پارێزگای سلێمانی یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق، و یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە.
ناوەندی پارێزگای سلێمانی، شاری سلێمانیە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ١٬٩٣٦٬٨٩١ کەس مەزەندە کراوە.
پارێزگای سلێمانی | |
---|---|
بە عەرەبی: محافظة السلیمانیة بە ئینگلیزی: Sulaymaniyah Governorate | |
سەرەوە- خوارەوە, ڕاست-چەپ: دیمەنی سلێمانی مۆزەخانەی سلێمانی • قەڵای شێروانە شانۆی ڕۆمانی • پەیکەری شەرەفخانی بەدلیسی سلێمانی لە شەودا | |
مۆری فەرمیی پارێزگای سلێمانی | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
مەڵبەند | سلێمانی |
ژمارەی قەزاکان | ١٤ |
ژمارەی ناحیەکان | ٤٦ |
ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان | ١٥ |
بوون بە پارێزگا | ١٩٢٠ |
دامەزرێنەر | ئیبراھیم پاشای بابان |
ھاوناو | سڵێمان پاشای بابان |
دەسەڵات حکومەتی خۆجییی | |
• جۆر | ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی |
• پارێزگار | ھەڤاڵ ئەبووبەکر |
• ژ. ئەندامانی ئەنجومەن | ٣٠ |
ڕووبەر | |
• پارێزگا | ٢٠٬١٤٣٫٩١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٬٧٧٧٫٦١ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ میلی چوارگۆشە) ٢% |
• شاری | ٣٫٤٠٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٣١٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٤٥٠ مەتر (١٬٤٨٠ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٦٠٧ مەتر (١١٬٨٣٤ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٥٠ مەتر (٨٢٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• پارێزگا | ٢٬٢٥٠٬٠٠٠ |
سەرناوی دانیشتوو | سلێمانێیی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی و ھەورامی) و سوریانی، عهرهبی و تورکی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، مەسیحی و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦ بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
پارێزگای سلێمانی بەشی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژھەڵاتی دەوڵەتی عێراق پێکدەھێنێت. لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ئێراندا(پارێزگای کوردستان، پارێزگای کرماشان و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا)، لە باکوور و باکووری ڕۆژاواوە لە گەڵ پارێزگای ھەولێردا، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگای کەرکووکدا، لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگای سەلاحەددین و لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای دیالەدا.
ناوچەی سلێمانی، بەھۆیە ناوچەیەکی چیایی و جەنگەڵ و دارستان و ھەوراز و نشێو بووەو دەیان ئەشکەوتی تێدا بووە، ھەر لە کۆنەوە جێگەی مانەوەی مرۆڤ بووە و یەکێک بووە لەو ناوچانەی جیھانە کە سەرەتایی شارستانییەتی تێدا دەرکەوتووە، لە چاخی بلایستۆسینەوە ئەشکەوت و دۆڵەکانی ئەم ناوچەیە مرۆڤی لەخۆی گرتووە. نزیکەی ھەموو ئەشکەوتەکانی ئەم ناوچەیە جێ پێی مرۆڤی چاخە کۆنەکانی پێوە دیارە و تەنانەت لە ھەندێک ناوچە بێ ھەڵکۆڵین ماددەی ئارکیۆلۆژی وەک پارچە گۆزە و دیزە و ئامرازی بەردین ..ھتد دەدۆزینەوە. بەگشتی ناوچەی کوردستان و بەتایبەتیش ئەوەی ئەمرۆ پێی دەڵین پارێزگای سلێمانی وەک خاڵێکی سەرەتا بۆ مێژووی ڕۆژھەڵاتی ناوین بەگشتی و ناوچەی مێزۆپۆتامیا.
ھەر لەچاخی بەردینی کۆنەوە واتە پێش(١٢٠٠٠٠) ساڵ پێش ئێستا لەھەندێک لە ئەشکەوتەکانی ئەم ناوچەیەدا پاشماوە و جێی پێی مرۆڤی چاخی بەردینی تێدا دۆزراوەتەوە، کە تەمەنی ھەندێک لەوانە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٢٠ ھەزار ساڵ پێش ئێستا بۆ نمونە ناوچەی بەردە بەڵەک، کە دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی چەمچەماڵ بەدووریی دوو کیلۆمەتر. کە چەندین ئامرازی ئارکیۆلۆژی لەلایەن تیمێکی زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکی تێدا دۆزراوەتەوە. کە بریتین لە پارچە بەردی ڕاو، ھەروەھا چەنیدن ئێسکی بەبەردبووی ئاژەڵی ئەو سەردەمەی وەک فیل و گا و مەڕ و بزن. کەمێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠ ھەزار تا٦٠ ھەروەھا شوێنەواری مێژووی چاخی بەردینی کۆن لە ھەردوو ئەشکەوتی زەرزی لە چەمی رێزان سەر بە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان و ئەشکەوتی ھەزارمێرد لە چیای بەرانان لەبەرامبەر شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە کە تەمەنیان دەگەرێتەوە بۆ ٦٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر. لەھەردوو ئەو ئەشکەوتەدا چەندین ئێسکی مرۆڤی چاخی بەردینی کۆن دۆزراوەتەوە. ھەمان ئەم ئەشکەوتانە لە چینەکانی سەروتریاندا جێ پێی مرۆڤی چاخی بەردینی ناوەراست و نوێش دۆزراونەتەوە.
