قەزای ڕانیە

قەزای ڕانیە یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.

ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕانیەیە. ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ١٤٨،٩٣٩ کەسە.

قەزای ڕانیە
بە عەرەبی: قضاء رانیة
بە ئینگلیزی: Ranya District
قەزای ڕانیە
قەزای ڕانیە
نەخشەی سەرەوە:
نەخشەی قەزای ڕانیە لە پارێزگای سلێمانیدا
(سوور)
نەخشەی خوارەوە:
نەخشەی کارگێڕی قەزای ڕانیە
قەزای ڕانیە
پۆتانەکان: 36°15′26″N 44°52′58″E / 36.2571°N 44.88275°E / 36.2571; 44.88275 44°52′58″E / 36.2571°N 44.88275°E / 36.2571; 44.88275
وڵاتقەزای ڕانیە عێراق
ھەرێمی فێدراڵقەزای ڕانیە کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
مەڵبەندڕانیە
ژمارەی ناحیەکان٤
ژمارەی گوندەکان١١١
بوون بە قەزا١٨٧٥
دەسەڵات
 • قایمقامحسێن مەحموود ئیبراھیم
ڕووبەر
 • قەزا٧٦٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٧٤ مەتر (١٬٨٨٣ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٤٨٩ مەتر (٨٬١٦٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٧٩ مەتر (١٬٥٧٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • قەزا٢٠٠،٤٧٨
 • چڕی٢٦٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
١٧٤،٢٩٠
 • لادێیی
٢٦،١٨٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

قەزای ڕانیە لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە سەر بە میرنشینی بابان بووە. لە ساڵی (١٨٧٥)ەوە سنجاقێکی سلێمانی سەر بە ئەیالەتی شارەزوور بووە کە ناوەندەکەی کەرکووک بووە. لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق، قەزای ڕانیە قەزایەکی سەر بە پارێزگای ھەولێر بووە. وە ساڵی ١٩٥٧ خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی. ئەم قەزایە پێکھاتووە لە چوار ناحیە:

ناو

ناوی قەزای ڕانیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی ڕانیەیە.

  • لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێڕنەوە کە ناوی ڕانیە لە (ڕانک) و (چۆخە)وە ھاتووە! ڕانک و چۆخە جلوبەرگێکی ڕەسەنی کوردیە، گوایە شوانێک لە بەرزایەکی قەندیلەوە ڕانکەکەی لێ بە ئاودا چووە، پاشان لە سەرچاوەی ئاوی (قولە) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری ڕانیە دۆزراوەتەوە، بەمەش ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە ھاتووە.
  • کەسانیتر پێیان وایە لە ناوی پاشایەکی کۆنەوە ھاتووە بە ناوی (ڕەھەنشاە).
  • یاخود لە (ڕوندیات) یاخود (ڕاھ+نیاە) ھاتووە بە واتای ڕێنیشاندەر.‎
  • ھەروەھا بۆچونێکی تر خراوەتە ڕوو کە ناوی ڕانیە لە (ئۆرانیە)وە ھاتووە کە گوایە لە وشەیەکی یۆنانی لە ئۆرانس یان ئۆرانیەوە ھاتووە کە بە واتای ئاسمان دێت.
  • لە وشەی (ڕان)ەوە ھاتووە کە واتای ڕانە مەڕ و ڕانە بزن وە پاشگری (یە) وەرگرتووە کە بەواتای جێگا دێت، (ڕان+یە) دەبێتە جێگای ئاژەڵ، وە قەزای ڕانیە بۆ خۆی لەوەڕگایەکی زۆری لێیە بۆ بە خێوکردنی ئاژەڵ.
  • وشەی ڕانیە لە وشەی لێکدراوی (ڕێ+نییە)وە ھاتووە، کە لەکۆندا ڕێگای ھاتووچۆ وەک ئێستا نە بووە و ڕانیەش پشتی بە کێوەڕەش دەورەدراوە و دەربەندی ڕانییەش بەر تەسک بووە و ئاوی زۆر بووە بووەتە ئاستەنگی ھاتووچۆ لەوەوە وتوویانە ڕێ نییە.

