جوگرافیای باشووری کوردستان: کورت بی

ھەرێمی کوردستانی ئێراق بریتییە لەو بەشە کوردستانەی کەدەکەوێتە نێو سنوری دەوڵەتی ئێراقەوە کەدوابەدوای جەنگی جیھانیی یەکەمەوە دروست بوو، بەپلەی یەکەم ھەرێمێکی مرۆییە سەرەڕای ئەوەی نیشتیمان یان خاکی کوردانەو زۆربەی ھەرە زۆری دانیشتوانی کوردن، بەڵام لەڕووی فرەنەتەوەیی و فرەئاینییەوە لەھەرێمەکانی دیکەی عێراق جیایە.

جوگرافیای کوردستان

شوێنی جوگرافی ھەرێمی کوردستان

لەتەک کورددا عەرەب و تورکمان و ئاشوریش ھەن. ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە لەپاڵ ئەوەی زۆربەی دانیشتیوانی ھەرێم موسڵمانن، کەچی مەسیحی و ئێزیدی تێدایە.

ھەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەوە یەک دەنگن کەبەرزاییەکانی زنجیرەچیای حەمرین سنوری باشوری کوردستان پێکدێنێت، سنوری ھەرێم لەناوقەدی ئێراقەوە لەباشووری رۆژھەڵاتی شارۆچکەی بەدرە لەپارێزگای واست دەست پێدەکات بەرەو باکوور تا پردی نەوت لەرۆژئاوای شارۆچکەی مەندەلی ھەڵدەکشێ لەتەنیشت بەرزاییەکانی حەمرین تا فەتحە دەڕوات شان بەشانی ڕووباری دیجلە سەردەکەوێ و لەباکوری شاری موسڵ بەرەو باشوری ڕۆژاوا بادەداتەوە بەئاراستەی شارۆچکەی حەزەر پاشان بەرەو ڕۆژاوا بەئاراستەی سنووری ئێراق سووریا لەباکووری شارۆچکەی بەعاج.

ڕووبەر

روبەری ھەرێم ٧٨٧٣٦ کم٢ کە دەکاتە زیاتر لە ١٨% سەرجەمی رووپێوی ئێراق، کەئەم ناوچانە دەگرێتەوە

کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان

تێکرای گەرمی مانگی کانوونی دووەم کەساردترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لەنێوان (٣. ١) پلەی سەدی دایە لەوێستگەی سەڵاحەدین (٩. ٩) سەدیە لە خانەقین، بەگشتی چەند بەرەو باکورو باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم بڕۆین پلەی گەرمی دادەبەزێت لەبەرئەوەی چەند بەرەوە باکورو باکوری رۆژھەڵات بچین زەوییەکە بەرزو بڵند دەبێت، وە لایەکانی باکووری ھەرێم دەکەونە ئەو ناوچانەی کەلە کەمەرەیی زەوییەوە دورترن کەدەبێتە ھۆی کورتی رۆژ لەنیوەی زستانی ساڵداو کەمبوونەوەی گۆشەی تیشکی ھەتاو کەوتن.

کەمی لاربوونەوەی گۆشەی کەوتنی تیشکی ھەتاو ھەروەھا رۆژ درێژی و ساماڵ و تۆپەڵی ھەوایی کیشوەری وشک کەلەھاویناندا ھەرێم دەگرێتەوە، یاریدەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن لەو وەرزەدا. تێکڕاکانی گەرمای مانگی تەممووز کەگەرمترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لە ٣٠ پلەی سەدی پترە.

