە

Tags:

کوردیی ناوەندی وشەکوردیی ناوەندی ئاخێوەرانکوردیی ناوەندی ئەلفوبێکوردیی ناوەندی ھەڵسەنگاندن لەگەڵ کوردیی باکووریکوردیی ناوەندی دابەشبوونی زمانکوردیی ناوەندی سەرچاوەکانکوردیی ناوەندی بەستەرە دەرەکییەکانکوردیی ناوەندیباشووری کوردستانبانەبۆکانبیجارتیکابجوانڕۆدیواندەرەدێولاندەشتی زەھاوزارزمانی کوردیساینقەڵاسلێمانیسنەسەردەشتسەقزشانشینی کوردستانشنۆشێوەزارعێراققوروەموکریانمەریوانمەھابادناوچەی ھەوشارنەغەدەپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواپارێزگای سلێمانیپارێزگای کرماشانپارێزگای کوردستانپارێزگای کەرکووکپارێزگای ھەولێرپیرانشارڕوانسەرڕۆژھەڵاتی کوردستانکامیارانکرماشانکۆماری کوردستانکەرکووکھەرێمی کوردستانھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گەردیلە ژمارەدڵبەڕێوبردنی کاتکەرتی غەززەشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسفێمینیزمھاوزایەندخوازینەرویژگەشبینیقەرەباغشەقڵاوەھێمنزەردەشتپەروەردەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشیعرزستانقەوزەسۆران (شار)محەممەد عەلی کلایبورجی ئیفێلجووشیزۆفرێنیابارستەحکوومەتی ھەرێمی کوردستانمێژووپەندی پێشینانپۆڕنھۆڵەنداترسمەروان کوڕی حەکەممۆرفیممانگە کوردییەکانبەردە ڕەشەکەکوردستانلا لیگانیکڵئوسترالیابەڕازیلئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردییووسف لە ئیسلامدائیمپراتۆریەتیی عوسمانیدەریای مردووحەماسدۆشکەگوندژنئەنجلینا جۆولیشەمێرانناتۆئیمام شافعیگەنمکرۆمۆسۆمڕوەکڕۆژژمێری ئێرانیعەلی خامنەییجلی کوردیشەڕی جەمەلمارف خەزنەدارحەسەن زیرەکبەکتریاسوێددڵزاربیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەفریشتە لە ئیسلامداحەمزە زارعیئیبراھیم ئەحمەدژنانی کوردپارێزگاکانی کوردستانزمانی سوریانیدەوڵەتی سەلجووقیمەسیحیمحەممەدزانکۆی سلێمانیبەنی ئیسرائیل🡆 More