کلۆر

کلۆر (بە ئینگلیزی : Chlorine) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ، ھێمای کیمیایی (Cl)ە و گەردیلە ژمارەی (١٧)یە.

کلۆر:توخمێکی کیمیاییە ، ھێماکەی (Cl) ، ژمارەی گەردیلەیی(١٧) ، ناوی کلۆر لە وشەی کلاروس ی گریکی وەرگیراوە کە مانای سەوزێکی زەردباو دەگەێنێ.شوێنەکەی دەکەوێتە کۆمەلەی(١٧) لە خشتەی خولی یەکێکە لە ھالۆجینەکان ، لە پێکھاتەی خوێی چێشت بەشدارە(NaCl) ، کەواتە بوونێکی سروشتی ھەیەوگرنگە بۆ ژیان بەتایبەتی ژیانی مرۆڤ.

ئارگۆنکلۆرگۆگرد
F

Cl

Br
پیشاندان
گازی (زەرد-سەوز)ی کاڵ.
کلۆر
تایبەتمەندییە گشتییەکان
ناو، ژمارە، ھێما کلۆر، 17، Cl
پۆلێنکردنی توخم هالۆجین
کۆمەڵە، خول، خشتۆک 17، 3، p
گەردیلە بارستە 35.453گ•مۆڵ−1
شێوگی ئەلیکترۆنی [Ne] 3s2 3p5
ڕیزبوونی ئەلیکترۆنەکان بۆ ھەر بەرگێک 2, 8, 7 (وێنە)
سیفاتە فیزیاییەکان
دۆخ گاز
چڕی (0 °س، 101.325 کیلۆ پاسکاڵ)
3.2 غ/ل
چڕی شل لە قۆناغی کوڵان 1.5625 گ•سم−3
قۆناغی توانەوە 171.6 ک، -101.5 °س، -150.7 °ف
قۆناغی کوڵان 239.11 ک، -34.04 °س، -29.27 °ف
النقطة الحرجة 416.9 ک، 7.991 مێگا پاسکاڵ
پلەی گەرمای توانەوە (Cl2) 6.406 کیلۆجول•مۆڵ−1
حرارة التبخر (Cl2) 20.41 کیلۆجول•مۆڵ−1
السعة الحرارية (25 °س) (Cl2)
33.949 جول•مۆڵ−1•کێلڤن−1
پەستانی ھەڵم
P (پاسکاڵ) 1 10 100 1 کیلۆ 10 کیلۆ 100 کیلۆ
لە T (کێلڤن) 128 139 153 170 197 239
سیفاتە ئەتۆمییەکان
أرقام الأكسدة 7, 6, 5, 4, 3, 2, 1, -1
(strongly acidic oxide)
کارۆ سالیبێتی 3.16 (پێوەری بۆلینگ)
وزەکانی ئایۆناندن یەکەم: 1251.2 کیلۆجول•مۆڵ−1
دووەم: 2298 کیلۆجول•مۆڵ−1
سێیەم: 3822 کیلۆجول•مۆڵ−1
نیوە تیرەی گەردیلە ھاوبەشی 102±4 بیکۆمەتر
نیوە تیرەی ڤان دێر والز 175 بیکۆمەتر
تایبەتمەندییەکانی تر
پێکھاتەی کریستاڵی orthorhombic
باری موگناتیسی دایا موگناتیس
بەرگری کارەبایی > 10 أوم•متر (20 °س)
گەیاندنی گەرمی 8.9×10−٣  واط•متر−1•كلفن−1 (300 کێلڤن)
خێرایی دەنگ (gas, 0 °C) 206 مەتر/چرکە
ژمارەی تۆمارکردن 7782-50-5
نەگۆڕترین ھاوتاکان
وتاری سەرەکی: ھاوتای کلۆر
ھاوتاکان بوونی لە سروشت نیوە تەمەن جۆری تیشک ھێزی تیشک (مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت) بەرھەمی تیشک
35Cl 75.77% 35Cl هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 18 نیوترۆن
36Cl trace 3.01×105 y β 0.709 36Ar
ε - 36S
37Cl 24.23% 37Cl هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 20 نیوترۆن

گازی کلۆر کە رەنگی سەوزێکی زەرد باوە ، چڕیەکەی کەمترە لە چڕی ھەوا ، بۆنێکی ناخۆشی ھەیە ، ھەروەھا ژەھراوییە ، کارایەکی ئۆکسیدێنی بەھێزە ، وەک سپی کەرەوەیەک(بەتایبەتی بۆ کوتاڵ)بەکاردێت ، ھەروەھا وەک پاککەرەوەیەک بەکاردێت بۆ لەناو بردنی میکرۆب.