جیاوازییەکی زۆر لەبڕی باران بارین لەھەرێمدا ھەیە ناوەندی بارانی ساڵانە لەھەرێمدا لەنێوان ٣٢٨ ملم دایە لەخانەقین و زیاتر لە ٧٠٢ملم لە زاخۆ و لە ڕەواندز ٩٦٩ملم و لە ئاکرێ ١٠٠٨ ملم و لە پێنجوێن ١٢٦٣ ملم، بەگشتی لەبارەی بڕی بارانی داباریو لەھەرێمدا دەتوانین بڵێین کەبارانی ھەرێم تابەرەو باکورو باکوری رۆژھەڵات بڕۆین پتر دەبێت، ئەمەش لەبەر ھۆکاری بەرزی و نزمی لەلایەک گوزەرکردنی ژمارەیەکی زۆرتر لە نەوراییەکانی کەش وھەوا بە ھەرێمدا جگە لەوەی کە جۆری نەوراییەکانیش تا بەرەو باکوور بڕۆین قوڵتر دەبن،

لەڕووی بارانبارینەوە ھەرێم دەکرێتە دوو بەش

ھەرێمی بارانی مسۆگەر

ئەم ھەرێمە بەشەکانی باکورو باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستانی ئێراق دەگرێتەوەو سنوورەکانی باشوری لەگەڵ سنوری باشوری ناوچەی شاخاوی لەھەرێمدا دەڕۆن ئەم ھەرێمە بەزۆری رێژەی بارانەکەی جیادەکرێتەوە کەناوەندی ساڵانەی باران ٥٠٠ملم کەمتر نییە، بۆیە کشتوکاڵی زستانە لەم ھەرێمەدا ساڵانە ئەم ھەرێمە دەتوانێت بەتەواوی پشت بەباران ببەستێت.

ھەرێمی بارانی نامسۆگەر

ئەم ھەرێمە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە کەبەرێژە بارانی کەمە (ساڵانە لە ٥٠٠ملم) کەمترە، ئەم ھەرێمە لاوەکییە دیسان بەوە ناسراوە کەبڕی بارانی مانەو ساڵانەو وەرزانە ھەڵبەزو دابەزێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بەبەراورد کردن لەگەڵ ھەرێمی پێشوودا، بۆیە کشتوکاڵی زستانەی بەتایبەتی لەبەشەکانی باشورو باشوری رۆژئاوادا رەنگە روبەڕوی ھەڕەشەی وشکی ببێتەوە.

لە روی ئاووھەواوە ھەرێمی کوردستان بۆ دوو ھەرێم پۆلێن دەکرێت

  • ھەرێمی ئاوو ھەوای دەریای ناوەراست

ئەم جۆرە ئاووھەواییە بەشەکانی باکورو باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم دەگرێتەوەو سنووری باشوری لەگەڵ سنوری باشوری ناوچەی شاخاوی لە ھەرێمدا دەڕوات، ئەم ھەرێمە پتر لە ٥٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی داگرتووە لە ڕووی گەرمییەوە بەزستانی زۆر سارد و بە ھاوینی فێنک ناسراوە، لەڕووی دابارینەوە لەنیوەی زستانە پەرە دەستێنێ ھاوینی وشکە، ھەروەھا ئەو ھەرێمە لە ھەموو ناوچەکانی تری ئێراق بەبارانترە، تێکڕای بارانی ساڵانەی لە ٥٠٠ملم دانابەزێت تا بەرەو رۆژھەڵات و باکوورو باکووری رۆژھەڵات برۆین باران زیاتر دەبێت بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەبێتە ھۆی پچرانی رێگای گواستنەوە لەنێوان شارە جیاجیاکاندا.

  • ھەرێمی ئاوو ھەوای نیمچە وشک (گەرمەسێری) ئەو ھەرێمە بەشەکەی دیکەی رووبەری ھەرێم دەگرێتەوە لەڕووی سیستمی باران بارینەوە لەھەرێمی پێشوو دەچێ (ھاوینی ووشک و برینگ، زستانی بە باران) بەڵام لێی جیاوازە لەڕووی کەم بارانییەوە (ساڵانە کەمتر لە ٥٠٠ملم و بەرزی پلەکانی گەرمی لەھاویندا زستانی کەمتر ساردە کەم جاری وا ھەیە بەفری لێ بکەوێ).

