ناحیەی بێتواتە یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.
ناوەندەکەی شارۆچکەی سەروچاوەیە. ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی بێتواتە لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٢٢٬٥٧٨)کەسە.
ناحیەی بێتواتە | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة بیتواتة بە ئینگلیزی: Betwate Sub-District | |
پۆتانەکان: 36°16′38″N 44°45′01″E / 36.27723°N 44.75025°E 44°45′01″E / 36.27723°N 44.75025°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی ڕاپەڕین |
قەزا | قەزای ڕانیە |
مەڵبەند | سەروچاوە |
ژمارەی گوندەکان | ٣٣ |
بوون بە ناحیە | ١٩٧٦ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | ئیبراھیم مەحموود قادر |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٢٦٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥٨٨ مەتر (١٬٩٢٩ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٠٨٩ مەتر (٦٬٨٥٤ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٥٥٧ مەتر (١٬٨٢٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٢٢،٥٧٨ |
• چڕی | ٨٤٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١٩ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ١٦،٦٨١ |
• لادێیی | ٥،٨٩٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦ بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی بێتواتە لە سەرەتادا کە دروستکرا ناوەندەکەی گوندی بێتواتە بوو، بۆیە ناحیەکەش ھەمان ناوی وەرگرت، دوای وێرانکردن و شاڵاوی ئەنفال ناحیەکە ھەڵوەشێنرایەوە. بەڵام دوای ڕاپەڕین و دروستبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناحیەی بێتواتە پێکھێنرایەوە و ناوەندەکەی بووە شارەدێی سەروچاوە لە بەرئەوەی ژمارەی دانیشتوانی زۆر بوو، وە ھەڵکەوتەی جوگرافی لە بارتر بوو بۆ ناوەندی ناحیە.
ناوی ناحیەی بێتواتە لە گوندی بێتواتەوە وەرگیراوە کە لە سەرەتادا ناوەندی ئەم ناحیەیە بووە.
ناحیەی بێتواتە ھاوسنوورە لەگەڵ؛
ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٦٧کم٢)یە لە (١٫٣٢٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٣٥٪) قەزای ڕانیە پێکدەھێنێت.
تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢٢،٥٧٨)کەسە.
ئەم سەردەمە بە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی کرداری میرنشینی سۆران و میرنشینی بابان و چەسپاندنی دەسەڵاتی بەغدا بە سەر تەواوی خاکی باشووری کوردستان دەست پێدەکات. جگە لە چەند ساڵێک نەبێت کە ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی نێوان ھەردوو زێی گەورە و زێی بچووک بە یەکگرتووی لە یەکەیەکی کارگێڕیدا کۆکرابووەوە و ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕەواندز بوو، بە درێژایی ئەم سەردەمە سەر بە کەرکووک بوو.
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، لەم ماوەیەدا قەزاکان فرە ناوەند بوون و یەکەی ناحیە بوونی نەبوو، ناحیەی بێتواتە لەم ماوەیەدا سەر بە قەزای (ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو) بوو لەگەڵ بەشێک لە قەزای(بڵباس، بتوێن، ئاکۆ، شاور و پشت گەلی).
لەم ماوەیەدا سیستەمی کارگێڕی بەغدا لە ئەیالاتەوە گۆڕدرا بۆ ویلایەت، ئەمەش لە لایەن والی تازە (مەدحەت پاشا)، کە لە ڕۆژی(٣٠\٤\١٨٦٩)دا گەیشتە بەغدا و جێبەجێکرا، ویلایەتی بەغدا لەم ماوەیەدا لە(١٥)لیواوە کرا بە (١٤)لیوا، ژمارەی قەزاکانیش لە (١٣٦)ەوە کرا بە (٩٣). لەم ماوەیەدا قەزای ڕانیە(ڕانیە، چناران و ناودەشت) سەر بە لیوای ڕەواندز بوون. لەم سەردەمەوە ناوچەی بێتواتە وەک قەزا و ناحیە ناوی نەماو بووە بەشێک لە قەزای ڕانیە.
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.
ھێنانە کایەی ناحیەی بێتواتە لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٢٠) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٨٧) لە ٥\٦\١٩٧٦دا.
ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی بێتواتە و بەستنەوەی ھەموو کەرتەکانی بە قەزای ڕانیەوە.
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.
لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.
ئەم ناحیەیە پێکھاتووە لە ٣٣ گوند:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناحیەی بێتواتە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.