لەو قۆناخەنەدا مرۆڤەکان بە کۆمەڵی بچووک لە پێدەشت و ئەشکەوتەکان و نزیک ڕووبارەکاندا ژیاون فێری ڕاوەماسی و بەخێوکردنی ھەندێک ئاژەڵی ماڵی بوون، ئەم مرۆڤە کۆنانە کە لەچاخی بەردینی نوێدا ھەوڵی نیشتەجێ بوونیان داوە بۆ نمونە ناوچەکانی (کەریم شار) لە ناوچەی سلێمانی پێش ١٠ ھەزار ساڵ یەکەمین ھەوڵی نیشتەجێ بوون دەبینرێت. کە بەشێوەی کاتی و ھاوینان تیدا نیشتەجێ بوون و زستانان لەبەر بەفروباران گەراونەتەوە ئەشکەوتەکان.
بەپێی تازەترین لێکۆڵینەوەی شوێنەواری لە گوندی بێستانسووری ناوچەی شارەزوو ١٢ ھەزار ساڵ لەمەوبەر یەکەمین ھەوڵی نیشتەجێ بوون لەوێ ڕوویداوە. بەڵام گوندی چەرمۆ لە چەمچەماڵ کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٦٫٧٠٠ ھەزار ساڵ پێش زایین، رەنگە یەکەمین گوندی ھەمیشەی بێت لە ناوچەکەدا، کە ٢٥ خانوو پێکھاتووە و ھەر خانوویەکیان لە چەند ژوورێکی بچووک دروست کراون. ھەروەھا لەم گوندەدا بزن و سەگ ماڵی کراون و خەڵکی ئەم گوندە جگەلە بەخێوکردنی ئاژەڵ و راوکردنیان، کشتوکاڵیشیان زانیووە و دانەوێڵەی وەک گەنم و جۆ و ھەروەھا پاقلەی بەخەڵوززبووی تێدا دۆزراوەتەوە. جگەلە دۆزینەوەی دەسکەوان بۆ کوتانی دانەوێڵە و بەئاردکردنی.
گوندی چەرمۆ بە کۆنترین گوند دادەنرێت کە مرۆڤی کۆنی تێدا نیشتەجێ بوو بێت و کشتوکاڵی کردبێت. لەو گوندەدا پیشەسازی دەفر و ئامانی لە قوڕ دروست کراو و کەلوپەلی کشتوکاڵی و راو پەرەی پێدراوە. جگەلە دروستکردنی خوداوەندی دایک کە چەند پەیکەرێکی بچوکی ژنە بۆ پەرەستنی ئاینی بەکارھێنراون. ئەو گاسنانەی تا ئەم دوایەش کە جوتیارانی کورد بەکاریان دەھێنا بۆ کێڵانی زەوی قەد شاخەکان سەرەتای دروست بوونی دەگەڕێتەوە بۆ گوندی چەرمۆ.
لە ھەرێمی کوردستان بەرەسمی نزیکەی ٣٣٦٤ ناوچەی شوێنەواری تۆمارکراون و بەشێکی بەرچاوی ئەو شوێنەوارانە لە سلێمانی ھەڵکەوتوون، بەڵام ژمارەیەکی ئێجگار کەمیان کنەوپشکنیان بۆ کراوەو بەم ھۆیەش گەلێک نھێنی و رازی مێژووی کۆنی ئەم ناوچەیە ھێشتا لەژێر خاکدا. ناوچەی سلێمانی دائەنرێ بەیەکێک لە شووێنە کۆنەکانی نیشتەجێبوونی مرۆفی سەرەتایی بەپێی لێکۆڵەرەوە و زانکۆ و پشکنەر و پڕٶفیسۆرە جیھانیەکان، لە سەردەمی ( چاخی بەردینی ھەرە کۆن )ەوە مرۆڤ تیایدا ژیاوە لە ماوەی نزیکەی ١٢٠ ھەزار ساڵی ڕابردوو دا کە ناوەندی مرۆڤە سەرەتاییەکان بووە لە مرۆڤی نیادەرتاڵ و ھاوشێوەکانی:
جگەلەوەی بەپێی ئەو شوێنەوارانەی باسکران، سەرەتای کشتوکاڵ شارستانی و نیشتەجێ بوون لە ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت ئەوەی ئەمرۆ پارێزگای سلێمانییە سەری ھەڵداوە، بگرە رەنگە سەرەتای نوسینیش بگەڕێتەوە بۆ ئەم ناوچەیە، لەبەرئەوەی ھەندێک لەمێژوونووسان جەخت دەکەنەوە کە سۆمەرییەکان کە داھێنەری نوسین بوون نوسینی وێنەییان داھێناوە لە بنەڕەتەوە لەھەمان ئەو خەڵکانەبوون کە پێشتر لەناوچە شاخاوییەکان ژیاون. (دکتۆر پاکیزە رەحیم حلمی) بروای وایە نوسینی سۆمەری بێ پێشینە نییە و مۆرەکانی شوێنەواری تەپە گەورە پلەیەکەم و ھەنگاوی یەکەمی خەتی وێنەی(ھیرۆگلیفی)ن. ھەروەک بەم دواییانە لە ناوچەی رۆژئاوای دەریاچەی دەربەندیخان و لەنزیک گوندی گوڵان لەپارێزگای سلێمانی شوێنەوارێک دۆزراوەتەوە کە بەقەد بە شاخێکەوە وێنەی چەند ئاسکە کێویەک ھەڵکەندراوە، ھەرچەندە مێژووەکەی بەشێوەیەکی زانستی دیاری نەکراوە بەڵام بەرای ھەندێک شارەزا مێژوویان بۆ چاخی بەردینی ناوەراست دەگەڕێتەوە، ئەگەر ئەمەش وابێت دەبێت ھەنگاوی سەرەتایی نوسینی ھێمای لە ناوچەی سلێمانییەوە دەستی پێکردبێت.
