مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری

مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری مافەکانی مرۆڤی تایبەت بە ئابووری-کۆمەڵایەتین وەک: مافی خوێندن، مافی ماڵ، مافی ستانداردی پێویستی ژیان، مافی تەندوورستی، مافی تۆمەتبار و مافی زانست و کولتوور.

مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری لە بەڵگەنامە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانی مافی مرۆڤ ناسراون و ئەپارێزدرێن. وڵاتانی ئەندام ڕێسایەکی یاساییان ھەیە بۆ ڕێزگرتن، پاراستن و دەستەبەرکردنی ئەم مافانە و چاوەڕێ ئەکردرێ کردەوەیەکی پێشکەتنخوازانە بۆ دەستەبەرکردنی ئەم مافانە بگرترێتە پێش.

ئامرازە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ

"جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ - UDHR " کە لەلایەن "ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان" لە ساڵی ١٩٤٨ دا ھاتووەتە کایەوە بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتوورییەکان ھەژماردەکرێت و ھەڵدەستێت بە ناساندی ئەمانە: مافی پارێزگاری کۆمەڵایەتی لە بەندی ٢٢، مافی کارکردن لە بەندی ٢٣، مافی پشوو و حەسانەوە لە بەندی ٢٤، مافی ژیانێکی شیاوی پێوانەیی لە بەندی ٢٥، مافی فێربوون و خوێندن لە بەندی ٢٦ و مافی سوودوەرگرتن لە زانست و کلتوور لە بەندی ٢٧.

"رێکەوتنامەی نێودەوڵەتی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان – ICESCR" سەرچاوەیەکی سەرەکی یاسایی نێودەوڵەتییە بۆ جێبەجێ کردن و سەپاندنی ئەو مافانە و ڕێکەوتنامەکە ھەڵدەستێت بە ناساندن و پاراستنی ئەمانە:

مافی کارکردن و ھەبوونی ژینگەیەکی کاری شیاو لە بەندی ٦ و ٧، مافی بە ئەندامبوون لە دەستە بازرگانییەکان و ئەنجام دانی چالاکی کاری بە کۆمەڵ لە بەندی ٨، مافی پارێزگاری کۆمەڵایەتی لە بەندی ٩، مافی پاراستنی خێزان (منداڵ و ژنیش) لە بەندی ١٠، مافی ژیانێکی شیاوی پێوانەیی و مافی خۆراک و خانووبەرە لە بەندی ١١، مافی تەندروستی باش لە بەندی ١٢، مافی خوێندن لە بەندی ١٣ و مافی بەژداری لە ژیانێکی کلتووری و مافی سوودوەرگرتن لە زانست و کلتوور لە بەندی ١٥ دا.

ھەروەھا «ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان» یش ھەڵدەستێت بە ناساندن و پاراستنی چەند مافێکی بنچینەیی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتووری وەک: مافی ئەندامبوون لە یەکێتییە بازرگانییەکان لە بەندی ٢٢، مافی بەژداری کردنی کەمایەتییە نەژادی، ئایینی و زمانییەکان لە کلتوورەکانی خۆیان و مامەڵەکردن بە ئایینەکانیان و بەکارھێنانی زمانەکانیان لە بەندی ٢٧ دا.

دەستوورە نەتەوەییەکان

چەند دەستوورێکی نەتەوەیی داندەنێن بە بە مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان دا. بۆ نموونە، دەستووری باشووری ئەفریقای ساڵی ١٩٩٦ ئەم مافەنە لەخۆدەگرێت و بەپێی سەپاندنی ئەو دەستوور و بنەمایە دادگای دەستووریی باشووری ئەفریقا ھەستاوە بە ڕاڤەکردن و بڕیاردان لەسەر چەندەھا دۆسیە و داخوازینامە. ھەرچەندە دەستووری ھیندستان بەڕاشکاوەیی و فەرمی ئەو مافانەی نەناساندوە بەڵام بەھەندیان وەردەگرێت وەک مافە سەرەکییەکانی ژیان.

چاودێری کردن، سەپاندن و جێبەجێ کردن

دامەزراوە حوکمی و رێکخراوە ناحوکمییەکان (NGO) بە درێژایی پەنجا ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەردەوام مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکانیان فەرامۆشکردووە لە کاتێک دا ھەموو مافەکانی مرۆڤ بە یەکسان، دابەش نەکراو، پێکەوەبەستراو و گرێدراو دادەنەرێت. چاودێری، سەپاندن و جێبەجێ کردنی ئەم مافانە بەڕادەیەکی کەمتر پێشخراوە بە بەراورد بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان. ڕێکارە سەپاندنە نێودەوڵەتییەکان بەھێزترین و کاریگەرترینن بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان و سەرپێچی کردن لەم مافانە بە دژوارتر تەماشا دەکرێت وەک لە سەرپێچی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان. ژمارەیەکی کەم لە ڕێکخراوە ناحوکمییە نێودەوڵەتییەکان سەرنج دەخەنە سەر مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش چەند پارێزەرێکی کەم خاوەنی زانیاری و ئەزموونن بۆ بەرگری کردن لەم مافانە. ھەروەھا ئەم مافەنە ئەگەرێکی کەمتریان ھەیە کە بپارێزرێن بەپێی یاسا و لە دەستووری وڵاتان دا بە بەراورد بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان.

لە ساڵی ٢٠٠٨ دا، ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەستا بە دانانی «کۆنووسی ئارەزوومەندا لە ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان» کە ماف و ڕێگە دەدات بە وەرگرتنی داواکاریی ئەو کەسانەی مافەکانیان پێشێل کراوە بەپێی ڕێکەوتنامەکە لەلایەن دامەزراوەیەکی حوکمییەوە و کۆنووسەکە لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٣ دا چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری ئامرازە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری دەستوورە نەتەوەییەکانمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری چاودێری کردن، سەپاندن و جێبەجێ کردنمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری سەرچاوەکانمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریمافی خوێندنمافی مرۆڤڕێسا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نەورۆزی کوردەواریجوولەکایەتیئورشەلیمھۆلۆکۆستھەڵوژەشافعیکووزەڵەگووگڵتۆپی سەبەتەمێرلن مۆنرۆمیرنشینی سۆرانیەکێتیی ئەورووپاماکوان کەریمپێرستی گەڕەکەکانی سلێمانیڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩١٨–١٩٢٢)خۆشناوەتیکۆمۆنیزمتۆرا بۆراگەلی ئەمازیغیئازار (مانگ)بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارجەلال تاڵەبانیمووساکلاسیزمدۆنگ یی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)سولەیمان قانوونیخەوفاشیزمپێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی عێراقسۆمەرنالیعومەر کوڕی عەبدولعەزیزبەکتریاپارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلاندیموکراسیمێشکئەشق و خەیاڵشەرەفخانی بەدلیسیبورجی خەلیفەتاوان و سزامالیزیاقەزای کۆیەئەڵمانیاشەمسی تەورێزیھاروون ڕەشیدزێڕبراھێمنبیلالی حەبەشیبەردعوسمان عەبدولعەزیزڕۆژھەڵاتی کوردستاننوێژ لە ئیسلامکورووشی مەزنڕووسیاناوەکانی خودا لە ئیسلامدابازاڕمیرنشینی بادیناننەکەرۆزکتێبمافی دەنگدانکۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانخوڕەم سوڵتانمیسرسەددام حوسێنمرۆڤناریکۆیەباخی عەدەنیەکێتیی سۆڤیەتئیلیائەلبەرت ئاینشتاینبالەزەڕایەن🡆 More