جوگرافیا

قەزای ڕانیە ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر

ڕووبەری ئەم قەزایە (٧٦٢کم٢)یە لە (٣٫٧٦٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.

دانیشتوان

تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم قەزایە (٢٠٠،٤٧٨)کەسە.

مێژوو

سەردەمی عوسمانی(١٨٥٠ - ١٩١٨)

ئەم سەردەمە بە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی کرداری میرنشینی سۆران و میرنشینی بابان و چەسپاندنی دەسەڵاتی بەغدا بە سەر تەواوی خاکی باشووری کوردستان دەست پێدەکات. جگە لە چەند ساڵێک نەبێت کە ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی نێوان ھەردوو زێی گەورە و زێی بچووک بە یەکگرتووی لە یەکەیەکی کارگێڕیدا کۆکرابووەوە و ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕەواندز بوو، بە درێژایی ئەم سەردەمە سەر بە کەرکووک بوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دا

سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندوز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانیە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە ناحیەکانی(عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.

ناکۆکی نێوان میرانی بابان ھەر بەردەوام بوو، میر محەممەد بە ھەلی زانی ھێرش بکاتە سەر میرنشینی بابان، وەزیر (عەلی پاشا-والی بەغدا) لەگەڵ حکومەتی ئێراندا ھاوپەیمانییەکی دژی میرنشینی سۆران بەست و ھەردووکیان ھاوکاری سڵێمان پاشای بابانیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا ھێزی سۆران لە پێشڕەویدا بوون و گەیشتبوونە سورداش سوپای ھەردوولا لە قەمچوغە گەیشتنە یەک و شەڕێکی قورس لە نێوانیاندا ڕوویدا و سوپای سۆران ناچار بوو پاشەکشێ بکات بۆ کۆیە و ھێزی سڵێمان پاشای بابان کەوتە دوای و لە نزیک کۆیە جارێکیتر شەڕ ڕوویدا، ھێزی بابان و ھاوپەیمانەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و ھەردوولا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ھێڵی ڕانیە، بتوێن، خەلەکان، چناران تا زێی بچووک و دەربەند ببێتە سنووری نێوانیان. دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە(سۆران لە ١٨٣٦) و (بابان لە ١٨٥١)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە.

  • لەم ماوەیەدا یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عوسمانی یەکەی ناحیەی نەبوو لە بەرئەوە ناوەندی قەزاکان فرە ناوەند بوون، قەزای ڕانیەی ئێستا لە ناوەندەکانی (ئاکۆ و شاور و بتوێن)ی سەر بە قەزای شەقڵاوە لە لیوای کەرکووکدا بوو.
قەزای ڕانیە 
نەخشەی ئەو قەزایانەی لیوای ئەربیلیان لێ درووستکرا لە ساڵی ۱٨٦٨. بەشێک لە قەزای ڕانیە لێرەدا بە ناوی ھۆزەکانەوە ھاتووە

* لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩ - ١٨٧٣)دا

لەم ماوەیەدا سیستەمی کارگێڕی بەغدا لە ئەیالاتەوە گۆڕدرا بۆ ویلایەت، ئەمەش لە لایەن والی تازە (مەدحەت پاشا)، کە لە ڕۆژی(٣٠\٤\١٨٦٩]دا گەیشتە بەغدا و جێبەجێکرا، ویلایەتی بەغدا لەم ماوەیەدا لە(١٥)لیواوە کرا بە (١٤)لیوا، ژمارەی قەزاکانیش لە (١٣٦)ەوە کرا بە (٩٣). لەم ماوەیەدا قەزای ڕانیە(ڕانیە، چناران و ناودەشت) سەر بە لیوای ڕەواندز بوون.

قەزای ڕانیە 
نەخشەی لیوای ڕەواندز لە ساڵی ۱٨۷۲دا. لەم سەردەمەدا قەزای ڕانیە سەر بە لیوای ڕەواندز بوو.
قەزای ڕانیە 
نەخشەی ئەو قەزایانەی لیوای ئەربیلیان لێ درووستکرا لە ساڵی ١٨٧٣. لەم سەردەمەدا ئەم قەزایانە سەر بە لیوای کەرکووک بوون.

