قەزای سلێمانی یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.
ناوەندەکەی شاری سلێمانییە. ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٨٢٩،٢٤٥ نەفەر.
قەزای سلێمانی | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء السلیمانیة بە ئینگلیزی: Sulaymaniyah District | |
پۆتانەکان: 35°32′09″N 45°21′21″E / 35.53591°N 45.35571°E 45°21′21″E / 35.53591°N 45.35571°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
مەڵبەند | سلێمانی |
ژمارەی ناحیەکان | ٢ |
ژمارەی گوندەکان | ١٤٩ |
بوون بە قەزا | ١٩٢٠ |
دامەزرێنەر | ئیبراھیم پاشای بابان |
ھاوناو | سڵێمان پاشای بابان |
دەسەڵات حکومەتی خۆجییی | |
• جۆر | ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی |
• قایمقام | ئاوات محمد |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٩٢٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٤٥٠ مەتر (١٬٤٨٠ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٣٣٧ مەتر (٤٬٣٨٦ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٦٩٣ مەتر (٢٬٢٧٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٥) | |
• سەرجەم | ١٠٧،٠٠٠ |
سەرناوی دانیشتوو | سلێمانێیی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی و ھەورامی) و سوریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، مەسیحی و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦ بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
قەزای سلێمانی لە سێ ناحیە پێکھاتووە:
سنووری قەزای سلێمانی، لەباکوورەوە قەزای شارباژێڕ، لە باکووری ڕۆژاواوە قەزای دووکان، لە باشوورەوە قەزای قەرەداغ، لە باشووری ڕۆژاواوە قەزای چەمچەماڵ لەڕۆژھەڵاتەوە قەزای سەید سادق، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە قەزای شارەزوور.
لە سەرەتای ئاواکردنی لیوای سلێمانی ھەرچی گوندەکانی دەورووبەری سلێمانییە لەلایەن ناوەندی لیواوە بەڕێوەدەبرا، بە گوێرەی یەکەمین ژمارەی ساڵنامەی بەغدا، ئەم ناوەندە تەنھا ناحیەی زڕگوێزی لەسەر بووە، زۆری نەخایەند ئەویش ھەڵوەشێنرایەوە. دواتر گوندەکانی دەورووبەری سلێمانی دابەش کران بۆ دوو ناحیە بە ناوەکانی سەرچناری ڕۆژھەڵات و سەرچناری ڕۆژاوا، ناوچەی قەرەداغیش کە پێشتر قەزا بوو ھەڵوەشێنرایەوە و کرا بە ناحیە و بەسترایەوە بە قەزای ناوەندەوە، جگە لەم سێ ناحیەیە کە دەیان گوندیان لە سەربوو، حکومەت ناحیەیەکی بۆ (ئێلی غەوارە) پێک ھێنابوو لە ھەردوو ساڵنامەی بەغدای(٨و٩)دا ھاتووە. ئەم ئێڵە ھاوینان لە کوێستان و زستانان لە قەزای بازیان ژیانیان بە سەر دەبرد، بۆیە ئەم ناحیەیە ھیچ گوندێکی لەسەر نەبوو، ناحیەی سورداش کە پێشتر سەر بە قەزای مەرگە بوو خرایە سەر ناوەندی لیواکە لە کۆتای سەردەمی عوسمانیدا لیواکە لە (٥) ناحیە و (٣٨١) گوند پێکھاتبوو.
لە سەردەمی پاشایەتیدا چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدرا، لەوانە ھێنانەکایەی ناحیەی بازیان و بەستنی بەم ناوەندەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی ئێڵی غەوارە، گۆڕینی ناوی سەرچناری ڕۆژھەڵات بۆ ناحیەی تانجەرۆ و ناوەندەکەشی گواسترایەوە بۆ گوندی عەربەت، ناوی سەرچناری ڕۆژاوا بۆ ناحیەی سەرچنار و ناوەندەکەشی سەرچنار بوو کە لە ئێستادا گەڕەکێکی شاری سلێمانییە. لە ساڵی ١٩٣٥دا قەزای ناوەندی لیوا ھاتەکایەوە ناحیەی سەرچنار ھەڵوەشێنرایەوە و کەرتەکانی خرایە سەر ئەم قەزایە، ڕەوشی ئەم قەزایە جگە لە گۆڕینی ناوەکان یان دابڕاندنی چەند کەرتێک تا ھێنانەکایەی قەزای دووکان لە ساڵی ١٩٧١دا وەک خۆی مایەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەزای سلێمانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.