لەبەر ئەوەی زۆربەیھەریمی کوردستان شاخی بەرز یان نزمن، بۆیە پێکھاتە جیولۆجیەکانو تایبەتمەندیە بەردیەکان کاردەکەنە سەر ئەنجامەکانی دارووتان و دامالین، تا لە ئاکامدا رووە جیۆمۆرفۆلۆجی و تۆبۆکرافییەکانیش جۆراو جۆر دەکەن. واتە برۆسەی دارووتان و دامالینی ناھاوتا دەبیتە ھوکاریکی سەرەکی بۆ ئەم جۆراوجۆر بوونە. رووخسارە جیومۆرفۆلوجییەکان زمارەیەک یەکەی جیۆمۆرفولۆجی سەرەکی دەکرنە خۆ ئەمەش لەبەر رۆشنایی ریسای بۆلینکردنی کە یەکە جیۆمۆرفۆلۆجییەکان (شێوەی رووەکان) ی لەسەر بنجینەی بنەرەت بۆ پێکھاتەیی و دامالینکردو ڕووبار کرد بولینکردووە.

١- یەکەکانی شێوەی ڕووی زەوی خاوەن بنەرەتی پێکھاتەیی

جۆری پێکھاتەکانی ئەم یەکەیە و ئەوانەی لەڕووی تۆبۆکرافیەوەلەکەلین، بەوینەیەکی باش لەناوجەکانی کرۆکی قۆقزی جیا و ناوجەکانی نزیک و ھاوسیی داوین زوربەی جیاکانی کوردستان دەبینرین. روخساری جیۆمۆرفۆلۆجی شیوە خاوەن بنەرەتە پێکھاتەییەکانی ڕووی زەوی بە شێوەیەکی سەرەکی بشت دەبەستی بە کوشەلاریی ئەو جینانەی تووشی نووستانەوە و باشان دامالین ھاتوون و شوینی ئەو یەکانەش لە پێکھاتەی جیۆلۆجیدا. شێوەی ڕووی زەوی خاوەن بنەرەتی پێکھاتەیی بۆ سی یەکەی لاوەکی دابەش دەکری کە ئەمانەن:-