* لە نێوان ساڵانی(١٨٧٣ - ١٩١٨)دا

لە ساڵی (١٨٧٩)دا ویلایەتی مووسڵ درووستکرا، لەم ماوەیەدا قەزای ڕانیە سەر بە لیوای شارەزوور(کەرکووک) بوو.

قەزای ڕانیە 
نەخشەی ئەو قەزایانەی لیوای ئەربیلیان لێ درووستکرا لە ساڵی ۱٨۹٤. قەزای ڕانیە لەم سەردەمەدا سەر بە لیوای کەرکووک بوو.
قەزای ڕانیە 
نەخشەی ئەو قەزایانەی لیوای ئەربیلیان لێ درووستکرا لە ساڵی ۱۹۱۲دا. قەزای ڕانیە لەم سەردەمەدا سەر بە لیوای کەرکووک بوو.

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی(١٩١٨ - ١٩٥٨)

بە نەمانی دەوڵەتی عوسمانی و جڵەوکردنی ھەر سێ ویلایەتی مووسڵ و ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی بەسڕە لەلایەن ئینگلیزەکانەوە و کۆکردنەوەیان لە دەوڵەتی تازە دروستکراوی عێراقدا. لەم ماوەیەدا ھەولێر قەزایەکی لیوای کەرکووک بوو، حکوومەتی عێراق لە بەر فراوانی لیوای کەرکووک بە گونجاوی زانی یەکە کارگێڕییەکانی نێوان زێی بچووک و زێی گەورە کە تا کۆتایی سەردەمی عوسمانی لە (٤)قەزا و (١١)ناحیە پێکھاتبوو لە لیوایەکدا کۆبکاتەوە. بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی(١\٤\١٩٢٣)دا لیوای ئەربیل ھاتە کایەوە و لە لیوای کەرکووک جیاکرایەوە.

* لە نێوان ساڵانی (١٩٢٢ - ١٩٣٦)دا

قەزای ڕانیە دوای جێگیر بوونی لیوای سلێمانی، بووە قەزایەکی سەر بە لیوای ئەربیل، سەرەتا ناحیەی چناران خرایە سەر قەزای کۆیە و پاشان گەڕێنرایەوە سەر قەزای ڕانیە. ھەر لەم ماوەیەدا ناحیەی ناودەشت لە سنووری قەزای ڕانیە ھاتە کایەوە.

قەزای ڕانیە 
نەخشەی پارێزگای ئەربیل لە ساڵی ۱۹۳٦دا.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٤٧ - ١٩٥٨)دا

بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٦١٠) لە (١٢\٧\١٩٥٦)دا قەزای ڕانیە بە ھەردوو ناحیەی ناودەشت و ناحیەی چنارانەوە دابڕێنرا و بەسترایەوە بە لیوای سلێمانییەوە.

قەزای ڕانیە 
نەخشەی پارێزگای ئەربیل لە ساڵی ۱۹٤۷دا. تاوەکو ساڵی ١٩٥٦ قەزای ڕانیە سەر بە پارێزگای ھەولێر بوو.
قەزای ڕانیە 
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٥٨دا

سەردەمی کۆماری(١٩٥٨ - ١٩٩٠)

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)

ھێنانە کایەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە سنووری قەزای ڕانیە، ناوەندەکەی گوندی چوارقوڕنە بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٨٥) لە ١٧/١١/١٩٦٠دا.

قەزای ڕانیە 
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٦۰دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)دا

  1. دابڕانی ناحیەی چناران لە قەزای ڕانیە و بە ستنەوەی بە قەزای دووکانەوە، بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٤٧) لە ١٦\٦\١٩٧١دا.
  2. دابڕانی ناحیەی مەرگە لە قەزای پشدەر و لکاندنی بە قەزای ڕانیەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٠) لە ٨\١١\١٩٧١دا و دابڕانی ناحیەی ناودەشت لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦١) لە ٨\١١\١٩٧١دا.
  3. ھێنانە کایەی ناحیەی بێتواتە لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٢٠) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٨٧) لە ٥\٦\١٩٧٦دا.
قەزای ڕانیە 
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹۷۱دا.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا

  1. دابڕاندنی ناحیەی مەرگە لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای دووکانەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٦) لە ٢٨\١\١٩٧٨دا.
  2. ھێنانەکایەی ناحیەی سەرکەپکان لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٣١)کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە، ناوەندەکەشی لە گوندی سەرکەپکان بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٣٠) لە ٢٣\٦\١٩٨٦دا. تەمەنی ئەم ناحیەیە سالێک و (١٤) ڕۆژ بوو بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٢) لە ١٦\٧\١٩٨٧دا ھەڵوەشێنرایەوە.
قەزای ڕانیە 
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹۷٨دا
قەزای ڕانیە 
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٨٦دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا

ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی بێتواتە و بەستنەوەی ھەموو کەرتەکانی بە قەزای ڕانیەوە.

قەزای ڕانیە 
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٨۹دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:

  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.
  2. قەزای ڕانیە ناحیەکانی دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە، ناحیەی بێتواتە و ناحیەی سەرکەپکان.
  3. ھێنانە کایەی ناحیەی حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی.

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠٢٢)دا:

  1. لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.
  2. ھێنانە کایەی قەزای حاجیاوا بە دابڕانی (٢١) کەرت و گوند لە قەزای ڕانیە لە بەرواری ١٢\٥\٢٠٢٢ بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان.
قەزای ڕانیە 
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۲۰۲۰دا

کارگێڕی

قەزای ڕانیە ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باکوورییەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای قەزای ڕانیە و ناحیەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە(ناوەند) و ناحیەی سەرکەپکان و ناحیەی بێتواتە و ناحیەی چوارقوڕنە پێکھاتووە، لەگەڵ (١١١) گوند.

ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە(ناوەند)

٦ گوند سەر بە ناحیەی ڕانیەیە:

ناحیەی چوارقوڕنە

١٥ گوند سەر بە ناحیەی چوار قوڕنەیە:

ناحیەی سەرکەپکان

٥٧ گوند سەر بە ناحیەی سەرکەپکانە:

ناحیەی بێتواتە

٣٣گوند سەر بە ناحیەی بێتواتەیە:

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

قەزای ڕانیە ناوقەزای ڕانیە جوگرافیاقەزای ڕانیە مێژووقەزای ڕانیە کارگێڕیقەزای ڕانیە ئەمانەش ببینەقەزای ڕانیە سەرچاوەکانقەزای ڕانیەئیدارەی ڕاپەڕینعێراقپارێزگای سلێمانیڕانیەھەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شاعیرپشیلەمراویشانشینی یەکگرتووگۆڕەپان و مەیدانگەرەواندەروونناسیی کۆمەڵایەتیژینا ئەمینیشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبحافززمانی عەرەبیخاکمستەفا زەڵمیکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیجوگرافیای باشووری کوردستانکوردحەجئەرەستووحوسێن کوڕی عەلیبابلدیجلەزمانی جەستەئاکرێئوردنلەیلا و مەجنوونشێرپەنجەی سیتاڤگەی بێخاڵفەیسەڵی یەکەمدەوڵەتی ئەمەویدەستووری عێراقعەباس کەمەندیمێژووی ئەورووپاتیشکی ئێکسبەردی گورچیلەفەیلییەکانمەرزیە فەریقیعومەر کوڕی عەبدولعەزیزناسر ڕەزازیعومەر خەییامچەمچەماڵشێخ سەعیدویکیپیدیادادپەروەریڕۆژگیرانتاوانتەندروستیئامێدیدھۆکدڵدینەمۆجەنگی ئوحودحسێن عارفچەرمۆمایکرۆسۆفت ویندۆزپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانپێڕستی وڵاتان بەپێی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆییباججوگرافیای دانیشتووانکیمیاکوڕی نەدیمبابەتە بنچینەییەکانی فیزیکعەلائەدین سەججادیخەلافەتی عەباسی لە قاھیرەتیۆرمی پیتاگۆرسبی بی سیپەیمانی لۆزانیاساکانی حامۆرابیتۆفیق وەھبیڕەمەزان (مانگ)مەلاریاخۆشەویستیمەلا عەبدولکەریم مودەریسکۆڕەکناپۆلیۆن بۆناپارت🡆 More