سیفەتەکانی کلۆر:

توخمی کلۆر ، گازێکی سەوزی زەردباوە ، ھێماکەی(Cl2) ، یەکێکە لە ھالۆجینەکان ، لە پێکھاتەی خوێی چێشت بەشدارە ، بەرھەم ھێنانی کلۆر بە ڕێگای ئۆکسیدێن یان شیکردنەوەی کارەبایی دەبێت ، کلۆر لەگەڵ گشت توخمەکانی تر بە خێرایی کار لێک دەکات . لە پلەی(10oC)دەتوانرێت(3.1Lt)کلۆر لە یەک لیتر ئاو بتاوێتەوە . لە پلەی(30oC)دەتوانرێت(1.77Lt)کلۆر لە یەک لیتر ئاو بتاوێتەوە.

بەکار ھێنانەکانی کلۆر:

یەکێکە لەو مادە کیمیاوییە گرنگانە کەلە پاککردنەوەی ئاو بەکاردێت بۆ لەناوبردنی میکرۆب ، سپی کردنەوەی کوتاڵ ، بەرھەم ھێنانی گازی خەردەل ، ھەروەھا کلۆر بەکار دێت لە پیشەسازی و بەرھەم ھێنانی زۆربەی ئەو بەروبومانەی کە ڕۆژانە بەکاردێن :-

-)بەکار دێت (وەک ترش)بۆ لەناوبردنی میکرۆب و بەکتریا لە ئاوی خواردنەوەو حەوزی مەلەکردن سەرچاوەکانی تری بچوکی ئاو. -)بەکاردێت لە بەرھەمھێنانی ھەریەک لە پەڕو پەرتووک ، پاکژکەرەوە ، کوتاڵ ، ڕەنگ ، پیشەسازی خواردن ، لەناو بەری مێروە زیان بەخشەکان ، بەرھەمەکانی نەوت ، پلاستیک ، کوتاڵ ، پزیشکی ، توێنەرەکان و زۆرشتی تر. -)زۆر بەکاردێ لە کیمیای ئۆرگانی وەک ئۆکسێنەر ، ھەروەھا کلۆر بەئاسانی شوێنی ھایدرۆجین دەگرێتەوە لە ماددە ئۆرگانییەکان(وەک بەرھەمھێنانی پلاستیک). -)لە بەرھەم ھێنانی ھەر یەکە لە چوارەم کلۆراتی کلۆرۆفۆرم ، چوارەم کلۆریدی کاربۆن و بەرھەمھێنانی بڕۆم بەکار دێت. مێژووی کلۆر:

کلۆر وشەیەکی گریکییە بە مانای سەوزی زەردباو ، لە ساڵی(١٧٧٤)لە لایەن زانا کارل ویلیەم شیلی دۆزرایەوە ، بەڵام بەھەڵە وازانرا کە ئۆکسجینی تێدایە ، بەڵام لە ساڵی (١٨١٠)ز زانا ھمفری دایڤی سەلماندی کە توخمێکی سەربەخۆیەو ناوی نا کلۆر.

بوونی کلۆر لە سروشتدا:

کلۆر لە سروشتدا تەنھا لە شێوەی ئایۆنی کلۆردا ھەیە ، بڕێکی زۆر لە کلۆریدات لە خوێی تواوە لە دەریاو زەریاکاندا ھەیە ، نزیکەی(١٫٩٪)بارستایی ئاوی دەریا بریتیە لە ئاێۆنی کلۆرید ، ئەم بڕەش زیاد دەبێ لە دەریای مردوو وە لە گۆمی ئاوە سوێرەکان. زۆربەی کلۆریداتەکان لە ئاودا دەتوێنەوە ، لەبەر ئەوە کلۆریداتی رەق تەنھا لە شوێنە وشکەکاندا ھەیە یان لەقووڵایی زەوی . کلۆریدی سۆدیۆم(ھالایت) ، کلۆریدی پۆتاسیۆم (سیلڤایت) ، کلۆریدی پۆتاسیۆم مەنگەنیزی شەشەم ھایدرایت .