  • بلیتی پێکھاتەیی لوتکەیی: رووخساری تۆبۆکرافی ئەم بلیتە بریتییە لە ڕوویەکی پێکھاتەیی راست وکەم شەبۆلو کەم لیز، ئەمەش بەروونی لە نوکی ھەندی جیای قۆقز دیار دەکەوی کە لەبەردی کلس و بەردی کلس-دۆلۆمایتی پێکھاتوون وەک جیای بیرمام، بەنی ھەریر، بەعشیقە، ئەزمر، کۆرەکو سورداش، ئەو جیایانە بەوە دەناسرین کە سەریان بان و کەم رکییەک لە لایەکانی ھەیە و ھیج ریجکەیەکی (ئاودەرکردن) ی لیوە دیار ناکەوی، ئەکەر ھەشبی، کەم و بجووکە.
  • کروکی رووتاوەی شاخەکان: بە شێوەی ڕووی زەوی ئەو کرۆکە شاخانەی بە سەختی رووتاونەتەوە دەکوتری کروکە شاخی رووتاوە و بەربەستیکی نەبساوە دەوری دەدات بەدرێژایی ئەو ناوجەیەی کە برۆسیسیداتاشران و رووتانەوە کاری تیکردووە، کروکی رووتاوەی شاخەکان لە ئەنجامی کاریکەری نیوان ھوکارە پێکھاتەییەکان لەکەل ھۆکاری دیکە بەدیار دەکەون. کاریکەری زالیش لەم کارلیکەدا ھی ھۆکارە پێکھاتەییەکانە بۆ نموونە بوونی لیکترازانی ناوجەیی یان سیستەمی ناوبرەی جرو ھەرە سەخت. ھەرجی ھوکارەکانی دیکەیە کە کار لەبەرەسەندنی ئەم شیوانە دەکەن جوری کەڤر و تیکرا و قوولی دارووتان دەکریتەوە، جوری کەڤر لە بەدوای یەکدا ھاتنی جین لەسەر جین کەڤری ناوجەکە و تیکراو قوولی دارووتانیش لە میانی ئەو بروسە ئیروجینیانەی کەلە جوارجیوەی بروسەی دروست کردنی کیشوەرەکاندا بەرز کردنەوەی ھەریمی نیشتەنییەکان لەخۆ دەکری بی ئەوەی کۆرانیکی گرنگ بیننە ئاراوە. ئەم دیاردەیە لەجیاکانی کوردستاندا ھەیە بۆنموونە وەک لە بەری باشووری جیای بیرەمەکروون و بەشی باشووری رۆزئاوای زنجیرە جیای بیرمام-سەری رەش و بەری باکوری روزھەلاتی جیای سەفین و زنجیرە جیای بیخیر و بەری باکووری رۆزھەلاتی نوشتاوەی مەقلوب و بەشی باشووری جیای زەنکار دەبیندری.
  • تەبولکە قۆقزەکان: تەبولکەکان لەزوربەی زەوییەکانی کوردستانی ئێراق لە کەڤری ڕەق پێکھاتوون بەتایبەتی کەڤری کلسی و دۆلۆمایتی و جبسیۆمی کە دەکەرینەوە بۆ کۆنترین پێکھاتووی جیۆلۆجی دۆزراوە لە کرۆکی نوشتانەوە قۆقزەکاندا. کەڤری دروست کەری تەبولکەکان بە ھۆی وەرکرتنی شێوەی ھۆکباکس یان دیاردەی کویستا وە بەرکریان زیاتر بووە، ئەم دوو دیاردەیەش لە ئەنجامی بەدوای یەکدا ھاتنی جینی بەھیز و جینی لاوازی کەڤرەوە پەیدابوون و بە شێوەیەکی ئاشکرا لە داوینە ھەرە کۆنەکانی بال کرۆکیشاخەکان دەردەکەون، باشترین نموونە لەسەر ئاستی ھەریم بۆئەم دیاردەیە جیای ھەیبەت سولتانە کە ئاوینەکانی کویستایە و لە کەڤری بە ھیز و بەرکەکری دارووتانەوە پێکھاتووە، نموونەیەکی دیکە زنجیرە جیای دەربەندی بازیانە لە نزیک جەمجەمال.

٢- یەکەکانی شێوەی ڕووی زەوییە دارووتان کردەکان

برۆسەی دارووتان لە ناوجەکانی داوین شاخەکان و بیدەشتەکانەوە بەتایبەتی لەو ناوجانەی کە کەڤری بۆ خوسان و توانەوە –شیاوی وەک بەردی جبسیۆم و کلسی تیدایە دەبیتە ھۆی دابەزینی بارستایی رووە تۆبۆکرافییەکانیان,دەبی لە لیکدانەوەی ئەو رووانە ئەوەشمان لەبیر نەجی کەلەوانەیە ناوجەیەکی بەرفراوانیان بە ھۆیخوسان و توانەوەوە داکەون، ئەمە سەرەرای جیاوازی دامالین لەجینە کەفەرە ناجونیەکەکاندا دەبیتە ھۆی وردو خاش بوونی تاویری مەزن لەو کەڤرانە. لە ھەریمی کوردستان (٣)سێ شێوەی ڕووی زەوی جیا دەکریتەوە کە لە بنەرەتدا لە دارووتانەوە پەیدا بوون