بابانەکان پێش بونیادنانی سلێمانی مەڵبەندی حوکمرانیان لە چەند ناوچەیەک بووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
ئەم پارێزگایە تا نیوەی سەدەی نۆزدەھەم خوودی میرنشینی بابان بوو لە سنووری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، ناوەندی ئەم میرنشینە سەرەتا لە قەڵاچوالان بوو. پاشان لە ساڵی (١١٩٩ک - ١٧٨٤ز)دا ئیبراھیم پاشای بابان فەرمانی دروستکردنی ناوەندێکی تازەی بۆ میرنشینەکەدا، پایتەختی گواستەوە بۆ شارە تازەکە و ناوینا سلێمانی، ئەم میرنشینە لە ساڵی ١٨٥١ز دا کۆتایی پێھات و بچووککرایەوە بۆ لیوا و لکێندرا بە ئەیالەتی شارەزوورەوە.
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندوز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانیە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە ناحیەکانی(عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.
ناکۆکی نێوان میرانی بابان ھەر بەردەوام بوو، میر محەممەد بە ھەلی زانی ھێرش بکاتە سەر میرنشینی بابان، وەزیر (عەلی پاشا-والی بەغدا) لەگەڵ حکومەتی ئێراندا ھاوپەیمانییەکی دژی میرنشینی سۆران بەست و ھەردووکیان ھاوکاری سڵێمان پاشای بابانیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا ھێزی سۆران لە پێشڕەویدا بوون و گەیشتبوونە سورداش سوپای ھەردوولا لە قەمچوغە گەیشتنە یەک و شەڕێکی قورس لە نێوانیاندا ڕوویدا و سوپای سۆران ناچار بوو پاشەکشێ بکات بۆ کۆیە و ھێزی سڵێمان پاشای بابان کەوتە دوای و لە نزیک کۆیە جارێکیتر شەڕ ڕوویدا، ھێزی بابان و ھاوپەیمانەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و ھەردوولا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ھێڵی ڕانیە، بتوێن، خەلەکان، چناران تا زێی بچووک و دەربەند ببێتە سنووری نێوانیان. دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە(سۆران لە ١٨٣٦) و (بابان لە ١٨٥١)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە و لیوای سلێمانی (١٧)قەزای لە خۆدەگرت، ئەمەش لە ھەرسێ ساڵنامەی عوسمانی ژمارە(١١-١٢-١٣)دا دەردەکەوێت.
ژ | ناوی قەزا | یەکەی کارگێڕی |
---|---|---|
١ | سلێمانی، سەرچنار، ھۆزی مندمی(مەنمی) | سەرچنار |
٢ | قەرەداغ، زەردیاوا | قەرەداغ |
٣ | مەحال دەھلۆ(دەلۆ) | سەنگاو |
٤ | مەحال(زەند، زەنگەنە، شێخان، داودە) | قادرکەرەم و شێروانە |
٥ | بازیان، چەمچەماڵ، نورە، ھۆزی ھەمەوەند | چەمچەماڵ و بازیان |
٦ | پیرحەیاتی، چیاسەوز | ئاغجەلەر |
٧ | سەرچنار، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر | ئاغجەلەر |
٨ | جبق قلعە، قەڵاسێوکە، سەیفەدین، ئاغجەلەر، عەسکەر، ھۆزی سمایل عوزێری | ئاغجەلەر |
٩ | سورداش | سورداش |
١٠ | مەرگە | مەرگە |
١١ | پشدەر، ھۆزی مەنگوڕ، مامش، ڕەمەک | پشدەر و ناودەشت |
١٢ | شینکی، گەڵاڵە، ماوەت، سیوەیل | ماوەت، سیوەیل |
١٣ | ئالان و سەراو و میراوا | سیوەیل |
١٤ | شارباژێڕ، قەڵاچوالان، بەرکێو | شارباژێڕ |
١٥ | سرۆچک، قزڵجە، تەڕاتەوەن، چەوتان، پێنجوێن | سرۆچک و پێنجوێن |
١٦ | گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماوا | خورماڵ، وارماوا، پێباز |
١٧ | شەمێران و شێخ مەیدان و ھۆزی چاقر | ھەڵەبجە |
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:
ئەم گۆڕانکاریانە لە ناوەڕۆکی ھەردوو ساڵنامەی دەوڵەتی عوسمانی ژمارە(٢٤) و (٢٧)ی ساڵانی (١٢٨٦ک-١٨٦ۆز) و (١٢٨٩ک-١٨٧٢ز)دا ھاتووە.
ژ | ناوی قەزا لە ساڵنامەکاندا | ناوی ڕاستەقینە | ژ | ناوی قەزا لە ساڵنامەکاندا | ناوی ڕاستەقینە |
---|---|---|---|---|---|
١ | قرەطاغ | قەرەداغ | ٩ | قزلجة | قزڵجە |
٢ | گلعنبر | گوڵعەنبەر | ١٠ | شھربازاری | شارباژێڕ |
٣ | بارتان | بازیان | ١١ | سنکان | سەنگاو |
٤ | سوریچک | سرۆچک | ١٢ | وصال | سیوەیل |
٥ | زنیکة | زەنگەنە | ١٣ | قوار | غەوارە |
٦ | شوان | شوان | ١٤ | قلعة سوکة | قەڵاسێوکە |
٧ | سورطان | سورداش | ١٥ | مساوات | ماوەت |
٨ | ھرکیة | مەرگە | ١٦ | زرگوز | زڕگوێز |
لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنوری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکاریانە ھەڵوەشاندنەوەی قەزای قەرەداغ و ناحیەی زەنگەنە، کە لەبری ناحیەی زەنگەنە ناحیەی گل ھاتووەتە کایەوە و خراوەتە سەر لیوای کەرکووک، بەمەش چەمی ئاوەسپی بووە سنووری نێوان ئەم ناحیەیە و ناوەندی قەزای صلاحیە(کفری).