ئامادە کردنی کلۆر لەپشەسازیدا بەکرداری شیکردنەوەی کارەبایی کلۆریدی سۆدیۆمی تواوە و لەئاودا دەبێت ، کرداری ئەلکەلە لە گازی کلۆرو گازی ھایدرۆجین ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم وەبەرھەم دێ بەپێ ی ئەم ھاوکێشەیھ: 2NaOH + H2 + Cl2 2NaCl + 2H2O ئاوێتەکانی کلۆر: ئاوێتەکانی کلۆر بریتیە لە کلۆرید ، ھیبۆکلۆریتات ، کلۆریتات ، بیر کلۆریدات ، کلۆر ئەمینات. ھاوتاکانی کلۆر:

کلۆر دوو ھاوتای سەرەکی و جێگیری ھەیە ، یەکەمیان بارستایی(٣٥) ، ئەوی تر بارستایی(٣٧)بە ڕێژەی( ١:٣ ) بەم شێوەیە بارستایی کلۆر دەبێتھ(٣٥٫٥) کلۆر (٩)ھاوتای ھەیە کە بارستایییەکانی لە نێوان (٣٢ تا ٤٠) دەبێ ، تەنھا سێ دانە لەمانە بە سروشتی ھەن بەڕێژەی (%٧٥٫٧٧) بۆ (Cl-35) وە (%٢٤٫٢٣) بۆ (Cl-37) وە بە ڕێژەیەکی زۆر بچووک بۆ(Cl-36) کە چاڵاکی تیشکی تێدا بەدی دەکرێ ، کە لە ئەنجامی تێکشکانی ئەرگۆن-٣٦ بەھۆی پرۆتۆنەکانی تیشکی گەردونی دروست دەبێ لە چینەکانی سەرەوەی بەرگی ھەوایی کەچی لە بەرگی ھەوایی خوارەوە (Cl-36) دروست دەبێ بە زیاد بوونی یەک نیوترۆن بۆ (Cl-35) یان زیاد بوونی یەک میۆن بۆ (Ca-40). لە ئەنجامی تیشک دانەوە (Cl-36) دەگۆرێ بۆ ھەریەک لە (S-36) و(Ar-36) کە نیوە تەمەنیان دەگاتھ(٣٠٨٠٠٠)ساڵ ، لەبەر ئەوە لە دیارکردنی تەمەنی جێۆلۆجی بەکار دێت لھ(٦٠٠٠٠) تا یەک ملیۆن ساڵ . بڕێکی زۆر لە (Cl-36) دروست بوو لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکی ئەتۆمی (کە لە ئەنجامی چەکێکی ئەتۆمی بەکار ھاتوو لە ساڵانی (١٩٥٢–١٩٥٨ )) بەر ئاوی دەریاکان .

خۆپا راستن :

گازی کلۆرکاردەکاتە سەر کۆئەندامی ھەناسەدان بەتایبەتی لە منداڵ و بە تەمەنەکان وە لە دۆخی شلی دا دەبێتە ھۆی سوتانی پێست. ھەستی پێ دەکرێ ئەگەر بەرێژەی ٣٫٥لە یەک ملیۆن بێ ، ئەگەر رێژەکەی ١٠٠٠ لە یەک ملیۆن بێ مەترسیدار دەبێ ، وەک چەکێکی کیمیایی لە شەری دووەمی جیھانی بەکارھات ، لەبەر ئەوە دەبێ ڕێژەی لە ٠٫٥ لە یەک ملیۆن تێپەر نەکات (بۆ کرێکار کە رۆژانە ھەشت کاتژمێر کار بکات ، نزیکەی چل کاتژمێر لە ھەفتەیەکدا)گازی کلۆر ژەھراویتر دەبێت ئەگەر لەگەڵ ئامۆنیا یان پاککەرەوەکان تێکەڵ بکرێ،کە تێکەڵە گازێک لە کلۆر، کلۆرامین ، سێیەم کلۆریدی نایترۆجین . لەبەر ئەوە دەبێت دوورکەوین لەم تێکەڵە .