  • کردەوە بووی لیزکەکان: ڕووی ئەم نشیوانە کەدەکەونە پێشەوەی داوینی شاخەکانەوە (لە نیوان و لە دەوری شاخەکان) ڕووی ئەم نشیوانە وردکە (فتات) ی کردەوە بووی لە خۆکرتوەو بە تۆبۆکرافیەکی کەم لیز جیادەکریتەوە کە لاری جینە کەڤرینەکانی لە نیوان ١-٧ بلەدایە و نیشتەنییە نوییەکان ئەم جینە کەڤرینانەیان دابۆشیوە. لە کردەوە بووی لیزکەکاندا دۆزینکەی ئەو کەڤرانەی پێکھاتووی جیۆلۆجیانلییەوە نزیکە دەر ناکەوی، لیزکە بەجۆریک لەرووە راستەکان دادەنری کە بەھۆی باشەکشەی نشیوی داوین شاخەکانەوە دروست بووە و بە ریزەیەکی زۆری رووبۆشی رووەکی جیا دەکریتەوە.
  • دارووتانی لیز کەکان: لە خوولی جیومۆرفۆلۆجیدا دارووتان بەشدارییەکی گرنگ لە باشە کشەی ھەلدیر و لیوارەکاندا دەکات بەبشت بەستن بەشیوەکانی ھیلی نوک کەماوەی نیوان ریجکەکانی ئاوبیداھاتنەخوارەوەی لەکەل یەکەکانیدابی ی دەناسریتەوە.

١-شێوەی ڕووی زەوی نشیوی خاوەن نوکە تیزەکان. ٢-شێوەی ڕووی زەوی نشیوی خاوەن نوکە خرەکان، شێوەی ڕووی زەوی نشیو دەبی لەو کەڤرە فشەل و نابتەوانەی لە بەشیکی بەرفراوانی ھەریمدا بلاوبونەتەوە. ٣-یەکەکانی شێوەی ڕووی زەوییە ڕووبارکردەکان ئەم یەکانە شێوەی جیۆمۆرفۆلۆجی وا لەخۆدەکرن کە لە ئەنجامی جالاکی ڕووبارەکان پێکھاتوون و ئەم شیوانە دەکریتەوە

  • ڕووبارییەکان: بلیکانە ڕووباریەکان ڕووی تۆبۆکرافین لە دارووتانی ڕووباریەوە پەیدا بوون و ئاستی جارانی بنی ڕووبارەکان دەنوینن. دارووتان بە درێژایی دۆلیڕووبارەکان ئەم بلیکانانە بیک دینی و جەند تاویکی نویبوونەوە دەنوینن کەکاریان لە ڕووبارەکان کردووە، باشماوەی بلیکانە ڕووبارییەکان لە قەراغی ھەندی لە ڕووبارە سەرەکیەکانی ھەریم بەر جاو دەکەوی وەک بەشی باکووری زیی کەورە و بەشی روزھلاتی دۆلی بەستورە و دول رەواندوز. نیشتەنی بلیکانە روبارییەکان لە نیشتووی جەو و قوم پێکھاتووە و ھەندی جاران لە ھەردوو بەر یان بەریکی ڕووبارەکەوە بە ئاستی جیاواز ھەن.
  • دەشتە لافاو کردەکان: دەشتە لافاو کردەکانی ھەریمی کوردستان بە بال دۆلی ڕووبارەکانەوە ھەلکەوتوون و لە کاتی لافاودا ئەم دەشتانە بە ئاو دادەبۆشن. نیشتەنی دەشتە لافاو کردەکان لە نیشتووی زبری وەک قوم و جەو پێکھاتوون سەرەرای شێوەی دیکەی نیشتەنی کەلە بنەرەتدا ڕووبارین وەک کاشەبەردی دۆلەکان ,لەکاتیکدا زووربەی ڕووبارەکانی ھەریمی کوردستان لە ھەرەتی لاویتی و بیکەیشتندان، دۆلەکانیبەرەو بیری دەجن، بۆیە لەزوربەی دۆلەکاندا دەشتە لافاو کردەکان بە کویرەی قەبارەی ڕووبارەکان دەبینرین ئەمەش بۆ ھۆکاری بەیوەست بە پێکھاتەی ھەریمی کوردستان دەکەریتەوە.
  • بانکە ئاو مالکەکان: بانکەی ئاومالک نیشتوویەکە ھەر لەکاتی ئاوەرویەکی بارکران لە کرد یان شاخیکەوە بەرەو ناوجەیەکی نوی شوربۆوە ,لە ئەنجامی نیشتنی ئاومالک لە ناوجەی ھیلی کوران لە لیزی بیکدی. بانکە ئاومالکەکان لە شێوەی دەرەکیاندا دەناسرینەوە، کە شێوەییەکی نیمجە بازنەییە. بانکە ئاو مالکەکان لەداوینی شاخ و نشیوەکانی کوردستانی ئێراقدا زورن بە تایبەتی لە ناوجەی کیوە بەرزەکان. باشترین نموونەش بانکەی ئاومالکی جیای بیرەمەکروونە، کە بەھوی دارمانی بەشیکی جیایەکەوە کرۆکە شاخی رووتاوە دروست بووە و نیشتووەکان بانکەیەکی ئاومالکی کەورە و فراوانیان بەسەرەوە ھەلناوە. مادەی پێکھینی نیشتووی بانکە ئاومالکەلکان جیاوازە.

