ناڵپارێز شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ناڵپارێز، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ناڵپارێز Nalparez ناوپارێز | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای پێنجوێن |
ناحیە | ناحیەی ناڵپارێز |
بەرزایی | ١١١٨ مەتر (٣٬٦٦٨ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی ناڵپارێزە.
ناڵپارێز لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی ھەرزەڵە و لە باشوور لەگەڵ گوندی گوڵانی سەروو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی یاساماڵ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گوڵانی خواروو.
دروست بوونی ناحیەی ناڵپارێز ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٨ و لەو کاتەدا ڕژێم ئەو شوێنەی کرد بە ئۆردووگای زۆرەملێ و ئیدارەی ناحیە و شارەوانی بۆ دانا. یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەکە لە ساڵی ١٩٨٨ دابوو بە ناوی (ئەحمەد) ناسراو بە (ئەحا لەیلێ) وە یەکەم مدیر بەلەدیە کە کاری کرد ئەویش ناوی (ئەحمەد) بوو. بەھۆی شەڕی عێراق-ئێرانەوە ساڵی ١٩٨٣ چۆڵ کرا و ڕوخێنرا و ئاوەدانی تیا نەما. پاش ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٩١ و کۆڕەو جارێکی تر ناڵپارێز ئاوەدانی بۆ گەڕایەوە٠ ئەو کاتە ئیدارە نەبو رێکخراوەجیھانیەکان ھاتنە ناو کوردستانە وە لە ساڵی ١٩٩١ ڕێکخراوی مانگی سووری نێو دەوڵەتی (ICRC) یەکێک لە خوێندنگەکانی ناو ناڵپارێزیان نۆژەن کردەوە.
نەخۆشخانەیەکیش تا ساڵی ١٩٩٢ ئەو ڕێکخراوە بەڕێوەی دەبرد پاشان لە ساڵی ١٩٩٣ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەی دەبرد تا ساڵی ١٩٩٧ کۆی نەشتەرگەری گەورە و بچووک بریتی بوو لە (١٠٠٠٠) دە ھەزار نەشتەرگەری.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناڵپارێز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.