وەکوو زۆرینەی وێبگە گەورەکانی سەر ئینتەرنێت، ویکیپیدیا بەدەست کێشەیەکەوە دەناڵێنێت کە بە بەستەری مردوو ناسراوە.
ئەمە پەڕەیەکی زانیارییە کە كۆدەنگیی دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕوون دەکاتەوە لەسەر یەکێک یان زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. |
بەستەری مردوو کاتێک ڕوودەدات کە بەستەرێکی دەرەکی دەمرێت بەھۆی نەمانی وێبگە ڕەسەنەکەوە یان گواستنەوەی وێبگەکە. ئەمە بۆ ویکیپیدیا کێشەیە و ھەڕەشە لە سیاسەتەکانی سلەماندنیبوون و ئاماژە بە سەرچاوە دەکات، کە ڕەنگە، ئەگەر بەستەری مردوو زۆربێت، ویکیپیدیا وای لێ بێت کە چی تر جێی متمانە نەبێت. ھەرچۆنێک بێت، ئەندامانی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا چەند ئامرازێکیان دروست کردووە بۆ ڕێگریکردن لەمە، بۆتی ئینتەرنێت ئارکایڤ یەکێکە لە سەرکەوتووترین ئەم ھەوڵانە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:بەستەری مردوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.