سەرچاوەکان

Tags:

جوگرافیای باشووری کوردستان جوگرافیای کوردستانجوگرافیای باشووری کوردستان ڕووبەرجوگرافیای باشووری کوردستان کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستانجوگرافیای باشووری کوردستان لەڕووی بارانبارینەوە ھەرێم دەکرێتە دوو بەشجوگرافیای باشووری کوردستان ھەرێمی بارانی مسۆگەرجوگرافیای باشووری کوردستان ھەرێمی بارانی نامسۆگەرجوگرافیای باشووری کوردستان ١- یەکەکانی شێوەی ڕووی زەوی خاوەن بنەرەتی پێکھاتەییجوگرافیای باشووری کوردستان ٢- یەکەکانی شێوەی ڕووی زەوییە دارووتان کردەکانجوگرافیای باشووری کوردستان سەرچاوەکانجوگرافیای باشووری کوردستانجەنگی جیھانیی یەکەمعێراقکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

عەلی شەریعەتیشیعری نوێی کوردیئادیابینسوننەعومەر کوڕی عەبدولعەزیزخەلافەتی عەباسیدەوڵەتی ئەییووبیشەڕی کەنداوسۆفییایەتیڤایرۆسی کۆمپیوتەرفەلسەفەکێری مرۆڤسێکسکەلارڕۆبێرت ڕیدجوومحەممەد ئەمین زەکی بەگیارانی ئەشکەوت (زنجیرە)ئەی ڕەقیبئیمپراتۆریەتیی مەغۆلئەیووبخۆشەویستیڕەباتمادمیکایلشای ئەنگوستیلەکانکیبۆردی کۆمپیوتەر٢٠٢١بالەجامی جیھانیی فیفاحەمە جەزالۆژیکنەخۆشیی ئەلزھایمەرعەلی وەردیڕێبازە ئەدەبییەکانسینگاپوورفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکینووسینی بزماریعەلی سادقیگەزۆھاوڕەگەزخوازیمحەممەد شائەسپپەندی پێشینانسلۆڤاکیاحافززۆمبینەکەرۆزڕوەکمێژووی ماتماتیکئیسرائیلنیلمحەممەد ساڵح دیلانیەکێتیی سۆڤیەتترمزیفوئاد مستەفاسوڵتانیجامی جیھانیی یانەکانی فیفاقەزای بەردەڕەشنوێژی عەسرکوردی (شاعیر)حەسەن خەیری بەگعیساکۆمەڵگای مەدەنیخەواریجزمانی گورجیباکووری کوردستانخولی کۆنفرانسی ئەورووپیپەخشانکۆلۆمبیا🡆 More