ژ | قەزا | ناحیە |
---|---|---|
١ | قەزای سلێمانی | ناحیەی زڕگوێز |
٢ | قەزای گوڵعەبەر | ناحیەی سرۆچک |
ناحیەی قزڵجە | ||
٣ | قەزای قەرەداغ | ناحیەی سەنگاو |
ناحیەی زەنگەنە | ||
٤ | قەزای بازیان | ناحیەی قەڵاسێوکە |
٥ | قەزای مەرگە | ناحیەی سورداش |
ناحیەی پشدەر | ||
٦ | قەزای شارباژێڕ | — |
٧ | قەزای عەشایری جاف | — |
ساڵی ١٨٩٠ | ساڵی ١٨٩٢ | ساڵی ١٨٩٤ | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ژ | قەزا | ناحیە | ژ | قەزا | ناحیە | ژ | قەزا | ناحیە |
١ | بازیان (بازیان) | قەڵا سێوکە | ١ | ناوەندی قەزا (سلێمانی) | ڕۆژھەڵات | ١ | ناوەندی قەزا (سلێمانی) | سەرچناری ڕۆژھەڵات |
سەنگاو (سەنگاو) | ڕۆژاوا | سەرچناری ڕۆژاوا | ||||||
— | قەرەداغ (قەرەداغ) | قەرەداغ (قەرەداغ) | ||||||
— | غەوارە | ئێڵی غەوارە | ||||||
٢ | مەرگە (مەرگە) | سورداش (سورداش) | ٢ | بازیان | قەڵاسێوکە | ٢ | بازیان (چەمچەماڵ) | قەڵاسێوکە |
پشدەر (قەڵادزێ) | سەنگاو (سەنگاو) | سەنگاو (سەنگاو) | ||||||
٣ | گوڵعەنبەر (خورماڵ) | سرۆچک (گێڵدەرە) | ٣ | مەرگە (مەرگە) | سورداش (سورداش) | ٣ | مەرگە (مەرگە) | سورداش (سورداش) |
قزڵجە (قزڵجە) | پشدەر | پشدەر | ||||||
٤ | شارباژێڕ | ماوەت | ٤ | گوڵعەنبەر (خورماڵ) | سرۆچک (گێڵدەرە) | ٤ | گوڵعەنبەر (ھەڵەبجە) | سرۆچک (گێڵدەرە) |
— | قزلجە | قزڵجە | ||||||
٥ | — | — | ٥ | شارباژێڕ | ماوەت | ٥ | شارباژێڕ (سیتەک) | ماوەت |
ساڵی ١٩٠٧ | ساڵی ١٩١١ | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ژ | قەزا | ناوەندی قەزا | ناحیە | ژ | قەزا | ناوەندی قەزا | ناحیە | ژ.گوند |
١ | ناوەندی قەزا | سلێمانی | سەرچناری ڕۆژھەڵات | ١ | ناوەندی قەزا | سلێمانی | سەرچناری ڕۆژھەڵات | ١٣٩ |
سەرچناری ڕۆژاوا | سەرچناری ڕۆژاوا | |||||||
قەرەداغ (قەرەداغ) | ئێڵی غەوارە(گەڕۆک) | ٠ | ||||||
ئێڵی غەوارە(گەڕۆک) | قەرەداغ (قەرەداغ) | ١٧٣ | ||||||
— | سورداش (سورداش) | ٦٩ | ||||||
٢ | بازیان | چەمچەماڵ | قەڵاسێوکە | ٢ | بازیان | چەمچەماڵ | ناوەندی قەزا | ٧٠ |
سەنگاو (سەنگاو) | قەڵاسێوکە | ٥٣ | ||||||
— | سەنگاو (سەنگاو) | ٣٦ | ||||||
٣ | گوڵعەنبەر | ھەڵەبجە | سرۆچک (گێڵدەرە) | ٣ | گوڵعەنبەر | ھەڵەبجە | ناوەندی قەزا | ١١٣ |
قزڵجە (قزڵجە) | قزڵجە (قزڵجە) | ٩٠ | ||||||
— | سرۆچک (گێڵدەرە) | ١٠٦ | ||||||
٤ | مەعمورە ئەلحەمید | قەڵادزێ | پشدەر | ٤ | مەعمورە ئەلحەمید | قەڵادزێ | مەرگە (مەرگە) | ٤٥ |
مەرگە (مەرگە) | پشدەر | ٦٣ | ||||||
٥ | شارباژێڕ | سیتەک | ماوەت (ماوەت) | ٥ | شارباژێڕ | سیتەک | ناوەندی قەزا | ٨٩ |
— | ماوەت (ماوەت) | ٣٦ | ||||||
کۆی گشتی | ١١ ناحیە | ١٠٨٢ |
لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق، ئەم سەردەمەش دابەشی سێ قۆناغ دەکرێت.
لەم قۆناغەدا حکومەتی پاشایەتی ھەستا بە:-
بەم شێوەیە لیوای سلێمانی لە سییەکاندا لە(٣)قەزا و (١١) ناحیە پێکھاتبوو.