ئامادەکردن و جیاکردنەوە ی گازی کلۆر:

گازی کلۆر جیا دەکرێتەوە بە شیکردنەوەی کارەبایی گیراوە کلۆیدی سۆدیۆم ، گیراوەی ئاوی سوێر بە سێ ڕێگای پیشەسازی :-

١-شیکردنەوەی کارەبا یی بە رێگەی خانەی جیوەیی:

یەکەمین ڕێگەیە کە بەکار ھاتوە بۆ بەرھەم ھێنانی کلۆر لە پیشەسازی کە ئەنۆد لە تیتانیۆم دروست کراوە لە سەر کاسۆدی جیوە و گیراوەی کاۆریدی سۆدیۆم لە نێوانیان ، کاتی تێپەر بوونی کارەبا ، گازی کلۆر پەیدا دەبێ لە ئانۆد لە ھەمان کاتدا سۆدێۆم دەتوێتەوە لە جیوە و دەنیشێ ، ئەم نیشتەنییە دووبارە لەگەڵ ئاو کارلێک دەکات بۆ جیاکردنەوەی جیوە ، گازی ھایدرۆجین دروست دەبێ لەگەڵ ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم کە ھەردوکیان بەکار دێن لە پیشەسازیدا . ئەم ڕێگەیە پێوویستی بە بڕێکی زۆر وزە ھەیە ، ھەروەھا مەترسی بڵاوبوونەوەی جیوەش ھەیە .

٢- شی کردنەوەی کارەبا یی جیاکەرەوھ:

بە بەکارھێنانی جیاکەرەوەیەکی بەردی ئاوریشمی وەک نیشتوو لەسەر کاسۆد کە لە ئاسن دروست کراوە بۆ ئەوەی نەھێلێ کلۆری دروست بوو لە ئەنۆد دووبارە یەک بگرێ لەگەڵ ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم لەسەر کاسۆد . ئەم ڕێگەیە پێویستی بە بڕێکی کەمتر وزە ھەیە ، بەڵام ڕێژەی ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم کەمەو سوودی لێ وەرناگیرێ.

٣- شیکردنەوەی کارەبایی پەردەیی:

خانەی شیکردنەوەی کارەبایی دەکرێت بە دوو بەشەوە بەھۆی پەردەیەک کە وەک ئاڵوگۆڕی ئایۆنی کاردەکات ، گیراوەی کلۆریدی سۆدیۆم لە بەشی ئانۆد دادەنرێ ، کەچی لە بەشی کاسۆد ئاوی دڵۆپێنراو دادەنرێ.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزیگەردیلە ژمارەھێمای کیمیایی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مانیمووسامەرزەخەمۆکیگامڵانجوانیناسیبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەحوسێن کوڕی عەلیپەندی پێشیناننەوشیروان مستەفاھاوکێشەی کیمیاییجلی کوردیمێژوووزەی میکانیکیمیدیاویکیزمانەوانیزیاد ئەسعەدشاڵاوی ئەنفالبەرزنجەکاوێس ئاغاقەڵای کەرکووکئێچ تی ئێم ئێڵلوڕیخەلافەتی ڕاشدینڕۆژھەڵاتی ناویننوێژی عیشاتوخمی کرۆمۆسۆمھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)تۆڕی میدیاییی ڕووداوپۆستەرپەندەکانی پیرەمێردئەنسارولئیسلامتیۆریی ئەتۆمیئافەرینڕایبۆسۆمبارگەی کارەباییخۆربەنداوی دەربەندیخانناسر ڕەزازیمستەفا دادارفەرموودەئەحمەد کایاپەخشانئەسفەھانئینسایکڵۆپیدیاکتێبئاوێنەئیمپراتۆریەتیی بیزەنتیدڵبەنداوی دووکانمەسروور بارزانیڕەوشتئەحمەد شەماڵکلاسیزمدەروونناسیی پەروەردەییوزەی نوێبووەوەقەزای سۆرانبراسەرۆک کۆماری تورکیاقەرەداغدامەزراوەی ویکیمیدیاسەرئێشەپشیلەدایک و باوکماسوولکەمەغۆلئاژانسی ھەواڵڕێکەوتننامەی جەزائیرئوردنجینۆسایدکۆماری کوردستانمیرنشینی سۆران🡆 More