قەزای ڕەواندز یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی سۆران لە پارێزگای ھەولێر کە تەنها حەوت کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری سۆرانەوە دوورە و دەکەوێتە دووری ١١٧ کیلۆمیتری باکووری شاری ھەولێر.
قەزای ڕەواندز لە باکووردا لەگەڵ چیای زۆزک و حەسەن بەگ، لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ چیای ھەندرێن و دۆڵی بالەکایەتی، لە ڕۆژئاوادا لەگەڵ گردۆڵگەکانی کۆتایی چیای گوندی باپشتیان و گۆرزە و چیای برادۆست و لە باشووردا لەگەڵ چیای کۆڕەک و ئارمۆشە ھاوسنوورە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە بە ناحیە و گوندەکانیەوە ٢٢٬٦٠٨ کەس بووە.
قەزای ڕەواندز قضاء راوندوز | |
---|---|
قەزا | |
وڵات | عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ٢٢٬٦٠٨ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (AST) |
قەزای ڕەواندز لە دوو ناحیە و ٤٣ گوند پیکھاتووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەزای ڕەواندز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.