ژ | قەزا | ناحیە | ژ | قەزا | ناحیە | ژ | قەزا | ناحیە |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای سلێمانی | ناحیەی تانجەرۆ (عەربەت) | ٢ | قەزای ھەڵەبجە | ناحیەی خورماڵ (خورماڵ) | ٣ | قەزای شارباژێڕ | ناحیەی سرۆچک (گێڵدەرە) |
ناحیەی قەرەداغ (قەرەداغ) | ناحیەی وارماوا (زەڕایەن) | ناحیەی ماوەت (ماوەت) | ||||||
ناحیەی سورداش (سورداش) | ناحیەی پێنجوێن (پێنجوێن) | ناحیەی پشدەر١ (قەڵادزێ) | ||||||
ناحیەی بازیان (بازیان) | — | ناحیەی پشدەر ٢ (مەرگە) | ||||||
کۆی گشتی | ٣ قەزا و ١١ ناحیە |
حکومەت لەم قۆناغەدا سەرلەنوێ قەزای پشدەری ھێنایە کایەوە بە دابڕانی لە قەزای شارباژێڕ، بەم شێوەیە ئەم لیوایە لە (٤)قەزا و (١٠) ناحیە پێکھاتبوو، لە پڕۆسەی سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧دا زانیاری ورد و تایبەت بە ڕەوشی کارگێڕی لیواکانی عێراق تۆمارکرا، وەکو یەکە کارگێڕییەکان، ڕووبەر و دانیشتوانەکەی، ئەمە لەلایەک و لەلایەکیترەوە پێویستی یەکە کارگێڕییەکان لە دوای تەواو بوونی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی مافی زەوییەکانی ھەریەک لەلایەن فەرمانگەکانی تەسوییەوە کێشرا.
سنووری ئەم لیوایە لە سەرەتای ئەنجامدانی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی مافی زەوییەکاندا(تسویة) بە پێی بڕیاری (٢٩)ی ساڵی ١٩٣٨دا ″کە بەکردار لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی پێکرد و تا پەنجاکانیش بەردەوام بوو″.
لەدوای سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧ و کۆتایی ئەم سەردەمە چەندین گۆڕانکاری کارگێڕی لە سنووری ئەم لیوایە ئەنجامدرا، گرنگترینیان فراوان بوونی سنووری ئەم لیوایەیە بە دابڕاندنی قەزای ڕانیە لە لیوای ئەربیل و لکاندنی بەم لیوایەوە.
ژ | قەزا | ناحیە | ناوەند | ژ | قەزا | ناحیە | ناوەند |
---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای سلێمانی | ناوەندی قەزا | سلێمانی | ٤ | قەزای شارباژێڕ | ناوەندی قەزا | چوارتا |
ناحیەی تانجەرۆ | عەربەت | ناحیەی ماوەت | ماوەت | ||||
ناحیەی قەرەداغ | قەرەداغ | ناحیەی سرۆچک | بەرزنجە | ||||
ناحیەی سورداش | سورداش | ناحیەی سیوەیل | باسنێ | ||||
ناحیەی بازیان | بازیان | — | — | ||||
ناحیەی شارەزوور | سەید سادق | — | — | ||||
٢ | قەزای ھەڵەبجە | ناوەندی قەزا | ھەڵەبجە | ٥ | قەزای ڕانیە | ناوەندی قەزا | ڕانیە |
ناحیەی خورماڵ | خورماڵ | ناحیەی ناودەشت | سەنگەسەر | ||||
ناحیەی وارماوا | دەربەندیخان | ناحیەی چناران | دووکان | ||||
ناحیەی پێنجوێن | پێنجوێن | — | — | ||||
٣ | قەزای پشدەر | ناوەندی قەزا | قەڵادزێ | ||||
ناحیەی مەرگە | بنگرد |
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.
ژ | قەزا | ناحیە | ناوەندی ناحیە | ژمارەی کەرت | ژمارەی گوندەکان |
---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای سلێمانی (سلێمانی) | ناحیەی سەرچنار | سەرچنار | ٦١ | ٣٣٢ |
ناحیەی تانجەرۆ | عەربەت | ٥٨ | |||
ناحیەی قەرەداغ | قەرەداغ | ٦١ | |||
ناحیەی سورداش | سورداش | ٥٩ | |||
ناحیەی بازیان | تەیناڵ | ٤٢ | |||
ناحیەی شارەزوور | سەید سادق | ٢٤ | |||
٢ | قەزای ھەڵەبجە (ھەڵەبجە) | ناحیەی سیروان | کێلەسپی | ٧١ | ٢٥٢ |
ناحیەی خورماڵ | خورماڵ | ٣٩ | |||
ناحیەی دەربەندیخان | دەربەندیخان | ٣٧ | |||
٣ | قەزای پێنجوێن (پێنجوێن) | ناحیەی پێنجوێن | پێنجوێن | ٥١ | ١٠٢ |
ناحیەی گەرمک | گەرمک | ٥٩ | |||
٤ | قەزای شارباژێڕ (چوارتا) | ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ | چوارتا | ٨٦ | ٢٦٧ |
ناحیەی سیوەیل | باسنێ | ٤٥ | |||
ناحیەی ماوەت | ماوەت | ٥٧ | |||
ناحیەی سرۆچک | بەرزنجە | ٥٦ | |||
٥ | قەزای پشدەر (قەڵادزێ) | ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر | قەڵادزێ | ٨٢ | ١٣٨ |
ناحیەی مەرگە | بنگرد | ٥٥ | |||
٦ | قەزای ڕانیە (ڕانیە) | ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە | چوارقوڕنە | ٩٥ | ٢١٠ |
ناحیەی چناران | دووکان | ٤٢ | |||
ناحیەی ناودەشت | سەنگەسەر | ٧٥ | |||
کۆی گشتی | ١٨ ناحیە | — | ١١٥٥ | ١٣٠١ |
ژ | قەزا | ناحیە | ناوەندی ناحیە | ژمارەی کەرت |
---|---|---|---|---|
١ | قەزای سلێمانی (سلێمانی) | ناوەندی قەزا | سلێمانی | ٣٥٠ |
ناحیەی الاخوة | عەربەت | ٤٧ | ||
ناحیەی بازیان | تەیناڵ | ٤٢ | ||
٢ | صدامیة حلبجة (ھەڵەبجەی تازە) | ناوەندی قەزا | ھەڵەبجەی تازە | ١١٦ |
ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن | پێنجوێن | ١٢٤ | ||
ناحیەی شارەزوور | زەڕایەن | ٣٤ | ||
٣ | قەزای پشدەر (قەڵادزێ) | ناوەندی قەزا | قەڵادزێ | ٨٢ |
ناحیەی ناودەشت | سەنگەسەر | ٦٥ | ||
٤ | قەزای ڕانیە (ڕانیە) | ناوەندی قەزا | ڕانیە | ٩٤ |
٥ | قەزای دووکان (دووکان) | ناوەندی قەزا | دووکان | ١٥٦ |
٦ | قەزای دەربەندیخان (دەربەندیخان) | ناوەندی قەزا | دەربەندیخان | ٣٤ |
٧ | قەزای چەمچەماڵ (چەمچەماڵ) | ناوەندی قەزا | چەمچەماڵ | ٢٥٧ |
٨ | قەزای کەلار (کەلار) | ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار | کەلار | ١٤٤ |
ناحیەی صمود | ڕزگاری | ٠ | ||
کۆی گشتی | ٦ ناحیە | ١٥٤٥ |
ژ | قەزا | ناحیە | ژمارەی کەرتەکان | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ساڵی ١٩٤٧ | ساڵی ١٩٦٥ | ساڵی ١٩٧٧ | ساڵی ١٩٨٦ | ساڵی ١٩٨٧ | ساڵی ١٩٨٩ | تێبینی | |||
١ | قەزای سلێمانی (سلێمانی) | ناحیەی سەرچنار | ٦١ | ٦١ | ٦١ | ٦١ | ١٢٢ | ٣٥٠ | |
ناحیەی تانجەرۆ | ٥٨ | ٥٨ | ٥٨ | ٤٧ | ٤٧ | ٤٧ | |||
ناحیەی قەرەداغ | ٦١ | ٦١ | ٦١ | ٦١ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی بازیان | ٤٢ | ٤٢ | ٤٢ | ٤٢ | ٤٢ | ٤٢ | |||
ناحیەی سورداش | ٦٣ | ٥٩ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی شارەزوور | ٠ | ٢٤ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
٢ | قەزای ھەڵەبجە (ھەڵەبجە) | ناحیەی سیروان | ٧١ | ٧١ | ٧١ | ٥١ | ٨٩ | ١١٦ | |
ناحیەی خورماڵ | ٦٣ | ٣٩ | ١٦ | ١٦ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی پێنجوێن | ١١٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی وارماوا | ٣٧ | ٣٧ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی شارەزوور | ٠ | ٠ | ٢٥ | ٢٧ | ٢٧ | ٠ | |||
ناحیەی بیارە | ٠ | ٠ | ٢٢ | ٢٢ | ٠ | ٠ | |||
٣ | قەزای پێنجوێن (پێنجوێن) | ناحیەی پێنجوێن | ٠ | ٥١ | ٥١ | ٨٤ | ١٢٤ | ١٢٤ | |
ناحیەی ناڵپارێز | ٠ | ٠ | ٠ | ٤٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی گەرمک | ٠ | ٥٩ | ٥٩ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
٤ | قەزای شارباژێڕ (چوارتا) | ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ | ١٣١ | ٨٦ | ٨٦ | ٦٨ | ١٢٥ | ٠ | |
ناحیەی ماوەت | ٥٧ | ٥٧ | ٥٧ | ٦٣ | ٦٣ | ٠ | |||
ناحیەی سیوەیل | ٠ | ٤٥ | ٤٥ | ٥٧ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی سرۆچک | ٥٦ | ٥٦ | ٥٦ | ٤٠ | ٤٠ | ٠ | |||
٥ | قەزای پشدەر (قەڵادزێ) | ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر | ٨٢ | ٨٢ | ٥٦ | ٨٢ | ٨٢ | ٨٢ | |
ناحیەی ناودەشت | ٠ | ٠ | ٧٥ | ٦٥ | ٦٥ | ٦٥ | (١٠) کەرتی ھەڵوەشێنراون | ||
ناحیەی مەرگە | ٥٥ | ٥٥ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی ھێرۆ | ٠ | ٠ | ٢٦ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
٦ | قەزای ڕانیە (ڕانیە) | ناحیەی ڕانیە | ٠ | ٩٥ | ٧٤ | ٤٣ | ٧٤ | ٩٤ | کەرتی (٨٧) لەگەڵ (٨٨) کراوەتە یەک |
ناحیەی ناودەشت | ٠ | ٧٥ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی چناران | ٠ | ٤٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی مەرگە | ٠ | ٠ | ٥٥ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی بێتواتە | ٠ | ٠ | ٢٠ | ٢٠ | ٢٠ | ٠ | |||
ناحیەی سەرکەپکان | ٠ | ٠ | ٠ | ٣١ | ٠ | ٠ | |||
٧ | قەزای دووکان (دووکان) | ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان | ٠ | ٠ | ٠ | ١١ | ١٥٦ | ١٥٦ | |
ناحیەی چناران | ٠ | ٠ | ٤٢ | ٣١ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی سورداش | ٠ | ٠ | ٥٩ | ٥٩ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی مەرگە | ٠ | ٠ | ٠ | ٥٥ | ٠ | ٠ | |||
٨ | قەزای دەربەندیخان (دەربەندیخان) | ناحیەی دەربەندیخان | ٠ | ٠ | ٣٧ | ٣٤ | ٣٤ | ٣٤ | |
ناحیەی زەڕایەن | ٠ | ٠ | ٠ | ٣٤ | ٣٤ | ٣٤ | |||
٩ | قەزای چەمچەماڵ (چەمچەماڵ) | ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ | ٠ | ٠ | ٥٩ | ٥٩ | ٢٥٧ | ٢٥٧ | (٨١)کەرتی ناحیەی قادرکەرەم خرایە سەر ناحیەی چەمچەماڵ |
ناحیەی قادرکەرەم | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی ئاغجەلەر | ٠ | ٠ | ٦٠ | ٦٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی سەنگاو | ٠ | ٠ | ٥٧ | ٥٧ | ٠ | ٠ | |||
١٠ | قەزای کەلار (کەلار) | ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار | ٠ | ٠ | ٢١ | ٢١ | ١٤٤ | ١٤٤ | |
ناحیەی تیلەکۆ | ٠ | ٠ | ٦١ | ٦١ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی پێباز | ٠ | ٠ | ٦٢ | ٦٢ | ٠ | ٠ | |||
کۆی گشتی | ٩٤٧ | ١١٥٥ | ١٤٧٤ | ١٤٦٤ | ١٥٤٥ | ١٥٤٥ |
لەم قۆناغەدا چەند گۆڕانکارییەک لە یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدا کرا لەوانەم:
لە ساڵی ١٩٢٧وە دوای دانانی مەتەسەریف، ژمارەیەکی زۆر موتەسەریف و پارێزگار سەرۆکی یەکەی ئیداری پارێزگای سلێمانی بوون لەم خشتەیەدا ئاماژەی پێکراوە:
ژ | پارێزگار (متصریف) | ماوەی دەسەڵات | ژ | پارێزگار (متصریف) | ماوەی دەسەڵات |
---|---|---|---|---|---|
سەردەمی پاشایەتی | |||||
١ | ئەحمەد تۆفیق ساڵەح سڵیمان بەگ | (٧\٣\١٩٢٥ - ١٩\٤\١٩٢٧) | ٢ | ئەحمەد عوسمان ئەربیللی | (٢٩\٤\١٩٢٧ - ١٠\٥\١٩٣٠) |
٣ | تۆفیق وەھبی | (١١\٥\١٩٣٠ - ٢٢\٨\١٩٣٠) | ٤ | ئەحمەد تۆفیق ساڵەح سڵیمان بەگ | (٢٨\٩\١٩٣٠ - ٢٤\٤\١٩٣٥) |
٥ | ساڵەح زەکی بەگی ساحێبقڕان | (١\٥\١٩٣٥ - ١٢\٧\١٩٣٦) | ٦ | ناجی عەلی ھورمزی | (٢٥\٧\١٩٣٦ - ٣٠\٩\١٩٣٧) |
٧ | عبدالمجید العقوبی | (١\١٠\١٩٣٧ - ١٧\٢\١٩٣٩) | ٨ | حاجی ڕەمەزان | (١٣\٣\١٩٤٠ - ١\٧\١٩٤٠) |
٩ | حمید عبدالمجید صرصر | (٨\٧\١٩٤٠ - ٥\٥\١٩٤١) | ١٠ | حسێن فەوزی | (٥\٥\١٩٤١ - ٢٧\٦\١٩٤١) |
١١ | موستەفا مەحمود عەبدولڕحمان قەرەداغی | (٢٨\٦\١٩٤١ - ٣٠\١٠\١٩٤٣) | ١٢ | وەفیق حەبیب | (٣١\١٠\١٩٤٣ - ٥\٢\١٩٤٤) |
١٣ | بھاءادین نوری | (١٢\٢\١٩٤٤ - ٥\٨\١٩٤٤) | ١٤ | مەعروف جیاوک | (٧\٨\١٩٤٤ - ٣\٤\١٩٤٦) |
١٥ | موسی شاکر | (١٨\٤\١٩٤٦ - ٢٧\٦\١٩٤٦) | ١٦ | حسن عبداللە شێخ رضا | (١١\٨\١٩٤٦ - ١٧\١\١٩٤٨) |
١٧ | سید علی الحجازی | (١٩\١\١٩٤٨ - ١٣\٤\١٩٤٨) | ١٨ | جمیل رشید | (١١\٥\١٩٤٨ - ١٢\٩\١٩٤٨) |
١٩ | نجم الدین صائب | (٥\١١\١٩٤٨ - ٢١\١١\١٩٥٠) | ٢٠ | جەلال خالید | (٢\١٢\١٩٥٢ - ٢٠\٧\١٩٥٤) |
٢١ | مزاحم ماھر | (٢٠\٧\١٩٥٤ - ٢١\٧\١٩٥٤) | ٢٢ | شامل الیعقوبی | (٢٢\٧\١٩٥٤ - ١٦\٩\١٩٥٤) |
٢٣ | عومەر عەلی | (٢٠\٩\١٩٥٤ - ١٥\٥\١٩٥٧) | ٢٣ | عبدالمطلب الامین | (١٧\٥\١٩٥٧ - ٤\٩\١٩٥٨) |
سەردەمی کۆماری | |||||
٢٤ | عادل جلال | (٢١\١\١٩٥٩ - ١٣\٨\١٩٥٩) | ٢٥ | عبدالمطلب الامین | (٢٠\٨\—١٩٥٩ - ٢\٥\١٩٦٠) |
٢٦ | باقر الدجیلی | (١١\٦\١٩٦٠ - ١٣\٥\١٩٦١) | ٢٧ | عبدالھادی صالح | (١٠\٨\١٩٦١ - ١٣\٥\١٩٦٣) |
٢٨ | بایز دزەیی | (٢٥\٦\١٩٦٣ - ٥\٦\١٩٦٣) | ٢٩ | عبدالرزاق سید محمود | (٦\٦\١٩٦٣ - ٧\١٢\١٩٦٤) |
٣٠ | محمد رشاد المحامی | (٧\٢\١٩٦٤ - ١١\١٠\١٩٦٥) | ٣١ | جمیل السعودی | (٦\١١\١٩٦٥ - ٧\٤\١٩٦٦) |
٣٢ | عامر الحسک | (١٢\٥\١٩٦٦ - ٨\١٠\١٩٦٦) | ٣٣ | بایز دزەیی | (١٥\١٠\١٩٦٦ - ١\٧\١٩٦٨) |
٣٤ | کەریم حەسەن قەرەنی | (٧\٧\١٩٦٨ - ٢٧\١٠\١٩٦٩) | ٣٥ | شوکری صەبری الحدیثی | (٢٤\١\١٩٧٠ - ١٥\١\١٩٧١) |
٣٦ | عەلی عبداللە امین | (٣\٢\١٩٧١ - ١\٣\١٩٧٤) | ٣٧ | نوری رشید محمود | (١\٤\١٩٧٤ - ٢٣\٤\١٩٧٤) |
٣٨ | بابکر محمود پشدەری | (٢٤\٤\١٩٧٤ - ١٠\١٠\١٩٧٤) | ٣٩ | حادی رسول محمد | (١١\١٠\١٩٧٤ - ٣٠\٦\١٩٧٥) |
٤٠ | محمدامین محمد ئەحمەد | (١\٧\١٩٧٥ - ٢٠\٢\١٩٧٧) | ٤١ | محمد صالح عەنبەر | (٢٢\٣\١٩٧٧ - ٢٧\٦\١٩٧٧) |
٤٢ | ئەرشەد محمد احمد زێباری | (٢٢\٨\١٩٧٧ - ٢٠\٨\١٩٨٠) | ٤٣ | جعفر عبدالکریم بەرزنجی | (١٨\٢\١٩٨١ - ١\٩\١٩٨٩) |
٤٤ | کاکل حمد مولود | (١٥\٩\١٩٨٩ - ٨\٣\١٩٩١) | ٤٥ | نجم الدین النقشبندی | (٢٥\٤\١٩٩١ - ١٦\١٠\١٩٩١) |
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم(دوای ڕاپەڕین) | |||||
٤٦ | جمال عەبدول محمد | (٥\٩\١٩٩٢ - ٥\٣\١٩٩٤) | ٤٧ | سالار عزیز محمد | (٦\٣\١٩٩٤ - ٣١\١\١٩٩٧) |
٤٨ | فەرەیدوون عەبدولقادر | (١\٢\١٩٩٧ - ٢٧\٩\١٩٩٧) | ٤٩ | قادر حەمەجان عەزیز | (٢٨\٩\١٩٩٧ - ٥\٥\٢٠٠١) |
٥٠ | ئاسۆ شێخ نوری ڕەزا | (٢٠٠١ - ٢٠٠٥) | ٥١ | دانا ئەحمەد مەجید | (٤\٥\٢٠٠٥ - ٢٨\١٢\٢٠٠٩) |
٥٢ | بەھرۆز حەمەساڵەح | (٢٧\١\٢٠١٠ - ٢٧\١٢\٢٠١٤) | ٥٣ | ئاسۆ فەرەیدوون | (٧\١\٢٠١٥ - ٢٥\٨\٢٠١٦) |
٥٤ | ھەڤاڵ ئەبووبەکر | (٤\١٢\٢٠١٧ - ئێستا) |
قەزای سلێمانی، ، ، قەزای چەمچەماڵ، ، قەزای سەید سادق، قەزای دووکان، قەزای شارەزوور، قەزای بازیان، دەربەندیخان، قەزای پێنجوێن، قەزای شارباژێڕ، ، قەزای قەرەداغ و قەزای ماوەت
ڕیزبەندی ژ. دانیشتووان | ناوی قەزا | ژمارەی دانیشتووان | ناحیەکان | ئیدارە |
---|---|---|---|---|
١ | قەزای سلێمانی | ٨٢٩٢٤٥ | ناوەندی سلێمانی، بەکرەجۆ، تانجەرۆ | |
٤ | قەزای چەمچەماڵ | ١٦٠٢٨٧ | ||
٦ | قەزای سەید سادق | ١٠٧٠٠٠ | سرۆچک | |
٧ | قەزای بازیان |
ڕیزبەندی ژ. دانیشتووان | ناوی قەزا | ژمارەی دانیشتووان | ناحیەکان | ئیدارە |
---|---|---|---|---|
١ | قەزای سلێمانی | ٨٢٩٢٤٥ | ناوەندی سلێمانی، بەکرەجۆ، بازیان، تانجەرۆ | |
٤ | قەزای چەمچەماڵ | ١٦٠٢٨٧ | ||
٦ | قەزای سەید سادق | ١٠٧٠٠٠ | سرۆچک | |
٧ | قەزای دووکان | ٦٨٠٣١ | ناوەندی دووکان، سوورداش، پیرەمەگروون،خدران، بنگرد | |
٨ | قەزای شارەزوور | ٦٦٢٧٢ | زەڕایەن | |
١٠ | قەزای دەربەندیخان | ٤٧٥٣٩ | ناوەندی دەربەندیخان، باوەخۆشین | |
١١ | قەزای پێنجوێن | ٤٣٤٤٤ | پێنجوێن، گەرمک، ناڵپارێز | |
١٢ | قەزای شارباژێر | ٢٠٠٦٩ | چوارتا، سیوەیل، سیتەک، زەڵان، گاپیلۆن | |
١٤ | قەزای قەرەداغ | ١٠٢٥٤ | ناوەندی قەرەداغ، سیوسینان | |
١٥ | قەزای ماوەت | ٨٨٩١ | ماوەت |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای سلێمانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارێزگای سلێمانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.